Skip to the content

تاوانەکانی بازرگانیکردن بە مرۆڤ لە كەمبوونەوەدان

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی بەرەنگاربوونەوەی بازرگانیکردن بە مرۆڤ کە ساڵی ٢٠١٨ى زایینى دامه‌زراوه‌ شەش نووسینگە لە خۆی دەگرێت، کە بە پێی شوێنی جوگرافی بە سەر پارێزگا و ئیدارەکان دابەش کراون بە ناوەکانی نووسینگەی (هەولێر، سلێمانی، دهۆك، هه‌ڵه‌بجه، ڕاپەڕین، گەرمیان).

لە کابینەی نۆیه‌می حكومه‌تی هەرێمی کوردستان ئه‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییە لە دوای فراوانبوونی کارەکانی بە فەرمانی وزاری ژمارە ١٦٤٤٥ لە ٢٣ی ئابی ٢٠٢١ ناوەکەی گۆڕدرا بۆ "به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی بەرەنگاربوونەوەی تاوانە ڕێکخراوەکان" هەروەها بە فەرمانی ژمارە ٥٥١٨ لە ٢ی ئاداری ٢٠٢٢ پەیکەری نوێی پەسەند کرا بە زیادکردنی دوو بەش لە بارەگای به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ناوبراو بە ناوەکانی (بەشی بەرەنگاربوونەوەی بازرگانیکردن بەمرۆڤ و بەشی لێکۆڵینەوە لە سپیکردنەوەی پارە و پارەدارکردنی تیرۆر) و دروستکردنی دوو نووسینگەی نوێ لە ئیدارەکانی (سۆران و زاخۆ) بۆ مەبەستی بەرەنگاربوونەوەی تاوانە ڕێكخراوەکان.

ئەم بەڕێوەبەرایەتییە، بەردەوام کارى لەسەر کۆمپانیا و پارێزەر و هاووڵاتییانى بیانى و ناوخۆیی کردووە کە ڕووبەڕووى کێشەى مرۆیی بوونەتەوە و وەک ئامارى خۆیان دەریدەخات کە تا ئێستا ٣٥٤ کۆمپانیا بەدواداچوونیان بۆ کراوە کە ١٢ـیان دراونەتە دادگا. لە پارێزەرانیش ٣٧ کەس بەدواداچوونیان بۆ کراوە و دووانیان دراونەتە دادگا و لە هاووڵاتییانى بیانیش ١٤٩٨ کەس چاوپێکەوتنیان لەگەڵ ئەنجام دراوە کە لەم ژمارەیە ١٠٨ کەسیان قوربانیی بازرگانیکردن بوون بە مرۆڤ و ١٧ـیان ڕەوانەى داڵدە کراون و ١٧ـى تریشیان گەڕێنراونەتەوە وڵاتى خۆیان و ٤ هاووڵاتیى بیانیش دیپۆرت کراونەتەوە.

لە بەڕێوەبەرایەتییەکەدا چەندین جۆر تاوان ناسێنراون و بە بەردەوامى کار و بەدواداچوونیان بۆ دەکرێت کە دەچنە خانەى تاوانى بازرگانیکردن بە مرۆڤەوە کە ژمارەیەک کەیس و ئاماریش لەو چوارچێوەیەدا و لەماوەى ئەم سێ ساڵە تۆمار کراون کە بریتین لە:

ـ کارکردن بە زۆرە ملێ (سوخرە): ١٧ حاڵەت

ـ بازرگانی سێکسی: ٩ حاڵەت

ـ بازرگانی بە ئەندامانی لەشی مرۆڤ: ٣٣ حاڵەت

ـ بازرگانی بە منداڵ: ١ حاڵەت

ـ بازرگانی بە ئەوانەی تەمەنیان لە ١٨ ساڵ کەمترە: ١١ حاڵەت

ـ کاری بە قاچاغ بردن: ٧ حاڵەت

ـ بەکارهێنانیان وەك سواڵکەر: ١٠ حاڵەت

 

ئامارى سێ ساڵى چالاكییەکانی گشت نووسینگەکانی بەرەنگاربوونەوەی بازرگانیکردن بە مرۆڤ (واتە ساڵەکانی ٢٠١٩  و ٢٠٢٠ و ٢٠٢١) بە جیاواز بەم شێوەیەى خوارەوەیە:

 

 

ساڵى ٢٠١٩:

ز

بابه‌ت

ژماره‌

١

ژمارەی ئەو کۆمپانیایانەی کە سەردان و بەدواداچوونیان بۆ کراوە

٢٣٨

٢

ژمارەی ئەو کۆمپانیایانەی کە دراون بە بەدادگا

٢٣

٣

ژمارەی ئەو کۆمپانیایانەی کە خراونەتە ناو لیستی ڕەش یان ڕاگیراون

٤٩

٤

ژمارەی ئەو کۆمپانیایانەی کە داخراون لەبەرئەوەی وەهمی بوون

٣٧

٥

ژمارەی ئەو پارێزەرانەی کە بەدواداچوونیان بۆ کراوە

٥٩٥

٦

ژمارەی ئەو پارێزەرانەی کە دراون بە دادگا

١٥٧

٧

ژمارەی ئەو هاووڵاتییە بیانییانەی کە چاوپێکەوتنیان لەگەڵ ئەنجام دراوە

٤٩٨٠١

٨

ژمارەی ئەو هاووڵاتییە بیانییانەی کە قوربانی بازرگانیکردن بە مرۆڤ بوون

٥٠

٩

ژمارەی ئەو هاووڵاتییە بیانییانەی کە ڕە‌وانه‌ی داڵدە کراون

٥٨

١٠

ژمارەی ئەو هاووڵاتییە بیانییانەی ڕە‌وانه‌ی وڵاتی خۆیان کراون

٦٤

 

ساڵى ٢٠٢٠:

ز

بابه‌ت

ژماره‌

١

ژمارەی ئەو کۆمپانیایانەی کە سەردان و بەدواداچوونیان بۆ کراوە

٣٧٨

٢

ژمارەی ئەو کۆمپانیایانەی کە دراون بە بەدادگا

٤٣

٣

ژمارەی ئەو کۆمپانیایانەی کە خراونەتە ناو لیستی رەش یان ڕاگیراون

٧٤

٤

ژمارەی ئەو کۆمپانیایانەی کە داخراون لەبەرئەوەی وەهمی بوون

٥٥

٥

ژمارەی ئەو پارێزەرانەی کە بەدواداچوونیان بۆ کراوە

٤٦٧

٦

ژمارەی ئەو پارێزەرانەی کە دراون بە دادگا

١٨٥

٧

ژمارەی ئەو هاووڵاتییە بیانییانەی کە چاوپێکەوتنیان لەگەڵ ئەنجام دراوە

٨٩٠٢

٨

ژمارەی ئەو هاووڵاتییه‌ بیانییانەی کە قوربانی بازرگانیکردن بە مرۆڤ بوون

١٥٣

٩

ژمارەی ئەو هاووڵاتییە بیانییانەی کە ڕە‌وانه‌ی داڵدە کراون

٤٤

١٠

ژمارەی ئەو هاووڵاتییە بیانیانەی ڕە‌وانه‌ی وڵاتی خۆیان کراون

٤٦

 

ساڵى ٢٠٢١:

ژ

بابه‌ت

ژماره‌

١

ژمارەی ئەو کۆمپانیایانەی کە سەردان و بەدواداچوونیان بۆ کراوە

٣٤٠

٢

ژمارەی ئەو کۆمپانیایانەی کە دراون بە بەدادگا

٢٩

٣

ژمارەی ئەو کۆمپانیایانەی کە خراوەنەتە ناو لیستی رەش یان ڕاگیراون

٠

٤

ژمارەی ئەو کۆمپانیایانەی کە داخراون لەبەرئەوەی وەهمی بوون

٠

٥

ژمارەی ئەو پارێزەرانەی کە بەدواداچوونیان بۆ کراوە

٦٤٢

٦

ژمارەی ئەو پارێزەرانەی کە دراون بە دادگا

٣

٧

ژمارەی ئەو هاووڵاتییە بیانییانەی کە چاوپێکەوتنیان لەگەڵ دا ئەنجام دراوە

٢٠٢٦

٨

ژمارەی ئەو هاووڵاتییه‌ بیانییانەی کە قوربانی بازرگانیکردن بە مرۆڤ بوون

٧٧

٩

ژمارەی ئەو هاووڵاتییە بیانییانەی کە ڕە‌وانه‌ی داڵدە کراون

٧٢

١٠

ژمارەی ئەو هاووڵاتییە بیانییانەی ڕە‌وانه‌ی وڵاتی خۆیان کراون

٢٤

 

بە پێى بەراوردى ساڵەکانیش هەتا دێت بە هۆى توندگرتنى وەزارەتى ناوخۆ و هێزە ئەمنییەکان لەم بوارەوە، ئەم حاڵەتانە لە کەمیدان و بەمەش هیواى ئەوە دەکرێت کە زۆرینەیان بنەبڕ یا زۆر کەم بکرێنەوەِ.

 

فەرمانگەی میدیا و زانیاری

١٤ی ئابی ٢٠٢٢