Skip to the content

دابەشکردنی بەنزین بە نرخی ٦٩٠ دینار بەسەر هاووڵاتیان بەردەوامە

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- لە دوای رێکەوتنی نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی بۆ ناردنی بەنزین بۆ هەرێمی کوردستان و دابەشکردنی بەسەر هاووڵاتیان بە نرخی ٦٩٠ دینار لە رێکەوتی ٢٨ی ئابی ٢٠٢١ تاوەکو ٦ی نیسانی ٢٠٢٢ بڕی ١١٧ ملیۆن و ٩٧٤ هەزار و ٥٢٩ لیتر بەنزین بۆ هەرێمی کوردستان نێردراوە و دوای ئەوەش بەم شێوەیەی خوارەوە بەسەر پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان دابەش کراوە.

- پارێزگای سلێمانی و ھەڵەبجە: ٥٠,٤٠٤,٣٧٥ لیتر
- پارێزگای ھەولێر: ٤١,٧٢١,٤٠٧ لیتر
- پارێزگای دھۆک: ٢٥,٨٤٨,٧٤٧ لیتر

 

فەرمانگەی میدیا و زانیاری
١٦ی نیسانی ٢٠٢٢