Skip to the content

ژمارەی تۆمارکراوانی پرۆژەی بایۆمێتری گەیشتە ٥٠٠ هەزار

هەولێر، کوردستان (DIT.GOV.KRD) - ژمارەی تۆمارکراوەکان بۆ سیستمی بایۆمێتری لە کەرتە مووچە خۆرەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان گەیشتە ٥٠٠،٠٠٠.

هەموو کەرتە حکومییەکانی کە سوودمەند دەبن لە وەرگرتنی مووچە تۆماردەکرێن بە سوود وەرگرتن لە ٢٧٠ یەکەی ناونوسین کە لە ٨٠ ناوچەی جیاواز لە سەرانسەری هەرێمەکەدا جێگیر کراون.

ئەنجامە بەراییەکانی زانیارییە کۆکراوەکان هەموو ئەو تایبەتمەندییانە لەخۆدەگرێت کە بۆ سیستمی بایۆمێتری و بایۆگرافی گونجاون بە مەبەستی بەدەستهێنان و دانانی زانیاری و ناسنامەی تایبەت بە هەرکەسێک.

لاوازی و کەمی بوونی دۆکیومێنت و زانیاری لەسەر هاونیشتیمانیان لە هەرێمی کوردستان و هەروەها عێراقیش بووەتە هۆی توانا بۆ دەستنیشانکردن و ناسینەوەی زانیاری پێویست لەسەر هاونیشتیمانیان بەشێوەیەکی ئاسان. زۆری ناسنامە و پێناس یەکێکن لە ڕێگرە سەرەکییەکان لەبەردەم دروستکردنی سیستمی ئەلکترۆنی وەک دابەشکردنی مووچە و سەرچاوە مرۆییەکان و بەڕێوەبردن، لەبەر ئەم هۆکارە ئامانجی حکومەتی هەرێمی کوردستان دامەزراندنی سیستمێکی بەڕێوەبردنی ناسنامەییە لەسەر بنەمای خاسیەتی بایۆمێتری هاوڵاتیان.

دوایین پێشکەوتنەکان لە دامەزراندن و بەکارهێنانی تەکنلۆجیای بایۆمێتری پێشهاتێک و چارەسەرێکی گونجاو بەردەست دەخات بۆ کێشەکانی بەڕێوەبردنی ناسنامەیی لە وڵاتە پێشکەوتووەکان.

لە دیارترین جێبەجێکارییەکانی سیستمی ناسنامەیی بایۆمێتری بریتییە لە سیستمی توانای ناسنامەیی تایبەت لە هندستان ناسراو بە ( UIDAI - Unique Identification Authority of India )، ئەم سیستمە ژمارەیەکی تایبەت بۆ هەر هاونیشتیمانییەک دابین دەکات لە دوای تۆمارکردن. ئەم سیستمە دادەنرێت بە گەورەترین پرۆژەی ناسنامەیی نێودەوڵەتی.

حکومەتی هەرێمی کوردستان دەیەوێت لەم ڕێگەیەوە ژمارەیەکی تایبەت بە هەر هاوڵاتییەک تۆمارکراو دروست بکەت بە شێوەیەکی گشتی دوای خاوێن کردنەوەی داتابیسەکە لە هەر زانیارییەکی دووبارە. 

لە کاتێکدا کە هەبوونی ناسنەمەیەکی دیجیتاڵ تایبەت دەرگا دەکاتەوە بۆ چەندەها پرۆژە و چاکسازی، بەڵام ئامانجی سەرەکی حکومەتی هەرێمی کوردستان دامەزراندنی سیستمێکی تۆکمەیە بە مووچە.