ئەنجومەنی ڕاژە چەند هەلێکی کار ڕادەگەیێنێت
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- لە چوارچێوەی هەنگاوەکانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ بە ئەلیکترۆنی کردنی دۆسیەی کەسی فەرمانبەران لەسەرجەم وەزارەت و دامودەزگاکانی حکومەت، دیوانی ئەنجومەنی وەزیران بڕیاری لەسەر دانانی ٦ کەس دا بۆ ئەنجومەنی گشتی ڕاژە، بەمەبەستی ئەنجامدانی کاری داتا ئینتری بە مووچەی مانگانەی ٧٥٠ هەزار دینار بۆ هەریەکێک لەو کەسانە. کاری ئەو ٦ کەسە بۆ ماوەی سێ مانگ دەبێت، واتە لە ١/٩/٢٠٢٢ تاوەکو ٣١/١٢/٢٠٢٢، و دوا ڕێکەوت بۆ پڕکردنەوەی فۆڕمەکان ٢٣ ی ئابی ٢٠٢٢ دەبێت، پڕکردنەوەی فۆڕمەکەش بەشێوەی ئۆنلاین دەبێت.
مەرجەکانی کەسی پێشکەشکار:
لایەنی کەم بڕوانامەی دیبلۆمی کۆمپیوتەری هەبێت.
توانای تایپ کردنی خێرای هەبێت بە کیبۆردی کوردی (یونیکورد).
توانای کارکردنی هەبێت بە تەنیا و بە گروپ.
وردبین بێت لە کارەکەی.
باشترە نیشتەجێی شاری هەولێر بێت.
بۆ پڕکردنەوەی فۆڕمەکە لەسەر ئەم لینکە کلیک بکە.
https://forms.gle/sMftJKUndhnHxUHw8
فەرمانگەی میدیا و زانیاری
١٥ی ئابی ٢٠٢٢