Skip to the content

حکومەتی هەرێم لە ڕێگەى کەمپەینێکەوە وەڵامی پرسیاری هاووڵاتیان دەداتەوە

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- کەمپەینی "پرسیار لە حکومەتى هەرێمى کوردستان" کە بە هاشتاگى (#AskKRG) لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر و لە ڕێگەى تویتەرى حکومەتى هەرێمى گوردستانەوە ئەنجام دەدرێت، وەڵامى هەموو هاووڵاتیانى کوردستان دەداتەوە کە هەر لە ڕێگەى تویتەرەکەوە پرسیار لەبارەى حکومەت و پڕۆژە و کار و چالاکییەکانى حکومەت دەکەن و دواتر لە لایەن گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان وەڵامی پرسیارەکانیان دەدرێتەوە.
لە کەمپەینەکەدا هەر جارەى پرسێک دەورووژێنرێت بۆ ئەوەى هاووڵاتیان بزانن لەبارەى چییەوە پرسیار بکەن، یەکەم جار ڕێگە واڵا کراوە بۆ پرسیارکردن لەسەر بابەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوە لە هەرێمی کوردستان و هاووڵاتیان دەتوانن ئەو پرسیارانەی تایبەتن بەو بوارە ئاراستەی حکومەتی بکەن.
لەم بارەوى د.جوتیار عادل، گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی فەرمانگەی میدیا و زانیاری ڕوو لە هاووڵاتیانی کوردستان ڕأیگەیاند: ''حکومەتی هەرێمی کوردستان، حکومەتی ئێوەیە و بۆ خزمەتی ئێوە دامەزراوە"، ئەمەشى بە مەبەستى ناسینى حکومەت بە وردى و نزیکی هێنایە سەر زمان تا هاووڵاتیان "ئاشنا بن بە پڕۆژە و پلانەکان" و دکتۆر جوتیار گوتیشى "پرسیار ئاراستەی ئێمە بکەن و ئێمەش بە خۆشحاڵییەوە وەڵامی بەڕێزتان دەدەینەوە.''

لینکى تویتەرى حکومەتى هەرێم و کەمپەینى پرسیار لە حکومەت بکە:
https://twitter.com/kurdistan/status/1405954347867987969?s=21

Twitter (https://twitter.com/kurdistan/status/1405954347867987969?s=21)
Kurdistan Regional Government
د. جوتیار عادل، گوتەبێژی حکومەتی ھەرێمی کوردستان: بۆ ئەوەی ئاشنا بیت بە کار و پڕۆژەکانی حکومەت، پرسیار ئاراستەی ئێمە بکە و ئێمەش بە خۆشحاڵییەوە وەڵامت دەدەینەوە. https://twitter.com/hashtag/AskKRG?src=hash