سەرۆکی فەرمانگەی میدیا و زانیاری و بەڕێوەبەری راگەیاندنی دامودەزگاکانی حکومەت رێکارەکانی بەهێزکردنی میدیای حکومیان تاوتوێ كرد
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه ڕێكه‌وتی ١٩ی نیسانی ٢٠٢٢، فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، کۆبوونەوەی مانگەی خۆی لەگەڵ سەرجەم بەڕێوەبەر و وتەبێژی دامودەزگاکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان گرێدا.
لەو کۆبوونەوەیەدا تیشک خرایە سەر زیاتر بەهێزکردنی راگەیاندنی دامودەزگاکانی حکومەت و ئەو هەماهەنگی و پەیوەندییەی کە لە نێوان فەرمانگەی میدیا و زانیاری و راگەیاندنی دامودەزگاکانی حکومەت هەیە کە توانیویانە وەکو یەک تیم و بە ئامانجی گەیاندنی پەیامی حکومەت و پێشکەش کردنی خزمەتگوزارییەکان بە هاووڵاتیان کار بکەن.
لە وتەیەکدا د.جوتیار عادل سه‌رۆكی فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری و وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان پیرۆزبایی ١٢٤ ساڵەی ساڵڕۆژی ڕۆژنامه‌گه‌ری كوردی له ئامادەبووان کرد و ئاماژەشی بەوەدا کە له ڕووی میدیاییه‌وه کۆمەڵێک رێکار گیراونەتە بەر بۆ باشتر گەیاندنی پەیامی حکومەت تاوەکو لەو رێگەیەوە بتوانرێت ڕاگه‌یاندنی حكومه‌ت هه‌نگاوێك بچێتە پێشتر و په‌یامێكی ڕوونی خۆی به هاووڵاتیان بگه‌یه‌نێت.
سه‌رۆكی فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری ئاماژەی بە رۆڵی گرنگی ڕاگه‌یاندنی دامودەزگاکانی حکومەت کرد لەو بوارەدا و هیواشی خواست کە هەموو لایەک کار بکەن بۆ باشتر کردنی میدیای حکومەت و کە لە ئێستادا تاکە کەناڵ بۆ گەیاندنی پەیامەکانی، پۆرتاڵی فەرمی حکومەتی هەرێمی کوردستانە.
د.جوتیار عادل ئاماژەشی بەوەدا کە فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری له‌م كابینه‌یه‌دا توانیویه‌تی ئهدایەکی باشتر پێشکەش بكات و تاكە رێگەش بۆ باشتر کردنی گەیاندنی پەیامی حکومەت ئەوەیە کە هه‌مووان وه‌ك یه‌ك تیم کاربکەن و وێنه‌ی ڕاسته‌قینه‌ی پڕۆژه و سیاسه‌ته‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ ڕای گشتی بڵاو بكرێنەوه و راشیگەیاند،''ده‌مانه‌وێت گرفته‌كان چاره‌سه‌ر بكه‌ین به‌تایبه‌تی له ئاراسته‌كردنی ڕاگه‌یاندنی دامودەزگاکان له چوارچێوه‌ی په‌یامی حكومه‌ت، هه‌موومان ده‌زانین ڕاگه‌یاندنی حكومه‌ت مه‌ركه‌زییه و ده‌بێت وێنه‌ی ڕاسته‌قینه‌ی ده‌ستكه‌وت و بڕیار و سیاسه‌ته‌كانی حكومه‌ت بڵاو بكه‌ینه‌وه.''
له كۆتاییشدا سه‌رۆكی فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری باسی له خه‌ڵاتی ساڵانه كرد كه له لایه‌ن فه‌رمانگه‌وه پێشکەش بە چالاکترین و باشترین ڕاگه‌یاندنی دامودەزگاکانی حکومەت ده‌كرێت، ئه‌وه‌ش به‌و مه‌به‌سته‌ی كاری ڕاگه‌یاندنی حكومه‌ت باشتر و به‌ره و پێشتر ببرێت.
دواتر بەشداربووانی کۆبوونەوەکە بە راوبۆچوونەکانیان بابەتەکانی کۆبوونەوەکەیان دەوڵەمەنتر کرد و بۆچوونی خۆیان بۆ باشتر کردنی کاری میدیای حکومی و ئەو هەماهەنگییەی کە لە نێوان راگەیاندنی دامودەزگاکانی حکومەت و فەرمانگەی میدیا و زانیاری‌دا هەیە خستەڕوو.
فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری
١٩ ی نیسانی ٢٠٢٢