حکومەت ئاسانکاری بۆ ڕادەستکردنەوەی تەرمی قوربانیانییەکانی فەڕەنسا دەکات
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- بەرەبەیانی رۆژی هەینی ٢٤ کانونی یەکەمی ٢٠٢١، لەسەر ئەرکی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و لە ڕێگەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێرەوە، تەرمی ئەو ١٦ قوربانییەی کە لە ئاوی نێوان فەرەنسا و بەریتانیا لە ڕۆژی ٢٤ تشرینی دووەمی ٢٠٢١ گیانیان لەدەستدا دەگەڕێندرێنەوە هەرێمی کوردستان.
بەمەبەستی ئاسانکاری کردن بۆ کەسوکاری ئەو قوربانییانە و وەرگرتنی زانیاری لەبارەی وەرگرتنەوەی تەرمەکانیان دەتوانن پەیوەندی بەم ژمارە تەلەفۆنەوە بکەن.
ژمارەی مۆبایل: ٠٧٥٠٤٦٠٩٤٢٠
فەرمانگەی میدیا و زانیاری
٢٢ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢١