ئاسته‌نگه‌كانی كاری میدیایی له هه‌رێمی كوردستان تاوتوێ كرا
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ڕۆژی سێشه‌ممه‌١٩ی نیسانی ٢٠٢٢، به ئاماده‌بوونی د. جوتیار عادل سه‌رۆكی فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری، ڕێكخراوه‌كانی METRO, CDFJ, CDO به هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ ئاژانسی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان UNDP و به بودجه‌ی هاوكاریی ئه‌ڵمانی، چاڵاكییه‌كی به ناوونیشانی "بونیاتنانی توانا و به‌هێزكردنی تۆڕبه‌ندی میدیاكارانی گه‌نج له بواری پێكه‌وه‌ژیان و بونیاتنانی ئاشتی" ئه‌نجام دا.
له سه‌ره‌تای چاڵاكییهكهدا سه‌رۆكی فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری به‌شداریی كرد له دانیشتنێكی تایبه‌ت به گه‌نگه‌شه‌كردنی میدیایی له هه‌رێمی كوردستان.
ئامانج له ڕێكخستنی ئه‌و چاڵاكییه بریتی بوو له ئه‌نجامدانی گفتوگۆیه‌كی كراوه بۆ خستنه‌ڕووی ئاسته‌نگه‌كانی كاری میدیایی له هه‌رێمی كوردستان و پێشكه‌شكردنی پێشنیاز و سه‌رنجه‌كان به مه‌به‌ستی كاراكردنی میدیا له پێناو به‌هێزكردنی پێكه‌وه‌ژیان و بونیاتنانی ئاشتیی كۆمه‌ڵایه‌تی.
چاڵاكییه‌كان ژماره‌یه‌ك ته‌وه‌ری له خۆ گرتبوو، كه گرینگ‌ترینیان ئه‌نجامدانی خولێكی ڕاهێنانه بۆ ١١٢ ڕاگه‌یاندنكاری گه‌نج له ١٤ پارێزگای عێراق سه‌باره‌ت به نووسینی ناوه‌ڕۆكی بابه‌ت و وتاری ئاشتیخوازانه و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی وتاری ڕق و كینه.
فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری
١٩ نیسانی ٢٠٢٢