سه‌رۆكی فه‌رمانگه‌ی هه‌ماهه‌نگی و به‌دواداچوون: چاکسازى زەروورەتێکە و لە بەرژەوەندى هاووڵاتیانە تا خزمەتى زیاتر بکرێن
عه‌بدولحه‌كیم خه‌سره‌و، سه‌رۆكی فه‌رمانگه‌ی هه‌ماهه‌نگی و به‌دواداچوونی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له دیمانه‌یه‌كی تایبه‌تی فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سه‌رنجی خسته سه‌ر چه‌ندین ته‌وه‌ری تایبه‌ت به پرۆسه‌ی چاكسازی و پرسی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی و خانه‌نشینی و مووچه و ده‌رماڵه و ڕێكاره‌كانی حكومه‌ت بۆ جێبه‌جێكردنی یاسای چاكسازی.
هەولێر،هەرێمی کوردستان،عێراق(GOV.KRD)- پرۆسه‌ی چاكسازی به كوێ گه‌یشتووه و فه‌رمانگه‌ی هه‌ماهه‌نگی و به‌دواداچوون چه‌نده ئیشی له‌سه‌ر كردووه؟
عه‌بدولحه‌كیم خه‌سره‌و: مه‌به‌ستی كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له پرۆسه‌ی چاكسازیدا بۆ ئه‌وه بووه كه ئێمه هه‌نگاوێك به‌ره‌و یه‌كسانی و دادپه‌روه‌ری بچینه پێش، ئه‌م هه‌نگاوانه‌یش به ڕێگای دووباره ڕێكخستنه‌وه‌ی داهاتی گشتی و ده‌ستنیشانكردنی مووچه و به‌خشین و هه‌ر ئیمتیازاتێكی تر كه هه‌موو یان به‌شێك هاووڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان وه‌ریده‌گرن، كه پێویسته ئه‌مه به‌رانبه‌ر به خزمه‌تێك یان كارێك یاخود شایسته‌یه‌كی خۆیان بێت كه حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه به پێی یاسا به‌ركاره‌كان بۆیان دابین بكات. به‌دڵنیاییه‌وه له سه‌ره‌تای كابینه‌ی نۆیه‌مه‌وه تا به ئێسته ده‌گات هه‌نگاوی جددی نراوه به تایبه‌ت له باره‌ی ده‌رچوونی یاسای چاكسازی له مووچه و به‌خشین و ئیمتیازات، هه‌روه‌ها له ده‌ركردنی چه‌ندین بڕیار و په‌یڕه‌وی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران كه په‌یوه‌سته به دووباره ڕێكخستنه‌وه‌ی باج به شێوه‌یه‌ك كه هیچ كات له پێدانی باج و خۆدزینه‌وه له باج یان هه‌ر بابه‌تێكی تر كه په‌یوه‌سته به باج و مافی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌ڵاوێر (استثناء) نه‌كرێت. بۆیه ده‌بینرێ پرۆسه‌كه فره‌وانه، به شێوه‌یه‌ك پرۆسه‌كه خۆی له چه‌ندان بواری ئابووری، باج و سیستمی باج، به‌خشین و مووچه و ئیمتیازات و ڕێكخستنه‌وه‌ی په‌یكه‌ری ئیداری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌بینێته‌وه. ئه‌وه‌ی به لای ئێمه‌وه زۆر گرینگه گشت ڕێكاره‌كانی جێبه‌جێكردنی یاسای چاكسازی كه له شوباتی ٢٠٢٠ ده‌رچووه، وه‌ك پرۆسه‌یه‌ك كه دادپه‌روه‌ری و یه‌كسانی تێدا بێت و سته‌م له كه‌س نه‌كرێت، ته‌نانه‌ت له پرسی ماف و ئیمتیازاته‌كان ته‌واو بووه. ئه‌وه‌ی كه له ڕابردووا كراوه و له ئێسته‌یش به‌رده‌وامه، بریتییه له پێداچوونه‌وه به ماف و ئیمتیازانی ئه‌وانه‌ی كه به شێوه‌ی یاسایی وه‌ریان گرتووه، به تایبه‌تی ئه‌و ماف و ئیمتیازاتانه‌ی كه كه‌سوكاری سه‌ربه‌رزی شه‌هیدان، جینۆساید، كیمیاباران و زیندانیانی سیاسی و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی ئه‌وانه‌ی خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌تن، وه‌ریده‌گرن. به‌شێكی تر په‌یوه‌سته به مووچه، به تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی كه له مووچه‌یه‌ك زیاتریان وه‌رگرتووه، له كابینه‌ی نۆیه‌مدا ماف و ئیمتیازاتی ئه‌وانه ڕاگیراون، به جۆرێك هیچ كه‌س زیاتر له مووچه‌یه‌ك یان مینحه‌یه‌ك وه‌رناگرێت ئه‌گه‌ر له ده‌ره‌وه‌ی یاسا بێت كه ئه‌مه‌یش به ته‌واوه‌تی چووه‌ته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه. به شێك له مینحه كه هیچ بنه‌مایه‌كی یاسایی نه‌بووه، به ته‌واوه‌تی ڕاگیراوه، هه‌ر كه‌سیكیش كه مووچه‌كه‌ی ڕاگیراوه له چوارچێوه‌ی یاساكه‌دا مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه تانه له بڕیاری ڕاگیرانی مووچه‌كه‌ی یان مینحه‌كه‌ی بدات و داوای پێداچوونه به بڕیاره‌كه بكات، كه ڕه‌نگه له ڕووی یاساییه‌وه مافی خۆی بێت مووچه‌كه‌ی یان مینحه‌كه‌ی وه‌ربگرێت، به‌ڵام ڕه‌نگه له ڕووی ڕێكار و ڕێوشوێنه كارگێڕییه‌كان كه‌موكورتی تێدا بێت بۆیه مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه به‌دواداچوون بۆ دۆسیه‌كه‌ی بكات و كه‌موكورتییه‌كانی چاره‌سه‌ر بكات. ڕوونه كه زۆربه‌ی داهاتی هه‌رێمی كوردستان بۆ مووچه و به‌خشین و خانه‌نشینی ده‌ڕوات، چاكسازی له‌م بواره له پێشبینه‌ی كاره‌كانی كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه، هه‌روه‌ها چاكسازی له‌و كه‌سانه ناكرێت كه فه‌رمانبه‌ری ڕاسته‌قینه‌ن و ده‌وامی خۆیان به شێوه‌ی ئاسایی ده‌كه‌ن، به‌ڵكو ئه‌وانه ده‌گرێته‌وه كه له ده‌ره‌وه‌ی یاسا ماف و ئیمتیازات وه‌رده‌گرن، كه ئه‌مه مه‌به‌ستی سه‌ره‌كی پرۆسه‌كه‌یه، بۆیه ئامانج له پرۆسه‌كه دروستكردنی یه‌كسانی و دادپه‌روه‌رییه بۆ ئه‌وه‌ی له داهاتوودا له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌م ڕێكخستنه‌وه‌یه‌دا هه‌موو هاووڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان سوودمه‌ند بن و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بتوانێت له‌م ڕێگه‌یه‌وه خزمه‌تگوزارییه‌كی زیاتر پێشكه‌ش به هاووڵاتیان بكات و هه‌رێمی كوردستان به تایبه‌ت له ڕووی ئابوورییه‌وه به‌هیزتر بكات و كاریگه‌رتری بكات له چوارچێوه‌ی عێراق و كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی. ئاشكرایه به‌هێزبوونی كوردستان به ڕێكخستنه‌وه‌ی داهاته‌كان و شیوازی خه‌رجكردنیان ده‌بێت.
ـ هاووڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان چاكسازی بۆیان گرنگە، چونكه ده‌بێته هۆی دروستبوونی دادپه‌روه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی، به‌ڵام گوومانێک لای هاووڵاتیان هه‌یه سەبارەت بە دووباره به‌كارهێنانه‌وه‌ی ئه‌و داهاته كه لە باج و چاکسازى دەچێتەوە خەزێنەى حکومەت؟
عه‌بدولحه‌كیم خه‌سره‌و: ئه‌وه‌ی په‌یوه‌سته به ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له سه‌ره‌تاوه پاڵپشتی بۆ ده‌زگاكانی تایبه‌ت به به‌دواداچوونی گه‌نده‌ڵی وه‌ك ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی و دیوانی چاودێری دارایی و داواكاری گشتی كردووه، كه به تایبه‌ت له‌م كابینه‌یه‌دا زۆر كاریگه‌ر بوونه و به‌رده‌وام هه‌ماهه‌نگی هه‌بووه له نێوان ئه‌م ده‌زگا چاودێرییانه و داموده‌زگه‌كانی تری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، وه‌ڵامی ڕاپۆرته‌كانیان دراوه‌ته‌وه و كار كراوه له‌سه‌ر هه‌موو ئه‌و تێبینیانه‌ی خستوویانه‌ته ڕوو سه‌باره‌ت به شه‌فافییه‌ت و شێوازی جێبه‌جێكردنی یاسا و ڕێنماییه‌كان، كه هیچ بڕیارێكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و هیچ فه‌رمانێكی كارگێڕیی داموده‌زگه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له ده‌ره‌وه‌ی یاسا و ڕێنماییه‌كان نه‌بێت، مه‌به‌ستی سه‌ره‌كی ئێمه له‌م كابینه‌یه ئه‌وه بووه كه چۆن بتوانین یاسا به‌ركاره‌كان وه‌ك خۆی جێبه‌جێی بكه‌ین و چۆن بتوانین ئه‌م ڕێنماییانه بكه‌ینه بنه‌مایه‌ك بۆ شێوازی خه‌رجكردنی داهاته‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ته‌نانه‌ت له ڕاگه‌یاندنی داهات چ داهاتی ناوخۆ بێت یان داهاتی ده‌ره‌وه بێت، سه‌رجه‌میان گه‌ڕاونه‌ته‌وه گه‌نجینه‌ی حكومه‌ت و زۆر به شه‌فافانه و به شێوه‌ی ده‌وری ڕاگه‌یانراون و بڵاوكراونه‌ته‌وه، ته‌نانه‌ت ئه‌دا و شێوازی كاركردنی وه‌زاره‌ته‌كان و ئه‌و پڕۆژانه‌ی تا ئێسته پێشكه‌شیان كردووه و گوژمه پڕۆژه و شێوازی خه‌رجكردنه‌كانیان و خه‌رجی خزمه‌تگوزارییه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ ڕایگشتی بڵاوكراوه‌ته‌وه، كه ئه‌مه‌یش كاریگه‌ری هه‌بووه كه ئێمه ده‌مانه‌وێ بۆ ڕایگشتی جه‌خت بكه‌ینه‌وه كه ئه‌و داهاته‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له چوارچێوه‌ی یاسای چاكسازی به‌ده‌ستی دێنێت و له چوارچێوه‌ی ڕێكخستنه‌وه‌ی باج كه هه‌موو كه‌س و كۆمپانیایه‌ك بگرێته‌وه و نابێت كه به‌ده‌ر بكرێت له‌م ڕێكارانه و جێبه‌جێكردنی یاسا و ڕێنماییه‌كان، هه‌موو ئه‌مانه كاری سه‌ره‌كی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بووه بۆ ئه‌وه‌ی ئێمه بتوانین ئه‌م داهاتانه به شێوه‌یه‌كی شه‌فاف له گشت ئه‌و بوارانه‌ی له ئه‌رك و ئیلتیزاماتی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه پێویسته جێبه‌جێیان بكات. بۆیه ئێمه له‌و چوارچێوه‌یه‌دا مه‌به‌ستمان بووه كه جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌و بوارانه بكه‌ینه‌وه كه په‌یوه‌ندیان به ژیانی خه‌ڵكه‌وه هه‌یه، چونكه هاووڵاتی لای ئیمه مه‌به‌سته و چۆن بتوانین ئه‌دای داموده‌زگه خزمه‌تگوزارییه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و كوالێتی خزمه‌تگوزارییه‌كان باشتر بكه‌ین.
ـ له هه‌رێمی كوردستان ده‌نگێكی ناڕازی هه‌یه كه ئه‌وانیش پێشتر سوودمه‌ند بوونه له خراپبه‌كارهێنانی سه‌روه‌ت و سامان و ده‌ستتێكه‌ڵكردن له‌گه‌ڵ گه‌نده‌ڵی، ئایا ئه‌و ده‌نگانه هیچ كاریگه‌رییان هه‌یه له‌سه‌ر ڕەوتی به‌ره‌وپێشچوونی پڕۆسه‌ی چاكسازی هەیە؟ ئاخۆ ئێوه هیچ ده‌رفه‌تێكیان پێ ده‌ده‌ن له‌سه‌ر ڕەخنه‌كانیان، واته ئێوه ده‌رفه‌تیان پێ ده‌ده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ڕەخنه‌كانیان جێگه‌ی خۆی بگرێت؟
عه‌بدولحه‌كیم خه‌سره‌و: به‌دڵنیاییه‌وه هه‌ر پرۆسه‌یه‌كی چاكسازی كه ده‌ستی پێ ده‌كرێت په‌یوه‌سته به جێبه‌جێكردنی كۆمه‌ڵێك یاسا، ڕێنمایی و په‌یڕە‌وی به‌ركار، كه سه‌رجه‌می بواره‌كان به تایبه‌ت بواری ئابووری، باج و داهاتی گشتی و سامانی سروشتی و هه‌موو ئه‌و بوارانه‌ی تری كه په‌یوه‌ست به مووچه و ئیمتیازاته‌كانیان ڕێك خستووه، به‌ڵێ له كاتی جێبه‌جێكردنیان كۆمه‌ڵێك بڕیاری ئیداری ده‌بێت، كه ئه‌و بڕیارانه ماف به به‌رانبه‌ره‌كه ده‌دات بۆ ئه‌وه‌ی تانه له بڕیاره‌كان بدات و ڕەخنه‌یان لێ بگرێت. پرۆسه‌ی چاكسازی به‌رده‌وامه، هاوكات به پێی ڕێنماییه‌كان مافه به به‌رانبه‌ره‌كه دراوه كه ڕه‌خنه له بڕیاره‌كان بگرێت، به‌ڵام به مه‌رجی ئه‌وه‌ی له چوارچێوه‌ی ڕێنماییه ئیدارییه‌كان بێت. حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سه‌رجه‌م داموده‌زگه‌كانی په‌یوه‌ندیداری به‌و بابه‌ته ڕاسپاردووه كه هه‌ر كه‌س و فه‌رمانبه‌رێك تانه‌ی له بڕیاره‌كان هه‌بێت و زه‌ره‌رمه‌ند بێت به‌هۆیانه‌وه، ده‌توانیت تانه له بڕیاره‌كان بدات و به پێی ڕێكاری یاسایی مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت. ئه‌مه كارێكی باشه، چونكه نابێت پرۆسه‌یه‌ك ده‌ست پێ بكات كه به ته‌نها سزای تێدا بێت، چونكه ئه‌م پرۆسه‌یه پرۆسه‌ی سزادان نییه، به‌ڵكو پرۆسه‌ی به‌دیهێنانی دادپه‌روه‌ری و یه‌كسانییه بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موو كه‌س به‌رانبه‌ر به یاسا مافی هه‌بێت. هه‌روه‌ها پرۆسه‌ی سكاڵا یه‌كێكی تره له پرۆسه گرینگه‌كان چونكه له بڕیاری ژماره (١)ی كابینه‌ی حكومه‌تی نۆیه‌می هه‌رێمی كوردستان بڕیار درا كه گشت داموده‌زگاكانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له پێناو هاوولاتیان كار بكه‌ن و ڕێكاره‌كان ده‌ستنیشان بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ئێمه چۆن بتوانین به شێوازێكی كاراتر وه‌ڵامی داواكارییه‌كانی خه‌ڵك بده‌ینه‌وه، یه‌كێك له بڕگه‌كان بریتی بووه له ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی پرسی ڕۆتین و نه‌هێشتنی ڕۆتین له هه‌مان كاتیش‌دا وه‌ڵامدانه‌وه‌ی داواكاری و سكاڵای هاووڵاتیان، تا ئێسته هه‌ماهه‌نگی هه‌یه له نێوان دامه‌زراوه چاودێرییه‌كان و بۆ به‌دواداچوونی جێبه‌جێكردنی بڕیاری ژماره (١)، هه‌روه‌ها په‌یوه‌ندی ده‌وری له‌سه‌ر شێوازی ڕاسته‌وخۆ بۆ وه‌رگرتنی سكاڵا و دانانی سندوقی سكاڵای ئه‌لیكترۆنی هه‌یه بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی هاووڵاتیان، فه‌رمانبه‌ران و كۆمپانیاكان، كه هه‌ر تێبینی و ڕه‌خنه‌یه‌كیان له حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌یه، كه داموده‌زگاكانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به گوێره‌ی پسپۆڕییه‌كانیان ده‌توانن وه‌ڵامیان بده‌نه‌وه.
ـ یاسای چاكسازی چه‌نده ده‌رفه‌تی تێدایه بۆ هه‌موو كه‌سێك بێت نه‌ك بۆ توێژێكی دیاریكراوی وه‌ك فه‌رمانبه‌رانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، وه‌ك ئاگادارین كه ده‌ست بۆ پله‌باڵاكانیش براوه و تا چه‌ند توانراوه ئه‌م دادپه‌روه‌رییه جێبه‌جێ بكرێت؟
عه‌بدولحه‌كیم خه‌سره‌و: به‌دڵنیاییه‌وه ئێمه له سه‌ره‌تای ئه‌م پرۆسه‌یه‌دا به پێداچوونه‌وه به مووچه نایاساییه‌كان ده‌ستمان پێ كرد، بۆیه بڕینی دوومووچه‌یی كه پێك دێن له ١١ هه‌زار كه‌س كه له دوو مووچه زیاتریان وه‌رگرتووه، بۆیه ئه‌م بڕیاری جێبه‌جێكردنی یاسای چاكسازی بریتی بوو له ڕاگرتن و بڕینی ئه‌م مووچانه، به شێوه‌یه‌ك كه مافی ئه‌وه‌یشیان پێدرا یه‌كێك له مووچه‌كانیان وه‌ربگرن، مووچه‌كانی دیكه‌یشیان به بڕیاری كارگێڕی هه‌ڵوه‌شاوه‌ته‌وه. خاڵێكی تر ئه‌وه‌یه كه زۆر جار ده‌وترێ ئه‌م یاسایه ته‌نها له‌سه‌ر خه‌ڵكی هه‌ژار جێبه‌جێ ده‌كرێت، كه ئه‌مه ڕاست نییه، به‌ڵكو ئه‌م یاسایه یه‌كێك له خاڵ و بڕگه‌كانی په‌یوه‌ست بوو به پله باڵاكان و ڕێكخستنه‌وه‌ی مووچه‌كانیان، كه به‌شێكیان وه‌ك مافی خۆیان وه‌ریان گرتووه، به‌ڵام ئێسته له یاسای چاكسازی بۆ ئه‌وه‌ی دادپه‌روه‌ری هه‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی بۆشایی و جیاوازییه‌كی زۆر نه‌بێت له نێوان مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رێكی ئاسایی و مووچه‌خۆرێكی پله‌باڵا، بۆیه حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان مووچه‌ی خانه‌نشینی پله باڵاكانی كه‌م كردووه‌ته‌وه تا ئه‌و ئاسته‌ی له چوارچێوه‌ی یاسا ده‌ستنیشان كراوه، هه‌روه‌ها پێداچوونه به‌وانه ده‌كرێت كه شۆڕش و خه‌باتیان كردووه له پیناو گه‌لی كوردستان، بۆیه یاسای چاكسازی له چوارچێوه‌ی ڕێزلێنانی پێشمه‌رگه له چوارچێوه‌ی یاسای خانه‌نشینی پێشمه‌رگه ماف و ئیمتیازاتیان بۆ ده‌ستنیشان كراوه و ئه‌وه‌ی پێویست بێت وه‌ك ڕێزلێنانێك بۆیان ده‌كرێت.
ـ ڕۆحى یاسا لە جێبەجێکردنیدایە، ئاخۆ حکومەتى هەرێمى کوردستان بە چاکسازى و ڕێکخستنەوەى یاساکان، توانیویەتى ئامانجى خۆى بپێکێت؟
عه‌بدولحه‌كیم خه‌سره‌و: یاسای چاكسازی چه‌ندین بوار ده‌گرێته‌وه، بواری خانه‌نشینی و ماف و ئیمتیازاتی كه‌سوكاری شه‌هیدان، بواری كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی و مووچه‌ی گشتی و پێشمه‌رگه و هێزه‌كانی ناوخۆ، ئه‌وه‌ی ئێستا كاری له‌سه‌ر كراوه گشت ئه‌و ڕێكارانه‌ی پێویست بوون له چوارچێوه‌ی یاسا و ڕێنماییه‌كان كه یاسای چاكسازی ئاماژە‌ی پێكردووه گشتیان ئێستا له چوارچێوه‌ی وه‌زاره‌ته‌كان كاری له‌سه‌ر ده‌كرێت، بۆ نموونه ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ست بوو به پاسه‌وانی ڕێكاره‌كانی ته‌واو بووه وه‌زاره‌تی ناوخۆ ئێستا له چوارچێوه‌ی ڕێنماییه‌كان پرسی پاسه‌وانی ڕێكخستۆته‌وه ، ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ست بێت به كاروباری پێشمه‌رگه دروستكردنی دۆسیه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له چوارچێوه‌ی یاسا و ڕێنماییه‌كان وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه كاری له‌سه‌ر كردووه و، مه‌به‌ست له یاسای چاكسازی ئه‌وه‌بووه تاچیند یاساكانمان ده‌ستنیشان كردووه ، په‌یڕه‌وی پێویست و ڕێنمایی پێویست بۆ جێبه‌جێكردنی یاساكان بۆ ئه‌وه‌ی دام‌و ده‌زگاكان به‌شێوه‌یه‌كی ڕۆتین كاری له‌سه‌ر بكه‌ن ، چونكه پرسی جێبه‌جێكردن پرسێكی به‌رده‌وامه، یاسای چاكسازی ته‌نها بۆ ئێستا نییه ، یاسای چاكسازی دوو به‌شه به‌شێكی په‌یوه‌سته به هه‌موو ئه‌و ڕه‌فتارانه‌ی كه پێشی ١/٧/٢٠٢٠ كراوه كه ئه‌مه پرۆسه‌یه‌كه و ده‌ستی پێكردووه بۆ نموونه له فه‌رمانبه‌ری مه‌ده‌نی زیاتر له 365 هه‌زار پێداچوونه‌وه‌ی پێدا كراوه، ئه‌وه‌ی كه په‌یوه‌ست بێت به ڕێكخستنی دۆسیه‌ی پێشمه‌رگه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی كاروباری پێشمه‌رگه كاری له‌سه‌ر ده‌كرێت ، دۆسیه‌ی زیندانیانی سیاسی ته‌واو بووه و وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدان پێداچوونه‌وه‌ی پێداكردووه وه ئه‌وانه‌ی كه ئیستیحقاقیان هه‌بووه بۆ وه‌رگرتنی مووچه ئێستا مووچه‌كه‌یان وه‌رده‌گرن و ئه‌و مینحه‌یه‌ی كه پێویسته بدرێت به زیندانیانی سیاسی ، له كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی نزیكه‌ی ٨٨ هه‌زار كه‌سمان هه‌نه كه سوودمه‌ندن كه به‌شێكیان فه‌رمانبه‌رن و ده‌رماله‌یه‌ك له جیاتی ئه‌و مینحه‌یه‌ی له وه‌زاره‌تی كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی وه‌ریده‌گرن له چوارچێوه‌ی ده‌رماڵه‌یه‌ك كه بۆیان دیاریی كراوه حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كردوتیه سیسته‌مێكی یاسایی كه كاری له‌سه‌ر ده‌كات ، ئه‌وه‌ی په‌یوه‌سته به خانه‌نشینی ده‌ست به ڕێكاره‌كان كراوه و سه‌ره‌تا له پله باڵاكان ده‌ستی پێ كردووه و گشت ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ی كه له‌سه‌ر بودجه‌ی گشتیی مووچه وه‌رده‌گرن و خانه‌نشینن ته‌نانه‌ت له‌دروستكردنی سندووقی خانه‌نشینی ڕێكاره‌كانی ته‌واو بووه و ئێستا خه‌ریكی دانانی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌و سندووقه‌ین كه ئه‌وه ده‌بێته گرنگترین ده‌ستكه‌وتی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان تاكو بتوانین ئیستیحقاقی خانه‌نشینی و لێبڕینی خانه‌نشینی بخرێته سندووقێكه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ته‌نها ئه‌وانه سوودمه‌ند بن له‌م سندووقه كه لێبڕینی خانه‌نشینیان خراوه‌ته سندووقه‌كه‌وه، بۆ قه‌رزه بازرگانییه‌كان ئێستا زیاتر له ٧ ملیار دینار گه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆ خه‌زێنه‌ی گشتی له كۆی گشتی ئه‌و قه‌رزه‌ی دراوه‌ته كۆمپانیاكان و هاووڵاتیان، و به‌شێكی زۆر له‌و ڕە‌هنانه‌ی به‌رامبه‌ر قه‌رزه‌كان لای وه‌زاره‌تی دارایی دانراوه ئێستا له ڕێگه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری و وه‌زاره‌تی داد و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی جێبه‌جێكردن ده‌ستیان به‌سه‌ر گشت ڕەهنه‌كان داگرتووه كه ئه‌مانه ده‌بنه موڵكی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستا، كه‌واتا پڕۆسه‌یه‌كی به‌رده‌وامه و له چوارچێوه‌ی یاسادا ده‌بێت كاری له‌سه‌ر بكرێت و به‌شێك له‌و ڕێكارانه‌ی كه پێویستن كراون و به‌شێكی تریش له قۆناغی جێبه‌جێكردنن كه ئێستا ورده ورده ده‌ره‌نجامه‌كانی دیار ده‌بێت و كاتێك ئێمه دوای ساڵێك له جێبه‌جێكردنی یاسای چاكسازی ڕێكاره‌كان دیاریی ده‌كه‌ین، ده‌بێت زۆر به وردی مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ بكرێت بۆ ئه‌وه‌ی كه‌س زه‌ره‌رمه‌ند نه‌بێت و غه‌دری لێ نه‌كرێت و ته‌نها ئه‌و كه‌سانه ماف و ئیمتیازات وه‌رگرن كه له چوارچێوه‌ی یاسا كاری له‌سه‌ر ده‌كرێت وه ئه‌وه‌ی ماف و ئیمتیازێكی له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و یاسایانه وه‌رگرتبێت له حكومه‌ت به پێی ئه‌و یاسا به‌ركارانه نانه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ بكرێت.
فەرمانگەى میدیا‌و زانیارى