سەرۆکی حکومەتی هەرێم بڕیاری هێنانە کایەی بەڕێوەبەرایەتی گشتى گەشتوگوزاری هەڵەبجەی دەرکرد
![](/media/7039/untitled-wwww.jpg?center=0.49367088607594939,0.49367088607594939&mode=crop&width=1200&height=630&rnd=133433190230000000)
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- بەمەبەستی بەڕێوەچوونی باشتری کارەکان و دروستکردنی تەواوەتی یەکە ئیدارییەکانی پارێزگای هەڵەبجە، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاری دا بە هێنانە کایەی بەڕێوەبەرایەتی گشتى گەشتوگوزاری هەڵەبجە لەسەر میلاکی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار.
فەرمانگەی میدیا و زانیاری
١ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١