وەزیرى کشتوکاڵ و سەرچاوەکانى ئاو: ئاستی وه‌به‌رهێنانی كشتوكاڵی له ١.٥% گەیشتووەته سه‌رووی ٨%
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- له چوارچێوه‌ی ئه‌و كارنامه‌یه‌ی كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له په‌رله‌مانی كوردستان پێشكه‌شی كرد، سێكته‌ری كشتوكاڵ وه‌ك بنه‌مایه‌كی ئابووری گرنگ سه‌یر كراوه و كار و پڕۆژه‌ی گرنگ له‌م سێكته‌ره‌دا ئه‌نجام دراوه به‌و ئامانجه‌ی له داهاتوودا وه‌كوو كۆڵه‌گه‌یه‌كی ئابووری هه‌رێمی كوردستان پشتی پێ ببه‌سترێت، له‌م ڕووه‌وه وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ له ماوه‌ی ڕابردوودا له ڕێگه‌ی چه‌ندین كار و پڕۆژه‌ی جیاوازه‌وه ویستوویه‌تی ئه‌م سێكته‌ره به‌ره‌و پێش ببات و وا بكات كه جوتیاران و هاووڵاتیانیش زیاتر په‌ره به به‌رهه‌مه كشتوكاڵییه‌كانیان بده‌ن تاكوو كوردستان له بری ئه‌وه‌ی پشت به هاورده‌كردنی به‌رهه‌می كشتوكاڵی ببه‌ستێت به‌ره‌و خودبژێوی و ته‌نانه‌ت هه‌نارده‌كردنی به‌رهه‌مه كشتوكاڵییه‌كانی هه‌نگاو بنێت.
بۆ قسه‌كردن له‌سه‌ر كار و پلانی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و سێكته‌ری كشتوكاڵ به گشتیی، فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری دیدارێكی له‌گه‌ڵ بێگه‌رد تاڵه‌بانی وه‌زیری كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاو ئه‌نجام دا و چه‌ندین ته‌وه‌ری گرنگی خسته به‌رباس.
ـ سێكته‌ری كشتوكاڵی هه‌رێمی كوردستان له چ ئاستێكدایه؟
بێگه‌رد تاڵه‌بانی: له چوارچێوه‌ی ئه‌و كارنامه‌یه‌ی كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له په‌رله‌مانی كوردستان پێشكه‌شی كرد، سێكته‌ری كشتوكاڵ وه‌ك بنه‌مایه‌كی ئابووری گرنگ سه‌یر كراوه و له‌م چوارچێوه‌یه‌ش به‌رنامه‌ڕێژی ته‌واو كراوه بۆ ئه‌وه‌ی په‌ره به‌م سێكته‌ره بده‌ین و وه‌ك یه‌كێك له سه‌رچاوه گرنگه‌كانی ئابووری كاری له‌سه‌ر بكه‌ین، هه‌نگاوه‌كانی كابینه‌ی نۆیه‌میش له سێكته‌ری كشتوكاڵ به هه‌موو چوارچێوه‌كانی په‌ره‌پێدانی سێكته‌ره‌كه چ له بواری كشتوكاڵی و چ له بواری په‌له‌وه‌ری یا گاوداری و سێكته‌ری ئاو و توێژینه‌وه و ڕێنمایی كشتوكاڵی یاخود له بواری باخداری، توانیومانه پلان و ستراتیژییه‌تی خۆمان دابڕ‌ێژین و له‌سه‌ر ئاستی كۆی سێكته‌ره‌كانیش گۆڕانكاریی گه‌وره به‌دیهاتوون، به‌ڵام ئه‌و گۆڕانكارییه گه‌وره‌ی ئێمه ده‌مانه‌وێت به چاوی خۆمان ده‌ره‌نجامه‌كه‌ی ببینین، چونكه سێكته‌ری كشتوكاڵ وه‌كو ده‌زانین هه‌نگاوه‌كانی نه‌رم نه‌رم به‌ره‌و پێش ده‌چێت، بۆیه ڕه‌نگه له داهاتوودا ببینین چ هه‌نگاوێكی گه‌وره نراوه، بۆیه ده‌مه‌وێت ئاماژە به‌وه بكه‌م له هه‌مواركردنه‌وه یان پێشكه‌شكردنی هه‌موو ئه‌و یاسایانه‌ی كه تایبه‌تمه‌ندن به بواری كشتوكاڵی وه‌كوو كۆی ئه‌و ڕێنماییانه‌ی له ناو وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ بوونیان هه‌بووه بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین ده‌رفه‌تی زیاتر بۆ سه‌رمایه‌دار و جوتیاران و خاوه‌ن پڕۆژه‌كانی كشتوكاڵی بڕه‌خسێنین بۆیه ئه‌گه‌ر هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ سێكته‌ری كشتوكاڵ بكه‌ین له كابینه‌ی نۆیه‌م، ده‌بینین وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و سێكته‌ری كشتوكاڵ خواستێكی زۆری له‌سه‌ره، ئه‌مه‌ش وا ده‌كات ڕۆژانه فیدباك و ده‌ره‌نجامه‌كانی ئه‌و به‌ره‌وپێشچوونانه وه‌ربگرینه‌وه سه‌ره‌ڕای بوونی هه‌موو ئه‌و ئاسته‌نگانه‌ی كه بوونیان هه‌یه.
ـ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئاسانكاریی بۆ ئه‌و كه‌سانه كردووه كه ده‌یانه‌وێت له‌م بوارى کشتوکاڵ كار بكه‌ن و پڕۆژەیان هه‌بێت، بۆیه له كابینه‌ی نۆیه‌مه‌وه چه‌ندین پڕۆژەی كشتوكاڵی مۆڵه‌تیان وه‌رگرتووه، كاریگه‌ریی ئه‌و پڕۆژانه چه‌نده بووه و كه‌ی ده‌گه‌ینه ئه‌وه‌ی كه ئاسایشی خۆراك دابین بكه‌ین؟
بێگه‌رد تاڵه‌بانی: له كابینه‌ی نۆیه‌م ئه‌و پلانه‌ی كه دامانڕشت له بواری په‌ره‌پێدان و وه‌به‌رهێنان له سێكته‌ری كشتوكاڵ و په‌ره‌پێدانی پیشه‌سازیی خۆراكی یه‌كێك بوو له به‌رنامه هه‌ره گرنگه‌كان و دوای ئه‌و فیدباكانهی وه‌رمانگرته‌وه له ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان ئێستا ئاستی وه‌به‌رهێنان له بواری كشتوكاڵیدا له ١.٥% گه‌یشته سه‌رووی ٨% كه ئه‌وه‌ش موژده‌یه‌كی خۆشه به‌وه‌ی وه‌به‌رهێنان له لایه‌ن سه‌رمایه‌دارانی هه‌رێمی كوردستان و بیانیش ئه‌نجام ده‌درێت بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین ئاستی پیشه‌سازی خۆراكی و كشتوكاڵیی به‌رز بكه‌ینه‌وه، بێگومان هه‌ر كات بووینه خاوه‌نی كارخانه‌ی تایبه‌تی خۆمان له بواری كشتوكاڵیدا، ئه‌و كات پڕۆسه‌ی ئاسایشی خۆراكمان ده‌كه‌وێته ژێر كۆنترۆڵ و ده‌كرێت پشتی پێ ببه‌ستین، بۆیه به دڵنیاییه‌وه هه‌موو ئه‌و هه‌نگاوانه‌ی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ پێی هه‌ڵساوه له كابینه‌ی نۆیه‌مه‌وه سه‌ره‌ڕای هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاسا و ڕێنماییه‌كان و، ده‌بێت ئه‌وه‌ش بڵێم وه‌رگرتنی كۆمه‌ڵێك ده‌سه‌ڵات بووه له ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران كه یه‌كه‌مجاره ده‌درێته وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ، بۆ نموونه لێخۆشبوونی گومركی بۆ ئه‌و ئامێرانه‌ی له كارگه و كارخانه كشتوكاڵییه‌كان به كار ده‌هێنرێت، ئێمه ده‌سه‌ڵاتی لێخۆشبوونی گومركیمان وه‌رگرتووه، كه له ڕابردوو ئه‌م بابه‌ته نه‌بووه، یاخود ته‌رخانكردنی زه‌وی بۆ پڕۆژه‌ی كشتوكاڵی به شێوه‌یه‌كی ڕاسته‌وخۆ، هه‌ر چه‌نده ئه‌م یاسایه ده‌سه‌ڵاتی به وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ به‌خشیوه، به‌ڵام به پێی ڕێنمایی ژماره ٣ كه له ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان ده‌رچووه پڕۆژە ناكشتوكاڵییهكان پێویستیان به ڕه‌زامه‌ندیی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران هه‌یه، ئه‌مه بۆ ئێمه كۆمه‌ڵێك ده‌رگای كرده‌وه تا بتوانین كارئاسانی بكه‌ین بۆ خاوه‌ن كار و پڕۆژە كشتوكاڵییه‌كان، هه‌روه‌ها بۆ ئه‌و وه‌به‌رهێنه‌رانه‌ی ده‌یانه‌وێت سه‌رمایه‌ی خۆیان له بواری كشتوكاڵیدا وه‌گه‌ڕ بخه‌ن به دامه‌زراندنی چه‌ندین كارگه‌ی گه‌وره و ده‌یان پڕۆژه‌ی گه‌وره له بواری كشتوكاڵی كه له ئێستادا بوونیان هه‌یه، بۆ نموونه پڕۆژه‌كانی به بازاڕكردنی گه‌نمی جوتیاران كه یه‌كێكه له پڕۆژه ستراتیژییه‌كانی ئێمه و ژێرخانی ئابووری له‌سه‌ریان به‌نده و له ئایینده ده‌بن به یه‌كێك له پڕۆژە هه‌ره گرنگه‌كانی كه ئاسایشی خۆراكی له‌سه‌ر ده‌وه‌ستێت، جگه له‌وه‌ش له بواری سێكته‌ری په‌له‌وه‌ریدا كه ئێستا له خودبژێوی بازاڕەكانی خۆمان زیاتر هه‌یه و ده‌مانه‌وێت هه‌نارده‌ی ده‌ره‌وه‌ی بكه‌ین، نزیكه‌ی ٢.٣٠٠ پڕۆژەی پهلهوهریمان هه‌یه كه مۆڵه‌تیان پێ دراوه و به ملیۆنان دۆلار سه‌رمایه‌گوزاری تێدا كراوه، له‌م كابینه‌یه‌دا له بواری گاوداری هه‌نگاوی گه‌وره نراوه و پڕۆژەی گه‌وره مۆڵه‌تی فه‌رمییان وه‌رگرتووه، كه له داهاتوودا ده‌بنه ژێرخانێكی ئابووری گرنگ و پێویستیمان به هاورده‌كردنی به‌روبوومی شیره‌مه‌نی له ده‌ره‌وه نابێت و له هه‌مان كاتدا بووژانه‌وه‌ی چه‌ندین كارگه‌ی تر كه له ڕابردوودا له كار كه‌وتبوون و، دامه‌زراندنی كارگه‌ی چبس و فینگه‌ر كه له ئێستادا ١٠ كارگه مۆڵه‌تی فه‌رمییان وه‌رگرتووه و ساڵانه چوار سه‌د هه‌زار تۆن په‌تاته به‌رهه‌م ده‌هێنرێت. ئه‌مانه هه‌مووی هه‌نگاوی گه‌وره‌ن كه به پاڵپشتیی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان نراون بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رمایه‌گوزاریی له‌و كه‌رته‌دا بكرێت، خاڵێكی تر كه زۆر یارمه‌تی ئێمه‌ی داوه دابه‌زاندنی نرخی كاره‌با بووه بۆ پڕۆژەكان كه به سوپاسه‌وه وه‌زاره‌تی كاره‌با هاوكارییه‌كی ته‌واومان ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی تێچووی به‌رهه‌مهێنان له پڕۆژە كشتوكاڵییه‌كان كه‌م ببێته‌وه.
ـ یاسای سه‌رپه‌رشتیارانی پڕۆژه‌كانی كشتوكاڵ كه له ڕۆژنامه‌ی وه‌قائیعی كوردستان بڵاو كراوه‌ته‌وه، ئێوه‌ش ڕاتانگه‌یاندووه كه ئه‌م یاسایه ده‌بێته ڕەخساندنی ژماره‌یه‌كی زۆری هه‌لی كار ، ده‌كرێت ڕوونكردنه‌وه‌ی زیاتر له‌مباره‌یه‌وه بده‌یت ؟
بێگه‌رد تاڵه‌بانی: ئه‌مه یه‌كێكه له یاسا هه‌ره گرنگه‌كان و جوهدێكی فه‌رمیی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵه كه به سوپاسه‌وه له ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و په‌رله‌مانیش په‌سه‌ند كرا، ئه‌م پڕۆژه‌یه دوو ئه‌ركی گرنگ ده‌پێكێت، یه‌كێكیان ڕەخساندنی هه‌لی كاره بۆ ده‌رچووانی كشتوكاڵ و ڤێتەرنه‌ری و په‌یمانگه‌كان و ئاماده‌ییه‌كان كه شانسی دامه‌زراندنیان له كه‌رتی كشتوكاڵی نه‌بووه، ده‌توانن ببن به سه‌رپه‌رشتیار له پڕۆژەكان، دوای ئه‌وه‌ی خولی شیاندنیان به گوێره‌ی ناوه‌ڕۆكی یاساكه بۆ ده‌كرێته‌وه، كه به هه‌زاران پڕۆژه‌ی كشتوكاڵیمان هه‌یه و له چوارچێوه‌ی ڕێنماییه‌كدا كه لیژنه‌ی یاسایی له وه‌زاره‌ت سه‌رقاڵی ئه‌وه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی جێبه‌جێی بكه‌ن و له هه‌فته‌ی داهاتوودا دوای ئه‌وه‌ی ڕێنماییه‌كه بڵاو ده‌كرێته‌وه، ئێمه ده‌رگا ده‌كه‌ینه‌وه به ڕووی ئه‌و ده‌رچووانه‌ی هه‌لی كاریان بۆ نهڕەخساوه له كه‌رتی گشتیدا، بۆ ئه‌وه‌ی له خولی شیاندن به‌شدار بن و ئه‌زموون فێر ببن بۆ ئه‌وه‌ی له پڕۆژە كشتوكاڵییه‌كان دابمه‌زرێن. خاڵی دووه‌م ئه‌وه‌یه كه ئه‌م پڕۆژه‌یه ڕێگر ده‌بێت له‌وه‌ی یه‌كێك له هه‌ر دوو كه‌رتی تایبه‌ت و گشتیدا سوودمه‌ند بێت و ئێمه ڕێچكه‌یه‌كی ڕاست و دروست ده‌گرینه به‌ر و مادده‌یه‌كمان داناوه له یاساكه‌دا كه ئه‌وانه‌ی له كه‌رتی تایبه‌ت كار ده‌كه‌ن هه‌مان مافی خانه‌نشینی ده‌بێت وه‌ك ئه‌وانه‌ی له كه‌رتی گشتیدا كار ده‌كه‌ن، بۆیه ده‌بێت بۆ ئه‌و مه‌به‌سته له وه‌زاره‌تی كار خۆیان تۆمار بكه‌ن، ئه‌مه‌ش هه‌نگاوێكی گرنگی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بوو بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین له سه‌رپه‌رشتیارانی پڕۆژە كشتوكاڵییه‌كان هه‌م چاكسازیی هه‌میش ده‌رفه‌تی كار بڕەخسێنین.
ـ له كاتی پێگه‌یشتنی به‌رهه‌می ناوخۆ هه‌نگاوه‌كانتان چی ده‌بێت بۆ زیادكردنی باج یاخود قه‌ده‌غه‌كردنی هاورده‌كردنی ئه‌و به‌رهه‌مانه بۆ ئه‌وه‌ی جوتیاران سوود له به‌رهه‌مه‌كانی خۆیان وه‌ربگرن؟
بێگه‌رد تاڵه‌بانی: بابه‌تی پاڵپشتیكردنی به‌رهه‌می ناوخۆیی یه‌كێكه له ئه‌ركه سه‌ره‌كییه‌كانی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاو، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته ڕۆژنامه‌ی كشتوكاڵی ساڵانه ده‌رده‌چوێنرێت كه پێشتر و له كابینه‌كانی پێشوو و به‌س له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێم ئه‌و ئه‌ركه‌مان ده‌گرته ئه‌ستۆ، به‌ڵام كێشه‌یه‌كیشی له‌گه‌ڵ حكومه‌تی فیدراڵی بۆ دروست كردووین كه هه‌ر دوو لامان خاوه‌نی ڕۆژنامه‌ی كشتوكاڵین، بۆیه ئێمه ڕۆژنامه‌ی كشتوكاڵیمان برده ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و دوای گفتوگۆیه‌كی ورد، بڕیار له‌سه‌ر ڕۆژنامه كشتوكاڵییه‌كه درا، له‌و ڕۆژنامه‌یه‌دا بڕیار له بابه‌ته‌كانی میوه و سه‌وزه و به‌روبوومی په‌له‌وه‌ری و ئه‌و ماددانه ده‌ده‌ین كه له پێویستیی ناوخۆ زیاترمان هه‌یه، به‌شێكیان به قه‌ده‌غه‌كردن و به‌شێكیشیان به زیادكرنی باج. ئێمه ساڵانه له به‌روبوومی سه‌وزه كه له پێویستی ناوخۆ زیاتر به‌رهه‌م دێت به‌رده‌وام قه‌ده‌غه‌مان كردووه، به هه‌مان شێوه بۆ بابه‌ته‌كانی دیكه، بۆیه كه ساڵانه ڕۆژنامه كشتوكاڵییه‌كان ده‌رده‌كه‌ین به‌رچاوڕوونی ده‌داته جوتیاران و خاوه‌ن كاره‌كان كه حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له چ مانگێكدا به‌رهه‌مه‌كان قه‌ده‌غه ده‌كات و له چ مانگێكدا ڕێگه به هاورده‌كردنی ده‌دات، ئه‌مه‌ش پاڵپشتیكردنی به‌رهه‌مه‌كانی جوتیاران و زیادكردنی به‌رهه‌می جوتیارانه تاكو له پێویستی بازاڕه‌كانی ناوخۆ زیاتر به‌رهه‌م بهێنێت. یه‌كێك له گرفته‌كان كه هه‌مان بووه ئه‌وه بووه ویستوومانه به‌رهه‌می كشتوكاڵیمان له هه‌موو وه‌رزه‌كاندا پێویستیی بازاڕی ناوخۆ پڕ بكاته‌وه، خۆشبه‌ختانه له ئێستادا له هه‌موو پارێزگاكاندا پڕۆژه‌ی وامان هه‌یه تا بتوانین له هه‌موو وه‌رزه‌كان به‌رهه‌می ناوخۆ بخه‌ینه بازاڕەوه .
حكومه‌تی عێراق بریاری قه‌ده‌غه‌ی ٣٠ به‌رهه‌می جوتیارانی كوردستانی دا بۆ ئه‌وه‌ی نه‌چێته ناوه‌ڕاست و خوارووی عێراق، چۆن مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌و بڕیارانه ده‌كه‌ن؟
بێگه‌رد تاڵه‌بانی: له چوارچێوه‌ی ئه‌و ململانێ سیاسیانه‌ی كه دروست ده‌بن له نێوان ئێمه و ئه‌وان، كشتوكاڵیش ده‌بێته یه‌كێك له‌و بابه‌تانه‌ی ده‌كه‌وێته ژێر كاریگه‌ریی ئه‌و بڕیاره سیاسیانه، به‌ڵام په‌یوه‌ندیمان له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی كشتوكاڵی عێراقیدا باش بووه و به‌رده‌وام سه‌ردانمان له نێوان هه‌بووه. وه‌كوو ئاماژه‌م پێدا ئه‌وان له ژێر فشارێكی زۆری خه‌ڵك و سیاسه‌تی حكومه‌تی عێراقدان ئه‌گه‌رنا ئه‌و دانوستانانه‌ی له نێوان ئێمه و ئه‌واندا هه‌یه زۆر ئەرێنین، به‌ڵام كاتێك ده‌كه‌وێته كرداریی كێشه و گرفت دروست ده‌بێت، له كۆتا دانیشتنمان وه‌فدی هه‌ر دوو لا به ئاماده‌بوونی وه‌زیری كشتوكاڵی عێراق و وه‌فدی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و وه‌زاره‌تی بازرگانی و وه‌زاره‌تی دارایی و نوێنه‌ری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان ڕێككه‌وتووین له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه له‌سه‌ر ئاستی عێراق یه‌ك ڕۆژنامه‌ی كشتوكاڵیمان هه‌بێت و، ئه‌و بڕیارانه‌ی له وه‌زاره‌تی كشتوكاڵی عێراق ده‌رده‌چێت به هه‌ماهه‌نگیی له‌گه‌ڵ ئێمه بێت و ئه‌و ڕێگریانه‌ی له ناردنی به‌روبوومی ئێمه بۆ ناوه‌ڕاست و خوارووی عێراق هه‌یه به هه‌موو شێوه‌یه‌ك لا ببرێت، چۆن ئێمه له كاتی پێگه‌یشتنی به‌رهه‌مه‌كانی ئه‌وان ده‌رگایان بۆ ده‌كه‌ینه‌وه به هه‌مان شێوه ده‌بێت ئه‌وانیش وا بكه‌ن، به‌شێك له كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بووه، به‌ڵام به‌شێكیان هێشتا ماون، له هه‌فته‌ی ڕابردوودا وه‌زیری كشتوكاڵی عێراق واژۆی له‌سه‌ر ئه‌و لێكتێگه‌یشتنه كرد كه ئومێد ده‌كه‌م ببێته سیاسه‌تی هه‌ر دوو لامان بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و ئاسته‌نگانه‌ی له ڕابردوودا هه‌بوون نه‌مێنن.
ـ له‌سه‌ر پێشنیاری ئێوه له ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بڕیار دراوه گومرك له‌سه‌ر هاورده‌كرنی ئاژەڵ یا گۆشتی سوور هه‌ڵبگیرێت بۆ پارێزگاریكردن له هاوسه‌نگیی بازاڕ، گرنگی ئه‌و بڕیاره له چی دایه؟
بێگه‌رد تاڵه‌بانی: هەموومان دەزانین بەداخەوە بەهۆی ئەو قەیرانانەی لە دونیادا هەن، بە تایبەتی شەڕی ڕووسیا و ئۆکرانیا، کاریگەری گەورە لەسەر بازاڕی جیهانی دروست بووە. دەمەوێ ڕاشکاویش بم بابەتی وشکەساڵی و کەمبوونەوەی ئاو و بەرهەمەکان بۆ نێو بازاڕەکانی جیهان، جگە لەوەش بابەتی کۆرۆناش لە دوو ساڵی ڕابردوودا کاریگەری گەورەی هەبووە، بەڵام ئەوەی بە لای ئێمەوە ڕوونە، ئێمە بۆ بەرژەوەندی گشتی ئەم بابەتهمان لە ئەنجومەنی وەزیران باس کرد، بە سوپاسەوە ئەنجومەنی وەزیران پەسەندی کرد، لە مانگی پیرۆزی ڕەمەزان ئێمە باج و ڕسوومات لەسەر هاوردەکردنی ئاژەڵ لاببەین، بۆ ئەوەی نرخی گۆشت لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان داببەزێت، بە دڵنیاییەوە ئێمە لیژنەی تایبەتی خۆمان هەیە و بەدواداچوون دەکات، وەکو گوتم بەرزبوونەوەی نرخەکان لە جیهان کاریگەری لەسەر هەرێمی کوردستانیش هەبووە، بەڵام ئێمە تواناکانی خۆمان بۆ جێبەجێکردنی بڕیارەکە چڕ کردووەتەوە، بۆ ئەوەی لەگەڵ کۆمپانیا گەورەکانی هاوردەکردنی ئاژەڵ قسە بکرێت و ئەوان نرخ داببەزێنن، بۆ ئەوەی کاریگەری هەبێت لە دابەزینی نرخ لە بازاڕه‌کاندا، یاخود نرخەکان زیاتر لە مانگی ڕەمەزانی پیرۆز بەرز نەبنەوە، کە لەبەردەم جەژنیشداین، بە گشتی عێراق و هەرێمی کوردستان گۆشتخۆرن و بڕێکی زۆر گۆشتیش بە کار دەهێندرێت. لەپاڵ هەڵگرتنی باج بڕیار دراوە ئاژەڵ بەبێ "ڕەسید" هاوردە بکرێت، بەڵام لەم بڕیارەدا ئێمە کۆمەڵێک مەرجی خۆمان هەیە، لە پاراستنی بەرهەمی ناوخۆیی و پشتیوانی کردن لە پڕۆژەکانی ناوخۆیی. هەروەها بابەتی بڵاونەبوونەوەی نەخۆشی بەهۆی هاوردەکردنی ئاژەڵەوە، بە تایبەتی کۆنتڕۆڵکردنی سەرچاوەی ئەو وڵاتانەی کە ئاژەڵەکانیان تێیدا هاوردەی هەرێمی کوردستان دەکرێت، بۆ ئەوەی لە ڕووی تەندروستییەوە هیچ کێشەیەکیان نەبێت، لە ماوەی ٦٠ ڕۆژیشدا پێداچوونەوە بە بڕیارەکەی ئەنجومەنی وەزیران دەکەین، بۆ ئەوەی بزانین بڕیارەکە لە بەژەوەندی گشتیدا بووە و کاریگەرییەکەشی چۆن بووە و دواتر فیدباکی خۆمان بە ئەنجومەنی وەزیران دەدەین.
مه‌ترسی وشكه ساڵی له هه‌رێمی كوردستان هه‌یه، چۆن دڵنیایی ده‌ده‌نه جوتیاران تاكو زه‌ره‌رمه‌ند نه‌بن؟
بێگه‌رد تاڵه‌بانی: سیاسەتی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو بۆ کەمکردنەوەی کاریگەرییەکانی وشکەساڵی ڕوونە، ئێمە ڕۆژی سێشەممە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی ڕاوێژکاریمان تایبەت کردووە بە دیاردەی وشکەساڵی و کاریگەرییەکانی لەسەر ناوچەکانی هەرێمی کوردستان، بۆ ئەم مەبەستە بەڕێوەبەرایەتی گشتی سەرچاوەکانی ئاو لە وەزارەتی کشتوکاڵ ڕاپۆرتێکی ئامادە کردووە، شار بە شار، ناوچە بە ناوچە، لادێ بە لادێ و هەڵسەنگاندنی تەواوەتیان بۆ ڕێژەی کەمبوونەوەی ئاو کردووە، دوای ئەوە ئێمە ڕاپۆرتی تایبەتی خۆمان دەدەینە سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران. دیاره ئەمە پێویستی بە پشتیوانیەکی گەورەی ماددی هەیە، بۆ ئەوەی وەزاره‌تی کشتوکاڵ ئەو پڕۆژانەی کە گرنگن، چ لە دروستکردنی پۆندەکان کە بڕیاریان لەسەر دراوە و نزیکەی ٢٥ پۆند لە هەرێمی کوردستان بۆ گلدانەوەی ئاو دروست دەکرێت، چ لە دانانی بەردی بناغەی ئەو بەنداوانەی کە گرنگ و ستراتیژین و کۆگای گەورەی ئاون لە هەرێمی کوردستان، چ لە تەواوکردنی ئەو بەنداوانەی کە بەشێک لە پارەیان بۆ تەرخان کراوە، بە فەرمانی سەرۆک وەزیران بۆ ئەوەی تەواو بکرێن، هەروەها لە پڕۆژە ئاودێرییەکان و سیستمی پێشکەوتوو لە پاراستنی ئاو، کە ئەمانە هەمووی دەبنە پاکێجێک و وەزارتی کشتوکاڵ کاریان لەسەر دەکات، بەڵام ئەمانە هەمووی بە حکومەت ناکرێت و پێویستی بە تێگەیشتنی تەواوەتی جوتیارانیش هەیە، بۆ ئەوەی بە یەکەوە بتوانین دەست بە ئاوەوە بگرین، بە دڵنیاییەوە ئێمە راپۆرتی خۆمان دەبەینە ئەنجوومەنی وەزیران بۆ ئەوەی بڕی پێویست لە پشتیوانی دارایی، بە مەبەستی ڕووبەڕووبوونەوەی کاریگەرییەکانی وشکەساڵی بۆمان دابین بکرێت.
ـ ئه‌مساڵ پڕۆسه‌ی وه‌رگرتنی گه‌نمی جوتیاران چۆن ده‌بێت و سه‌باره‌ت به گرانبوونی نرخی گه‌نمیش چ قسه‌یه‌كتان هه‌یه؟
بێگه‌رد تاڵه‌بانی: خۆتان دەزانن یەکێک لە بەرهەمە هەرە گرنگەکان کە لە ساڵی ڕابردوودا زۆرترین بەرهەمی هەبووە، گەنم بووە، بەڵام ساڵی ڕابردوو و ئەمساڵیش بەهۆی کاریگەرییەکانی وشکەساڵی لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان ڕێژەی بەرهەمهێنانی گەنم زۆر کەم بووەتەوە. لە چوارچێوەی ئەو قەیرانانەی کە ڕووبەڕووی جیهان بووەتەوە بە تایبەتی لە گرانبوونی نرخی کاڵا سەرەکییەکان و لەنێویاندا خۆراک، کە گەنمیش بە خۆراکێکی سەرەکی دادەنرێت، ئێمە وەکوو وەزارەتی کشتوکاڵ پلانی خۆمان هەیە. لە کۆبوونەوەی ڕۆژی سێشەممەش ئەمە گفتوگۆی لەبارەوە دەکرێت و سەرجەم بەڕێوەبەرایەتی گشتی کشتوکاڵی پارێزگاکانمان ڕاسپاردووە بۆ ئەوەی ڕاپۆرتی خۆیان لەبارەی ڕێژەی ئەو جوتیارانەی کە گەنمیان داچاندووە و بەرهەمی ئەمساڵی گەنم چۆن دەبێت پێشکەش بکەن، بۆ ئەوەی فیدباکی خۆمان وەربگرینەوە، دواتر ئێمە لەگەڵ وەزارەتە پەیوەندارەکان و ئەنجومەنی وەزیران دەبێ پلانی ئەوە دابندرێت کە چۆن دەتوانین پێداویستی خۆمان لە کۆگاکردنی گەنم دابنێین.
سەبارەت پڕۆژەکانی بەبازاڕکردنی گەنم، بەدڵنیاییەوە سایلۆکان ئامادەن و دەتوانن گەنمی جوتیاران وەربگرن. ئێمە پێویستمان بە میکانیزمێکە، لەبەر ڕۆشنایی ئەو بڕیارەشی کە حکومەتی عێراق داویەتی لەبارەی نرخی وەرگرتنی گەنم لە سایلۆکانی عێراق، ئێمە چۆن دەتوانین هاوسەنگییەک دروست بکەین لەگەڵ ئەو سایلۆیانەی لە هەرێمی کوردستان هەن، جوتیاریش مافی خۆیەتی له كوێ گەنمەکەی پارەی زیاتر بکات، گەنمەکەی ڕادەستی ئەو سایلۆیە بکات، ئێمە دەبێ لە ئاستی ئەنجومەنی وەزیران ئەم بابەتە یەکلا بکەینەوە لە دیاریکردنی نرخ و چۆنیەتی پاڵپشتیکردنی ئەو پڕۆژانە، کە پڕۆژەی گەورە و ستراتیژی ژێرخانی ئابووری وڵاتن.
بۆ بینینى ڕاپۆرتەکە بەشێوەى ڤیدیۆیى کلیک لەسەر ئەم لینکەى خوارەوە بکە:
فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری
٢٥ی نیسانی٢٠٢٢