Skip to the content

لە دوو مانگی ڕابردوودا چەندین پڕۆژە لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران کەوتوونەتە بواری جێبەجێکردن

هەولێر، هەرێمی کوردستان (GOV.KRD)- دوای ئەوەی لە ڕێکەوتی 14 ی ئەیلوولی 2021 بە ئامادەبوونی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕێوڕەسمی ڕاگەیاندنی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران بەڕێوەچوو حکومەتی هەرێمی کوردستان چەندین پڕۆژەی گرنگی لە سۆران و قەزا و ناحییەکانی سەر بە ئیدارەی سۆران ئەنجام داوە و بەردەوامیش هەوڵەکانی چڕ کردۆتەوە بۆ ئەوەی بە باشترین شێوە خزمەت بەم دەڤەرە دڵگیرە بکات.

 

زیاتر لە 6 ملیار و 500 ملیۆن دینار لە دوو مانگی ڕابردوو بۆ ئیدارەی سۆران خەرج کراوە

داتا و زانیارییەكانی پڕۆژە خزمەتگوزارییەکانی سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران لە دوو مانگی ڕابردوو كە لە ئێستادا خراونەتە بواری جێبەجێكردنەوە بەم شێوەیەی خوارەوەیە:

 

- پرۆژەی جووتسایدی سۆران – ڕواندز كە لە ئێستادا لە قۆناغی جێبەجێكردندایە بە بڕی ٣٤٩ ملیۆن و ٨٧٥ هەزار دینار و  ماوەی تەواوكردنی پڕۆژەكە ١٢٠ ڕۆژە.

- قیڕتاوكردنی چەند شوێنێكی جیا جیا لە شەقامەكانی سۆران بە گوژمەی ٣٧٣ ملیۆن و ٢٣٠ هەزار دینار و ماوەی تەواوكردنی پڕۆژەكان ٧٥  ڕۆژە.

- دروستكردنی شەقامێكی سەرەكی لە گەڕەكی بەختیاری  بە بڕی ٢١٠ ملیۆن و ٩٤٢ هەزار دینار و ماوەی پڕۆژە ٩٠ ڕۆژە.

- پڕۆژەی قیڕتاوكردنی ڕێگەی سەرەكی شەهیدان لە قەزای ڕواندز بە بەهای ١٠٥ ملیۆن و ٧٢٠ هەزار دینار، ماوەی پڕۆژە ٩٠ ڕۆژە.

- دروستكردنی چەند شەقامێك لە گەڕەكەكانی بەرخودان، ڕاپەڕین و ڕێگەی سەرەكی گوندی ناوكۆك بە بەهای ٧٨٩ ملیۆن و ٩٤٧ هەزار دینار.

- پڕۆژەی قیڕتاوكردنی جووتسایدی دەروازەی قەزای سۆران تا سەنتەری بازاڕ بە بەهای٣٩٠ ملیۆن دینار.

- قیڕتاوكردنی چەند شوێنێكی جیا جیا لە ڕێگەی نێوان پردی حافیز تا قەزای چۆمان بە بەهای ١٤٩ ملیۆن و ٥٥٦ هەزار دینار.

- فراوانكردنی چەند پرد و شەقامێك لە قەزای چۆمان بە بڕی ٩٢ ملیۆن دینار.

-كۆنكرێتكردنی شەقامە ناوخۆییەكان لە سەنتەری قەزای چۆمان بە بڕی ٤٤٨ ملیۆن و ٤٢٨ هەزار و ٧٥٠ دینار.

- كۆنكرێتكردنی شەقامە ناوخۆییەكان و دروستكردنی جۆگەی ئاودێری بۆ چەند گوندێك لە ناحیەی قەسرێی سەر بە قەزای چۆمان بە بەهای ٢٢٦ ملیۆن و ٥٨٩ هەزار دینار.

- قیڕتاوكردنی ڕێگەی گوندی ناوەندە لە قەزای چۆمان بە بڕی ١٠٠ ملیۆن دینار.

- قیڕتاوكردنی ڕێگەی گوندی گەزنەی سەر بە چۆمان بە بڕی ١٥٠ ملیۆن دینار.

- دروستكردنی ئاوەڕۆی لوولەیی لە شارەوانی وەرتێ بە گوژمەی ٢٠٠ ملیۆن و ٦١٥ هەزار دینار.

- پڕۆژەی دروستكردنی سەرپۆش بۆ جۆگەی كراوە و لەبغكردنی لە قەسرێ بە گوژمەی ٩ ملیۆن دینار.

- چەند پڕۆژەیەكی جیا جیا لە قەزای چۆمان  بە بڕی ٩٢ ملیۆن دینار.

- دروستكردنی پردێك لە گەڕەكی گوڵان لە قەزای چۆمان بە بڕی ٨ ملیۆن و ٣٣٠ هەزار دینار.

- دانانی ڕووناكکەرەوە لە ناحیەی وەرتێ لە قەزای ڕواندز بە بەهای ٥٩ ملیۆن و ٧٦ هەزار دینار.

- كۆنكرێتكردنی كۆڵانەكانی سەنتەری ناحییەكە بە بەهای ٢٠٠ ملیۆن و ٦١٥ هەزار دینار.

- كۆنكرێتكردن و قیڕتاوكردنی چەند شەقامێك لە گوندەكانی سنووری ناحیەی وەرتێ بە بەهای ١١٤ ملیۆن و ٨١٢ هەزار و ٥٠٠ دینار.

- پڕۆژەی ڕووناككردنەوە لە ناحیەكانی مەزنی و بلێ، گوندەكانی بارزان، بازێ لە قەزای مێرگەسۆر بە بەهای ٦٥ ملیۆن دینار.

- پڕۆژەی تۆڕی ڕووناكی شەقامی پیشەسازی كۆن تا كۆتایی گەڕەكی برایەتی بە بەهای زیاتر لە ٣٧ ملیۆن دینار.

-  پڕۆژەی دانانی كورسی لەسەر لێواری زێی گەورە لە مێرگەسۆر بە بەهای ١٣ ملیۆن و ٥٠٠ هەزار دینار.

- پڕۆژەكانی ڕێگەی ناحیەی مەزنێ لە مێرگەسۆر بە بڕی ٣٥ ملیۆن.

- قیڕتاوكردنی ڕێگەی سەرەكی بنكەی وەرزش و لاوانی مێرگەسۆر بە بڕی ٦٦ ملیۆن دینار.

- دروستكردنی جۆگەی كراوە لە گوندی بارزان  بە گوژمەی ٧ ملیۆن و ٧١٦ هەزار دینار.

- دروستكردنی چەند شەقامێك لە سەنتەری ناحیەی سیدەكان بە گوژمەی ٣٥٠ ملیۆن دینار.

-  بیر لێدان لە گوندی ئاڵانەی سەر بە ناحیەی سیدەكان بە گوژمەی ١٦ ملیۆن و ٣٥٠ هەزار دینار.

-   لێدانی بیر بۆ گوندی نزاری لە سیدەكان بە گوژمەی ١٦ ملیۆن و ٣٥٠ هەزار دینار.

- پڕۆژەی گۆڕینی بۆڕی ئاوی خواردنەوە لە گەڕەكی بەختیاری لە قەزای سۆران بە بەهای ٤٢ ملیۆن و ٣٢٠ هەزار دینار.

-  گۆڕینی بۆڕی ئاوی خواردنەوە بۆ سەنتەری بازاڕی سۆران بە بڕی ٢٢٦ ملیۆن و ١١٠ هەزار دینار.

- پڕۆژەی دروستكردنی ڕێگەكانی گەڕەكی شەهیدان، زارگەلی، برایەتی لە ناحیەی خەلیفان  بە بڕی ٥٢٩ ملیۆن و ٢٤٠ هەزار دینار.

- دروستكردنی چەند شەقامێك لە گوندی سرێشمە لە ناحیەی خەلیفان بە بڕی ٥٤ ملیۆن و ٣٣٢ هەزار دینار.

- گۆڕینی بۆڕی ئاوی خواردنەوە لە گەڕەكی گەڵاڵە لە قەزای سۆران بە بری ١٠٢ ملیۆن و ٢١٠ هەزار دینار .

- گۆڕینی بۆڕی ئاوی خواردنەوە بۆ سەنتەری بازاڕ لە قەزای سۆران بە بڕی ٢٢٦ ملیۆن و ١١٠ هەزار دینار.

- لێدانی بیر بۆ گەڕەكەكانی سەرچەم بە گوژمەی ٢٠ ملیۆن دینار.

- كۆنكرێتكردنی شەقامەكانی گەڕەكی دیلمان بە بڕی ٢٠ ملیۆن دینار.

-جێبەجێكردنی چەندین پڕۆژەی دیكەی جیاواز بە گوژمەی زیاتر لە ٤٨٠ ملیۆن دینار لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران.

چەندین پڕۆژەی دیكەی ستراتیجی لە پلاندان و بڕیارە لە ماوەیەكی كورتدا ڕابگەیەنرێن لە سنووری هەموو گوند و ناحیە و قەزاكانی سەر بە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران.

 

ئیدارەی سەربەخۆی سۆران لە چوار قەزای سۆران، ڕواندز، مێرگەسۆر و چۆمان پێکدێت و ژمارەی دانیشتووانەکەی نزیکەی ٣٥٠ ھەزار کەس دەبێت کە دەکاتە نزیکەی لەسەدا ١٤.٤ی دانیشتووانی پارێزگای ھەولێر،‌ ڕووبەری ئیدارە نوێکە پێنج هەزار و ٤٧٣ کیلۆمەتر چوارگۆشەیە، بە هەر چوار قەزاکە ١٣ ناحیە و ٧٩٧ گوند پێکدێنن.

 

فەرمانگەی میدیا و زانیاری

٣١ی ئابی ٢٠٢٢