حکومەتی ھەرێمی کوردستان پڕۆژەی خاوێنکردنەوە و داپۆشینی خۆڵ و خاشاکی پارێزگای دھۆک جێبەجێ دەکات

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- لە چوارچێوەی گرنگیدانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی ھەرێمی کوردستان بە پارێزگاکانی ھەرێمی کوردستان و ئیدارە سەربەخۆکان، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان، ڕەزامەندی دا لەسەر خەرجکردنی بڕی(٥،٨٧٤،٣٧٢،٠٠٠ )دینار ، بە مەبەستی جێبەجێکردنی پڕۆژەی خاوێنکردنەوە و داپۆشینی خۆڵ و خاشاک لە پارێزگای دھۆک، بۆ ماوەی یەک ساڵ، لە ڕێکەوتی 1/9/2021 تاکو ٣١/٨/٢٠٢٢ ، بڕی پارەی تەرخانکراو لەسەر بودجەی ئاسایی سەرۆکایەتی شارەوانی دھۆک خەرج دەکرێت.
فهرمانگهی میدیا و زانیاری
7 ی نیسانی 2022