فەرمانگەی تەکنەلۆجیای زانیاری ژێرخانی دیجیتاڵی لە داتاسەنتەری ناوەندیی حکومەت دابین دەکات
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق، -(GOV.KRD)- فەرمانگەی تەکنەلۆجیای زانیاری ژێرخانی دیجیتاڵی لە داتاسەنتەری ناوەندیی حکومەتی هەرێمی کوردستان دابین دەکات بۆ جێگیرکردنی سیستەم و نەرمواڵە (سۆفت وێر)ی دامودەزگاکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان.
ئەم سیستەمانەی کە لەلایەن فەرمانگەی تەکنەلۆجیای زانیارییەوە جێگیرکردنیان بۆ کراوە لەسەر داتاسەنتەری ناوەندیی حکومەتی هەرێمی کوردستان بریتین لەمانەی خوارەوە:
- سیستەمی بەڕێوەبردنی دارایی کوردستان (KFMS)
- ئەم سیستەمە بریتییە لە بەئەلیکترۆنیکردنی پرۆسەی داواکردنی خەرجی لە دامودەزگاکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ھەموو داواکارییەکی خەرجی پێویستە لەڕێگەی ئەم سیستەمەوە پێشکەش بە وەزارەتی دارایی و ئابووری بکرێت. تەنانەت گشت ھاوپێچەکان بۆ داواکاری خەرجی ھاوپێچی ئەم سیستەمە دەکرێت و هەر لەڕێگەی هەمان سیستەمەوە لایەنی داواکار لە دوایین بڕیاری وەزارەتی دارایی و ئابووری ئاگادار دەکرێنەوە.
- خاوەندارێتی سیستەم: وەزارەتی دارایی و ئابووری.
- لایەنی سوودمەند: گشت دامودەزگاکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان.
- سیستەمی دیجیتاڵی مۆڵەتی شوفێری و تۆمارکردنی ئۆتۆمبێل.
- سیستەمی نوێی مۆڵەتی شۆفێری و تۆمارکردنی ئۆتۆمبێل سیستەمێکی دیجیتاڵییە کە لەلایەن وەزارەتی ناوخۆوە بەکار دەبرێت بۆ نوێکردنەوەی مۆڵەتی شۆفێری هاووڵاتییان بە شێوازێکی نوێ و مۆدێرن و هەروەها بۆ نوێکردنەوە و تۆمارکردنی ساڵانەی ئۆتۆمبێل لە سەرانسەری کوردستان بە شێوازێک کە کۆی کارەکان لە ماوەی زۆر کەمتر لە جاران جێبەجێ بکرێت.
- خاوەندارێتی سیستەم: وەزارەتی ناوخۆ.
- لایەنی سوودمەند: وەزارەتی ناوخۆ و گشت هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان.
- سیستەمی ناسینەوەی بایۆمەتری.
- سیستەمی ناسینەوەی بایۆمەتری بەکار دێت بۆ ناسینەوەی خێرای بایۆمەتری بە شێوازێک گەر بایۆمەتریی هەر چ هاووڵاتییەک بدرێت بە سیستەمەکە، دەتوانێت یەکلایی بکاتەوە گەر ئەو کەسە لەسەر لیستی مووچەی حکومەت بێت یاخود نا.
- خاوەندارێتی سیستەم: وەزارەتی ناوخۆ.
- لایەنی سوودمەند: وەزارەتی ناوخۆ و گشت هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان.
- سیستەمی دیجیتاڵی دادنووسی.
- سیستەمی دیجیتاڵی دادنووسی بەکار دێت بۆ ڕێکخستنی کاری دادنووسی و بەستنەوەی هەموو لقەکانی دادنووسی بە وەزارەتی دادەوە.
- خاوەندارێتی سیستەم: وەزارەتی داد.
- لایەنی سوودمەند: وەزارەتی داد و گشت هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان.
- سیستەمی گرێبەستی گشتیی ئەلیکترۆنی کوردستان.
- سیستەمی گرێبەستی گشتیی ئەلیکترۆنی کوردستان بریتییە لە کەناڵێک بۆ گشت پرۆسەی گرێبەست و کەمگیریی (تەندەر) گشتی لە حکومەتی هەرێمی کوردستان.
- خاوەندارێتی سیستەم: وەزارەتی پلان دانان.
- لایەنی سوودمەند: گشت دامودەزگاکانی حکومەت، و گشت وەبەرهێنەرانی هەرێمی کوردستان.
- سیستەمی بەڕێوەبردنی زانیاریی کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان و زیندانییانی سیاسی.
- ئەم سیستەمە بە شێوەیەکی گشتی لە وەزارەتی شەهیدان و ئەنفالکراوان بەکار دێت بۆ بەڕێوەبردنی کاروبارەکانی وەزارەتەکە لە بابەتی پێدانی شایستە داراییەکانی کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان و زیندانییانی سیاسی.
- خاوەندارێتی سیستەم: وەزارەتی شەهیدان و ئەنفالکراوان.
- لایەنی سوودمەند: وەزارەتی شەهیدان و ئەنفالکراوان.
- سیستەمی تۆمارکردن بۆ پێکوتەی ڤایرۆسی کۆڕنا.
- ئەم سیستەمە بەکار دێت بۆ خۆتۆمارکردنی سەرهێڵ بۆ پێکوتەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و لەلایەن وەزارەتی تەندروستییەوە سەرپەرشتی دەکرێت.
- خاوەندارێتی سیستەم: وەزارەتی تەندروستی.
- لایەنی سوودمەند: وەزارەتی تەندروستی و گشت هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان.
- سیستەمی وەرگرتنەوەی ئەنجامی پشکنینی ڤایرۆسی کۆڕۆنا.
- ئەم سیستەمە بەکار دێت بۆ وەرگرتنەوەی ئەنجامی پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنا و لەلایەن وەزارەتی تەندروستییەوە سەرپەرشتی دەکرێت.
- خاوەندارێتی سیستەم: وەزارەتی تەندروستی.
- لایەنی سوودمەند: وەزارەتی تەندروستی و گشت هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان.
- سیستەمەکانی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی
- سیستەمى (ERP) کە بەشەکانى کارگێڕى و دارایى و سەرچاوە مرۆیییەکان و دۆکیومێنت تراکینگ و زانیارى قوتابیان و خوێندکاران لەخۆ دەگرێت بۆ دیوانى وەزارەت و گشت زانکۆ حکومییەمان.
- سیستەمى سکۆلەرشیپ بریتییە لە بەئەلیکتڕۆنیکردنى پرۆسەى پێشکەشکردن و بەڕێوەبردنى خوێندن لە دەرەوەى وڵات و کردنەوەى دۆسیە لە وەزارەت و ڕێکاری بەدەستهێنانی هەلی خوێندن.
- سیستەمى یەکسانکردنى بڕوانامەکان، ئەم سیستەمە پرۆسەى پێشکەشکردن و هەڵسەنگاندنى ئەو بڕوانامانە لەخۆ دەگرێت کە لە دەرەوەى وڵات بەدەست هاتوون و بە هەموو هەنگاوەکانیەوە تا پێدانى بڕوانامەى یەکسانکردن و هاوتاکردنى لەگەڵ بڕوانامەکانى هەرێمى کوردستان.
- سیستەمى سەنتەرەکانى زمان لە گشت زانکۆکان کە کۆى پرۆسەى سەنتەرەکان بەئەلیکترۆنى کراون لە پێشکەشکردنى داواکارییەوە تا بەشداریکردن لە خولەکان و ئامادەبوون و وەرگرتنەوەى بڕوانامە.
- خاوەنداریەتی سیستەم: وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی.
- لایەنی سوودمەند: وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی و گشت زانکۆ و دەستەکان و گشت فێرخوازان و هاووڵاتییانى هەرێمی کوردستان.
- پێوەری زیرەکی کارەبا.
- سیستەمی پێوەری زیرەکی کارەبا بەکار دێت بۆ پێوان و چاودێریکردن وکۆنترۆڵکردنی وزەی کارەبا لە هەرێمی کوردستان.
- خاوەندارێتی سیستەم: وەزارەتی کارەبا.
- لایەنی سوودمەند: وەزارەتی کارەبا و گشت هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان.