فەرمانگەی تەکنەلۆجیای زانیاری پاڵپشتیی چەند سیستەمێک دەکات بۆ دامەزراوە حکومییەکان
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق -(GOV.KRD)- تیمی دڵنیایی جۆری و پاڵپشتی تەکنیکی لە فەرمانگەی تەکنەلۆجیای زانیاری پاڵپشتی تەکنیکی فەراهەم کردووە بۆ بەکارهێنەرانی هەر یەک لەم سیستەمانەی خوارەوە:
سیستەمی بەڕێوەبردنی دارایی کوردستان
دابینکردن و ئامادەکردنی (٢٨١) لاپتۆپ و ئیمێڵی فەرمی بۆ بەکارهێنەران لە گشت وەزارەت، دەستە و فەرمانگەکان، هەروەها پاڵپشتی بەردەوامی بەکارهێنەران بۆ دروست بەکارهێنانی سیستەم لە ڕێگەی سیستەمی لێهاتووی هاوکاری و پاڵپشتی لەگەڵ بوونی هێڵی گەرمی پەیوەندیی بۆ یارمەتیدانی بەکارهێنەرانی سیستەم لە کاتی بوونی هەر کێشەیەک یان پرسیارێک.
سیستەمی ناسینەوەی بایۆمەتری
دابینکردن و ئامادەکردنی (٢٢) لاپتۆپ، کامێرا، سکانەر، سکانەری ڕەنگینەی چاو، سکانەری پەنجەمۆر، و هێڵی ئینتەرنێت بۆ بەکارهێنەرانی سیستەمی ناسینەوەی بایۆمەتری لە هەر سێ پارێزگاکانی هەولێر، سلێمانی و دهۆک. هەروەها پاڵپشتی بەردەوامی بەکارهێنەران بۆ دروست بەکارهێنانی سیستەم لە ڕێگەی سیستەمی لێهاتووی هاوکاری و پاڵپشتی و هەروەها سەردانکردنیان لە کاتی پێویستدا.
سیستەمی بەڕێوەبردنی نووسراوەکان
پاڵپشتی بەردەوامی بەکارهێنەران بۆ دروست بەکارهێنانی سیستەم لە ڕێگەی سیستەمی لێهاتووی هاوکاری و پاڵپشتی، لەگەڵ سەردانکردنیان لە کاتی پێویستدا.
سیستەمی تۆمارکردنی بایۆمەتری مووچەخۆرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان
دابینکردن و ئامادەکردنی (٢٧٧) لاپتۆپ، کامێرا، سکانەر، سکانەری ڕەنگینەی چاو، سکانەری پەنجەمۆر، هێڵی ئینتەرنێت بۆ بەکارهێنەرانی سیستەمی تۆمارکردنی بایۆمەتری مووچەخۆرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە هەر سێ پارێزگاکانی هەولێر، سلێمانی، و دهۆک. هەروەها پاڵپشتی بەردەوامی بەکارهێنەران بۆ دروست بەکارهێنانی سیستەم لە ڕێگەی سیستەمی لێهاتووی هاوکاری و پاڵپشتی، لەگەڵ سەردانکردنیان لە کاتی پێویستدا. لە ئێستادا، بەهۆی کەمبوونەوەی تۆماری نوێ تەنها (٢٠) پەنجەرە کارایە.
سیستەمی دیجیتاڵی بەڕێوەبردنی خشتەی مووچە
دابینکردن و ئامادەکردنی (٣٤) لاپتۆپ بە شێوەیەکی پارێزراو و لێهاتووانە بۆ بەکارهێنەرانی سیستەمی دیجیتاڵی بەڕێوەبردنی خشتەی مووچە لە هەر سێ پارێزگاکانی هەولێر، سلێمانی و دهۆک. هەروەها پاڵپشتی بەردەوامی بەکارهێنەران بۆ دروست بەکارهێنانی سیستەم لە ڕێگەی سیستەمی لێهاتووی هاوکاری و پاڵپشتی.