سیستەمێکی یەکگرتوو لە نێوان حکومەتی هەرێم و حکومەتی فیدڕاڵ بۆ تابلۆی ئۆتۆمبێل کەوتەکار
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- رۆژی دووشەممە ٢٥ی نیسانی ٢٠٢٢، لەبەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر یەکەم تابلۆی ئوتومبێل بەسیستەمی تازەی یەکگرتو لە نێوان حکومەتی ھەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ چاپکرا و درا بەهاوڵاتیان.
بەپێی تابلۆ نوێیەکە ناوی شارەکان لەسەر تابلۆ نامێنێت و تەنیا کۆدێک دادەنرێت ،کەکۆدی تەرخانکراو بۆ پارێزگاکان جیاواز دەبێت و بۆ پارێزگای هەولێر (22) دەبێت .
لەسەر تابلۆکە کورتکراوەی ناوی عێراق و هەرێمی کوردستان هەیە کە بەپیتی ئینگلیزی نوسراوە،و لە ئەمڕۆوە هەر ئوتومبێلێکی تایبەت (ژمارەکاتی) تۆمار بکرێت، ئەو تابلۆیە تازەی پێدەدرێت.
هەر هاولاتیەک بیەوێت بزانێت تابلۆی ئوتومبێلەکەی پاش ئەو تابلۆ تازەیە چۆن دەبێت ،دەتوانێت سەردانی ئەو لینکەی خوارەوە بکات
فەرمانگەی میدیا و زانیاری
٢٥ی نیسانی ٢٠٢٢