دەرگای سێیەمی بازرگانی له دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمهران - تهمهرچین کرایەوە
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ڕۆژی چوارشەممە ١٣/٤/٢٠٢٢، بە ئامادەبوونی هەریەک لە مسعود باتێلی، سەرپەرشتیاری دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران و جەوهەر محمود خدر، بەڕێوەبەری گومرگی حاجی ئۆمەران و ئیرج ئازادی، سەرپەرشتیاری پایانەی مەرزی تەمەرچین لە ئێران و ژمارەیەک لە بەرپرسانی هەردوو دەروازەکە، لە نێوان هەردوو دەروازەی نێودەوڵەتی هەرێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامی ئێران سێیەم دەرگای بازرگانی لە دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران - تەمەرچین کرایەوە.
سیروان حوسێن محەمەد، وتەبێژی دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران به فهرمانگهی میدیا و زانیاری ڕاگهیاند: ئامانجی سەرەکی کردنەوەی دەرگای سێیەم لە دەروازەکە بۆ مەبەستی زیاتر خێراکردنی ئاڵۆگۆڕی بازرگانی و ههنارده و هاوردهكردنی كهلوپهل و كاڵای بازرگانییەکانە لەنێوان هەرێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامی ئێران.
وتەبێژی دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران گوتیشی ئهوهی تایبهت بێت بە دەروازەی حاجی ئۆمەران، ئێمە لە بنەڕەتدا دوو دەرگای ئاڵۆگۆڕی بازرگانیمان هەیە یەکەمیان ترانزێتە واتا كاڵاكان و كهلوپهلهكان لە وڵاتی سێیەمەوه لە ڕێگەی ئێرانەوە بۆ هەرێمی کوردستان دێت و لە کوردستانەوە تێدەپەڕێت بۆ وڵاتی تر، ڕێگایەکی تر بارهەڵگرهکانی ئێمە دەچنە دیوی ئێران و کەلوپەلەکان باردەکەن و دهیهێننەوە هەرێمی کوردستان.
هەروەها وتەبێژی دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران کردنەوەی دەرگای سێیەمی بازرگانی لە دەروازەکە، بۆ دەرەنجامی سەردانەکەی پارێزگاری هەولێر بۆ ئازەربێجانی ڕۆژئاوا لە ئێران گەڕاندەوە، کە لەوێدا یاداشتێکی لێکتێگەیشتن واژۆ کرا، یەکێک لە خاڵەکانی یاداشتەکەش کردنەوەی دەرگای سێیەمی بازرگانی بوو، لە دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران - تەمەرچین.
فهرمانگهی میدیا و زانیاری
14/4/2022