Skip to the content

زیاتر لە ٧٣٦ ملیار دینار بۆ جێبەجێکردنی پڕۆژە خزمەتگوزارییەکان تەرخان کرا

هەولێر، هەرێمى کوردستان (GOV.KRD)- لەبەر بەرژەوەندی گشتی و لە چوارچێوەی جێبەجێکردنی کارنامەی کابینەی نۆیەمی حکومەتی ھەرێمی کوردستان بۆ پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری زیاتر بە خەڵکی کوردستان، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان، ڕەزامەندی دا لەسەر تەرخانکردنی ٧٣٦ ملیار و ٧٥٩ ملیۆن دینار، بە مەبەستی جێبەجێکردنی پڕۆژە بەردەوامەکان و پێشنیارکراوەکان بۆ ساڵی (٢٠٢٢ و ٢٠٢٣) بە شێوەی نەختینە و قۆناغ بە قۆناغ لەسەر بودجەی وەبەرھێنانی وەزارەتەکان.

 

فەرمانگەی میدیا و زانیاری

١٧ی ئابی ٢٠٢٢