لە کابینەی نۆیەمدا 46 پڕۆژە تایبەت بە گواستنەوەی کارەبا جێبەجێ کراون
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- وه‌زاره‌تی كاره‌با له كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به تایبه‌ت له سه‌ره‌تای ده‌ستبه‌كاربوونی له ساڵی 2019 تاوەكو مانگی شوباتی 2022 چه‌ندین پڕۆژه‌ی گه‌وره، مامناوه‌ند و بچووكی له سه‌رجه‌م شار و شارۆچكه‌كانی هه‌رێمی كوردستان جێبەجێ کردووە و هاووڵاتیانیش لێی سوودمه‌ند بوون.
لەو ماوەیەدا وه‌زاره‌تی كاره‌با به گوێره‌ی پێویستی و گرینگی، پڕۆژه‌كانی له ناوچه جیاجیاكانی هه‌رێمی كوردستان جێبه‌جێ كردووه و هاوسه‌نگیشی له نێوان پێویستییه‌كانی شار و شارۆچكهکان بە کارەبا، لە جێبەجێکردنی پڕۆژەکان رەچاو كردووه.
به گوێره‌ی داتاکانی وه‌زاره‌تی كاره‌با، له ساڵی 2019 تاوه‌كو مانگی شوباتی 2022 له پارێزگای هه‌ولێر 18 پڕۆژه‌ی تایبه‌ت بە وێستگه‌كانی 132 كه‌ی ڤی و 33 كه‌ی ڤی جێبەجێ کراون، كه به‌شێكیان نۆژه‌نكردنه‌وه بوون، هه‌ر له پارێزگای هه‌ولێر 4 پڕۆژه‌ی دیکەی تایبه‌ت به هێڵه‌كانی گواستنه‌وه‌ی وزه‌ی کارەبا جێبه‌جێ كراون.
هه‌روه‌ها له پارێزگای سلێمانیش 19 پڕۆژەی وێستگەکانی 132 كه‌ی ڤی و 33 کەی ڤی و هێڵەکانی گواستنەوەی وزەی کارەبا جێبه‌جێ كراون، به‌شێكی پڕۆژه‌کانیش دروستكردنی شه‌قامی كۆنكرێتی به‌رده‌م پڕۆژه‌كان و دروستكردنی ژووری تایبه‌تن بە وێستگەکانی کارەبا.
له پارێزگای دهۆكیش دوو پڕۆژه‌ی هێڵەکانی گواستنەوەی وزەی کارەبا جێبەجێ کراون، كه یەکێکیان بونیادنانی هێڵی 132 کەیڤی دەبڵ سێرکتی نێوان وێستگەی هەڵمی خەبات-زەنگەنانە.
له سنووری ئیداره‌ی گه‌رمیانیش 3 پڕۆژه جێبەجێ کراون، كه یه‌كێكیان بونیاتنانی هێڵێكی 33 كه‌ی ڤی-یه و دوو پڕۆژەکەی دیکەش پەیوەستن بە هێڵەکانی گواستنەوەی وزەی کارەبا.
وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان جەخت لە دابینکردنی وزەی کارەبا بۆ هاووڵاتیان و کارکردن لەسەر پڕۆژەکانی ژێرخانی ئابووری کوردستان و باشترکردنی پەرەپێدانی سیستمی کارەبا و کارکردن لەسەر دانان و بەستنی پێوەری زیرەک دەکاتەوە.
فەرمانگەی میدیا و زانیاری
٤/٤/٢٠٢٢