مەسرور بارزانی ٤٠٠ ملیۆن دینار بۆ یەکێتی تۆپی پێی کوردستان خەرج دەکات
![](/media/7039/untitled-wwww.jpg?center=0.49367088607594939,0.49367088607594939&mode=crop&width=1200&height=630&rnd=133433190230000000)
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- لە چوارچێوەی گرنگیدانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی ھەرێمی کوردستان بە وەرزش و لە پێناو بەردەوام بوونی کار و چالاکیەکان و ئەنجامدانی چالاکی وەزرشی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان بۆ وەرزی (٢٠٢١-٢٠٢٢)، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان، ڕەزامەندی دا لەسەر دابینکردن و خەرجکردنی گوژمەی ٤٠٠ ملیۆن دینار بۆ یەکێتی تۆپی پێی کوردستان و بڕی گوژمەی دیاریکراویش لەسەر بودجەی وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوان / بەڕێوەبەرایەتی گشتی وەرزش خەرج دەکرێت.
فەرمانگەی میدیا و زانیاری
٢٩ی نیسانی ٢٠٢٢