له كابینەى نۆیەم زیاتر له ١١ ملیار دۆلار وه‌به‌رهێنان كراوه
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- دەستەی وەبەرهێنانى حکومەتى هەرێمی کوردستان، ڕاپۆرتى پڕۆژەكانی وه‌به‌رهێنانی له هه‌رێمی كوردستان بڵاوکردەوە کە له ڕێكه‌وتی ٢٨/٧/٢٠١٩ تا ٥/٤/٢٠٢٢ درێژ دەبێتەوە و تیایدا تێكڕای ئه‌و سه‌رمایه‌ی كه بۆ ئه‌و پڕۆژانه ته‌رخان كراوه خراوەتە ڕوو کە لە لایەن كۆمپانیاگەلى (بیانی، خۆماڵی و هه‌روه‌ها به هاوبەشی) جێبه‌جێ كراون.
ئه‌و پڕۆژانه‌ی کە له ڕێگه‌ی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان ئه‌نجام دراون، سەرجەم سێکتەرەکانی (بازرگانی، بانکەکان، تەندروستی، پیشەسازی، خزمەتگوزاری، گەشتیاری، فێرکردن، کشتوکاڵ، نیشتەجێبوون، هونەری و وەرزشی) ده‌گرێته‌وه، ١٧٨ پڕۆژەن و بە سەر پارێزگاکانی (هەولێر، سلێمانی، دهۆک، هەڵەبجە و ئیدارە سەربەخۆکانى گەرمیان و ڕاپەرین) دابه‌ش بوونە. پڕۆژەكانیش له‌سه‌ر ڕووبەری (١٠) هه‌زار و (٣٩٣) دۆنم زه‌وی جێبه‌جێ كراون و تێکڕای سەرمایەی خەرجکراو بۆ پڕۆژەکان زیاتر له (١١) ملیار و ١٣٧ ملیۆن و ٣٠٠ هەزار و ٢٤ دۆلار بووه.
ورده‌كاریی پڕۆژەكانیش به‌م شێوه‌یه:
- پارێزگای هەولێر (٧٦) پڕۆژە
- پارێزگای سلێمانی (٤٦) پڕۆژە
- پارێزگای دهۆک (٤٢) پڕۆژە
- هەڵەبجە (١) پڕۆژە
- گەرمیان (٩) پڕۆژە
- ڕاپەڕین (٤) پڕۆژە
ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان له ڕاپۆرتهكەی خۆى، پڕۆژەكانی به‌م شێوه‌یه و به گوێره‌ی ساڵه‌كان جیا كردووەته‌وه:
- ساڵی (٢٠١٩): (١٦) پرۆژە بوون کە به سەرمایەی (٤٨٥) ملیۆن و (٢٠٤) هه‌زار و (٢٥٦) دۆلار جێبه‌جێ كراون.
- ساڵی (٢٠٢٠): (٧٧) پرۆژە بوون کە به سەرمایەى (٢) ملیار و (١٨) ملیۆن و (٢٧١) هه‌زارو (٢٥٦) دۆلار جێبه‌جێ كراون.
- ساڵی (٢٠٢١): (٦٩) پرۆژە بوون کە به سەرمایەى (٨) ملیار و (٥٠٩) ملیۆن و (٧٦٥) هه‌زارو (٩٨٦) دۆلار جێبه‌جێ كراون.
- ساڵی (٢٠٢٢): (١٦) پرۆژە بوون کە سەرمایەى (١٢٤) ملیۆن و (٥٨) هه‌زارو (٢٨٢) دۆلار جێبه‌جێ كراون..
بۆ بینینى تەواوى ڕاپۆرتەکە بەشێوەى pdf کلیک لەسەر ئەم لینکەى خوارەوە بکە:
28-7-2019 Table.pdf - Google Drive
فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری
١٠/٤/٢٠٢٢