قیرتاوکردنی ڕێگای نێوان (بەرزنجە - باراو ) جێبەجێ دەکرێت
![](/media/7039/untitled-wwww.jpg?center=0.49367088607594939,0.49367088607594939&mode=crop&width=1200&height=630&rnd=133433190230000000)
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان، ڕەزامەندی دا لەسەر تەواوکردن و خەرجکردنی بڕی (١,٨١٢,٠١٠,٠٠٠) دینار ، بەمەبەستی تەواوکردن و جێبەجێکردنی پڕۆژەی قیرتاوکردنی ڕێگای ( بەرزنجە - باراو).
ئەو بڕە پارەیەش بە شێوەی نەختینە و قۆناغ لەسەر بودجەی وەبەرھێنانی وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن جێبەجێ دەکرێت.
فەرمانگەی میدیا و زانیاری
٢٠٢١/١٢/٢