حکومەتی ھەرێم ٥٠٠ ملیۆن دینار بۆ قەرەبووی زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی ھەولێر خەرج دەکات
![](/media/7039/untitled-wwww.jpg?center=0.49367088607594939,0.49367088607594939&mode=crop&width=1200&height=630&rnd=133433190230000000)
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- حکومەتی ھەرێمی کوردستان رەزامەندی دا لەسەر تەرخان کردن و خەرج کردنی بڕی ٥٠٠ ملیۆن دینار لەسەر بودجەی پارێزگای ھەولێر و بەشێوازی نەختینەیی وەک قۆناغی یەکەم بۆ قەرەبوو کردنەوەی ئەو ھاووڵاتیانەی کە لە ئەنجامی لافاوەکەی رۆژی ٢٠٢١/١٠/٣٠، لە پارێزگای ھەولێر و قەزاو ناحییەکانی تووشی زیان بوون.
فەرمانگەی میدیا و زانیاری
٤ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١