وتەبێژى حکومەت لە دیدارى ئەدەبی هەورامان: هه‌ورامان خاوه‌ن ژیارێکى ده‌وڵه‌مه‌نده و دەبێت زانستییانه کارى لەسەر بکەین
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ڕۆژى شەممە (٣٠/١٠/٢٠٢١)ى زایینى و لە مۆنۆمێنتى شەهیدانی پارێزگاى هەڵەبجە، دیداری مامۆستا (عوسمان محەمەد) بۆ ئەدەبی هەورامی بەڕێوەچوو کە سەرەڕاى ئامادەبوونى نووسەرێکى زۆر لە هەردوو بەشى ڕۆژهەڵات و باشوورى کوردستان، وتەبێژى حکومەتى هەرێمى کوردستان و وەزیری ڕۆشنبیری و لاوان و پارێزگارى هەڵەبجە تیایدا ئامادە بوون.
دیدارەکە کە تیایدا چەندین توێژینەوەی زانستی دەربارەی مێژووی گۆڕانکارییەکان و شێوازەکانی بەکارهێنانی تەکنیک لە ئەدەبی هەورامی لەلایەن نووسەرانی ڕۆژهەڵات و باشووری کوردستانى تێدا پێشکەش کرا، جێبەجێکەرانى دیدارەکە و بەرپرسانی حکومەتیش وتارى خۆیان پێشکەش کرد.
شاخەوان سدیق، ڕۆژنامەنووس لە دەستپێکى دیدارەکەدا گوتى: "دوای ئه‌وه‌ی ڕێكخراوی یونیسكۆ بڕیاری دا هه‌ورامان بخاته لیستی شوێنه‌واره كولتوورییه‌كانه‌وه، ئێمه بیرمان له‌وه كرده‌وه مادام یونیسكۆ ئه‌م هه‌نگاوه گرینگه‌ی ناوه، ئێمه وه‌ك هه‌ورامییه‌كان یان وه‌ك بژارده‌ی خوێنده‌واری هه‌ورامی ئاوڕێك له‌مه نه‌ده‌ینه‌وه و كارێك نه‌كه‌ین؟ بۆیە دیدارى ئەدەبی هەورامانمان لە سێ پانێل ساز دا بۆ ٩ ڕۆشنبیر و ئەکادیمى و ناوی مامۆستا عوسمان هەورامی نووسەر و ڕۆشنبیر و شاعیرمان لێ نا، چونکە مامۆستایەکى بەنێوبانگى دەڤەرەکەیە و چەندین ساڵ خزمەتى بوارى ئەدەب و پەروەردەى کردووە، لە بواری ئه‌ده‌بی هه‌ورامی و ئه‌ده‌بی كوردی و بەتایبەتیش بواری ئەدەبی منداڵان جێده‌ستی دیاره".
دواتر د. جوتیار عادل، وتەبێژى حکومەتى هەرێمى کوردستان لە وتەیەکیدا کە بە شیعرە بەنێوبانگەکەى خاناى قوبادى کە دەڵێت (هەرچەن مەواچان فارسى شەکەرەن.. کوردى جە لاى من بەڵ شیرینتەرەن) دەستىپێکرد و گوتى: "دڵخۆشم ئه‌مڕۆ لێره له‌م شاره جوانه شاری هه‌ڵه‌بجه و له ده‌ڤه‌ری هه‌ورامانی جوان و فهرههنگدۆست له خزمه‌تی ئێوه‌ی به‌ڕێز دام. هه‌ورامانی لانكەی دێرینی فه‌رهه‌نگ و ئه‌ده‌ب و شانامه و ئایینی یارسان، یارسانی ڕەسهنی كوردی، كه نزیكه‌ی ١٠٠٠ ساڵ به‌ر له ئێستا كتێبی سه‌ره‌نجامی ئایینه‌كه‌یان به زمانی شیرینی كوردی شێوه‌زاری گۆران نووسراوه، بنه‌مای ئایینه‌كه‌ش میوزیكی خۆماڵییانه‌یه، هه‌موو ئه‌مانه به‌ڵگه‌ی ئه‌وه‌ن كه هه‌ورامان خاوه‌نی شارستانی و ژیارێكی ده‌وڵه‌مه‌نده و هێشتا ده‌ستی بۆ نه‌براوه و داوامان لێ ده‌كات به گیانێكی زانستییانه به هه‌موو لایه‌كمانه‌وه خه‌ریكی زاخ هه‌ڵدانه‌وه و به‌سه‌ركردنه‌وه و پێناسه‌ی ئه‌كادیمیانه‌ی نوێی بۆ بكه‌ین، كه وه‌ك شێوه‌ی ئه‌م جۆره دیدارانه ئه‌م دیداره‌ی به‌ڕێزتان له ڕێگه‌ی تێكه‌ڵكردن و به‌رنامه و پڕۆژەی كه بۆی دانراوه ببێته نه‌ریتێكی چه‌سپاو، لای ڕووناكبیران و فه‌رهه‌نگدۆستانی خه‌مخۆره‌وه، له لایه‌كه‌وه نه‌وه‌ی نوێی میلله‌ته‌كه‌مانی پێ ئاشنا بكه‌ینه‌وه و له لایه‌كی تره‌وه بیكه‌ینه بنه‌مایه‌كی زانستی وه به‌رنامه‌ی خوێندن له ناوه‌نده‌كانی خوێندن به هه‌موو پلهكانییهوه."
وتەبێژى حکومەت باسى لەوەشکرد کە شێوه‌زاره‌كانی خه‌ڵكی كوردستان سه‌رمایه‌یه‌كی فه‌رهه‌نگیی و ئینسانین، "بۆیه وه‌ك حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پشتیوانیی خۆمان بۆ هه‌ر جۆره هه‌وڵێكی نیشتیمانی و زانستی ده‌رده‌بڕین كه له ڕاستایی په‌ره‌سه‌ندن و گه‌شه‌سه‌ندن و ده‌وڵه‌مه‌ندیان بنردێ، چونكه ده‌وڵه‌مه‌ندی ئه‌و شێوه‌زارانه بنه‌مایه بۆ ده‌وڵه‌مه‌ندی و به‌هێزیی زمانی كوردی و ئه‌م به‌هێزییه‌ش كاریگه‌ری له‌سه‌ر به‌هێزبوونی حومكڕانیی ده‌بێت وه‌كو سیسته‌م، وه‌كو كایه‌یه‌كی سیاسی و جێگرتنی زمانی وه‌ك زمانێكی باڵا نه‌وه‌ك بن ده‌سته. ئێمه وه‌ك حكومه‌ت به بیر و باوه‌ڕێكی ته‌واو به پاڵپشتیی نووسه‌ران و ڕۆشنبیران و توێژەران، ده‌توانین په‌ره به زمانی باڵای نه‌ته‌وه‌ییمان بده‌ین و له چوارچێوه‌ی زانستیی و ئه‌كادیمیشدا زیاتر گه‌شه و نمای پێ بده‌ین".
د. جوتیار عادل گوتیشى "هه‌ورامان وه‌ك یه‌كێك له ناوچه فراوانه‌كانی كوردستان به پاشخانێكی گه‌وره‌ی ئه‌ده‌بی و فه‌رهه‌نگی و به شاعیرانێكی وه‌ك مه‌وله‌وی و بێسارانی و سه‌یدی هه‌ورامی، شوێنی كه‌سانی گه‌وره‌ی وه‌ك شێخانی نه‌قشبه‌ندی، پشكی گه‌وره‌ی له‌م په‌ره‌سه‌ندن و ده‌وڵه‌مه‌ندییه‌ی زمان و فه‌رهه‌نگی هه‌یه و ئێستاش به ڕەخساندن و سازدانی كۆڕ و دیداری له‌م شێوه‌یه و كۆكردنه‌وه‌ی ڕۆشنبیران و نووسه‌رانی ناوچه و شار و شارۆچكه‌كان، كار له‌سه‌ر ئه‌م فره ڕەنگی و لێك نزیكبوونه‌وه زمانییه ده‌كرێت".
محەمەدى حەمە سەعید، وەزیرى ڕ‌ۆشنبیرى و لاوانیش لە گوتەیەکدا رایگەیاند: "ئێستا لە دەرەوەى ئێمە بە دوو ئاڕاسته کار دەکرێت، ئاڕاسته‌یه‌ك به شێوازی سه‌لماندنی ئه‌وه‌ی كه شێوه‌زاری گۆران و فه‌رهه‌نگ و كولتوور و مێژوو و ئه‌ده‌بی ده‌وڵه‌مه‌ندی گۆران یه‌كێكه له شێوه‌زاره ڕەسهنه دهوڵەمهندهكانی زمانی كوردی و زمانی نه‌ته‌وه کە ئێمه له وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری و به‌شێكی سه‌ره‌كی له ڕۆشنبیران، نووسه‌ران، ئه‌دیبان، لێكۆڵه‌ره‌وان و هونه‌رمه‌ندان به‌و ئاڕاسته‌یه كار ده‌كه‌ن، لە لایەکی ترەوە بوونى دەستێکى دەرەکییە بەوەى کە کار لەسەر دابڕانى هەورامان بکات لە کورد و کوردستان وەک لۆڕستان و لەکەکان، بەڵام بۆ هه‌مووانیش زانراوه كه هه‌ورامییه‌كان خۆیان به كوردی ڕەسه‌ن ده‌زانن و خۆیان له هه‌رێمی كوردستان و نه‌ته‌وه‌ی كورد جیا ناكه‌نه‌وه".
ئازاد تۆفیق، پارێزگارى هەڵەبجە گوتى: "ئه‌ده‌بی هه‌ورامی یه‌كێكه له‌و ئه‌ده‌بانه كه له شێوه‌زاری هه‌ورامیدا پێگه‌یه‌كی گه‌وره‌ی له ناو هه‌موو زمانی كوردیدا هه‌یه، ئه‌گه‌ر ئه‌ده‌بی كوردی بنووسی یا بیخوێنیته‌وه و شێوه‌زاری هه‌ورامی لێ ده‌ركه‌ی له تقوس و ئایین و ئاته‌شگه و ئه‌فسانه و شیعر، ئه‌وا ئه‌ده‌بی كوردی ٣٠%ى بۆ ٤٠%ى نوقستان ده‌بێت، من ئه‌زانم شێوه‌زاره‌كان بۆ سبه‌ینێی ده‌وڵه‌تی كوردی بۆ زمانی ستاندارد ئیشكالمان بۆ دروست ده‌كات، به‌ڵام بۆ ده‌وڵه‌مه‌ندی زمان من حه‌ز ده‌كه‌م كرمانجیی ژووروو و خواروو و گۆران و هه‌ورامی و لوڕی هه‌بێت، چونكه زۆر موفره‌دات هه‌یه له شێوه‌زارێك هه‌یه و له یه‌كێكی تر نییه".
پانێلەکانیش بەم شێوەیە بوون:
پانێلى یەکەم کە بەڕێوەبەرەکەى عەبدولخالق یەعقووبی بوو، تیایدا سێ ڕۆشنبیر و نووسەر بەشدار بوون بەم شێوەیە:
ـ ئەدەبی هەورامى و ڕەوتى مێژوویی لە لایەن محەمەد ڕەشید ئەمینى
ـ ئەدەبیاتى دەمواچى هەورامى لە لایەن کورش ئەمینى
ـ نووسنەوەى ژیانى مەلا مستەفا بێسارانى لە لایەن ئیرەج مورادى
پانێلى دووەم کە بەڕێوەبەرەکەى شاخەوان سدیق بوو، تیایدا سێ ڕۆشنبیر و نووسەر بەشدار بوون بەم شێوەیە:
ـ ئەدەبیاتى مۆدێڕنى هەورامى لە لایەن عادل محەمەدپوور
ـ سوریالیزم لە شیعرى ئاوانگاردى هەورامیدا لە لایەن سوهەین فارووق
ـ ڕەوتى تازە و شیعری، جە میراتبەریەوە تا دەوامبەخشاى لە لایەن ڕەئووف مەحموودپوور
پانێلى سێیەم کە بەڕێوەبەرەکەى جەلیل عەباسى بوو، تیایدا سێ ڕۆشنبیر و نووسەر بەشدار بوون بەم شێوەیە:
ـ بزاوتى شیعرى کوردى ـ گۆرانى لە دەڤەرى گەرمیان لە لایەن ڕزگار جەبارى
ـ گۆرانیی هەورامى چەشە و چێژێکى عاشقانە لە لایەن هومایۆن ساحیب
ـ هەورامى، شوناس و مانى ئایینەکانى زاگرۆس لە لایەن نامق هەورامى
حکومەتى هەرێمى کوردستان
فەرمانگەى میدیا‌و زانیارى