Skip to the content

ئاگادارییەک لەسەر ڕووماڵکردنى بەرەکانى جەنگ بۆ میدیاکان

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- فەرمانگەى میدیا و زانیارىی حکومەتى هەرێمى کوردستان، سەرجەم کەناڵەکانى میدیا ئاگادار دەکاتەوە کە گواستنەوەى وێنەى شەڕ و لێدوان لەسەر شەڕەکان و شوێنی پێشمەرگە جۆری چەکەکان بڵاوکردنەوەی زانیارى لە ڕێگەى هۆیەکانی ڕاگەیاندن بەشێوازەکانی (بیستراو، بینراو و سۆشیاڵ میدیا) قەدەغەیە و تەنیا وەزارەتى کاروبارى پێشمەرگە / بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ڕاگەیاندن و هۆشیارىی نیشتمانی، تاکە سەرچاوە دەبێت بۆ پێدانی زانیاری و داتا لەو بارەیەوە.
بۆیە لەسەر ڕووماڵى میدیایی بۆ بەرەکانى جەنگ، دەزگا میدیاییەکان دەتوانن لە ڕێگەى ڕاگەیاندنى وەزارەتى کاروبارى پێشمەرگەوە، وێنە و ڤیدیۆ و داتاکان وەربگرن و بڵاوى بکەنەوە.

 

حکومەتى هەرێمى کوردستان
فەرمانگەى میدیا و زانیارى
٧ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١