حکومەتی ھەرێم بەنزینخانەی تایبەت دیاری دەکات بۆ پێدانی بەنزین بە پاسی ھێڵە گشتییەکان
![](/media/7039/untitled-wwww.jpg?center=0.49367088607594939,0.49367088607594939&mode=crop&width=1200&height=630&rnd=133433190230000000)
لەسەر ڕاسپاردەی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان، بەمەبەستی چارەسەرکردنی کێشەی گرانبوون و کەمی بەنزین و ڕەچاوکردنی دۆخی خانەوادە کەم دەرامەتەکان، وەزارەتی سامانە سروشتییەکان بڕیاری دا لە ھەریەکێک لە پارێزگاکانی ھەولێر و سلێمانی و دھۆک، بەنزینخانەیەک بۆ پاسەکانی ھێڵی گشتی دیاری بکرێت، بۆ ئەوەی بەنزین دابەش بکات بەو نرخەی کە وەزارەتی سامانە سروشتییەکان دیاری دەکات بەم شێوەیەی خوارەوە:
- ھەولێر: بەنزینخانەی یاسەمین لە شەقامی ١٠٠ مەتری، تەنیشت فاملی مۆڵ.
- دھۆک: بەنزینخانەی چیا لە شەقامی ئامەد، نزیک بەڕێوەبەرایەتی گومرگ.
- سلێمانی: بەنزینخانەی گروپی ھەڵەبجە، تەنیشت فاملی مۆڵ.
حکومەتی هەرێمی کوردستان
فەرمانگەی میدیا و زانیاری
٢ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١