Skip to the content

سەرۆکی حکومەت بڕیاریدا بە بەردەوام بوونی پێدانی کۆمەک بە کەم ئەندامان

هەولێر، هەرێمی کوردستان (GOV.KRD)- لە چوارچێوەی گرنگیدانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی ھەرێمی کوردستان بە خزمەتکردن بە گشت چین و توێژەکانی ھەرێمی کوردستان و لە پێناو زامنکردنی ماف و ئیمتیازاتی کەم ئەندامان و خاوەن پێداویستی تایبەت، بە ڕەچاوکردن و لەبەرچاوگرتنی بژێوی ژیانیان ، ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٥ـی ئابی ٢٠٢٢, بە فەرمانی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان،بڕیار درا بە بەردەوامبوونی پێدانی کۆمەکی کەمئەندامی بۆ ئەو خاوەن پێداویستیە تایبەتانەی کە لە ھەمانکاتدا مووچەی میراتگری خانەنشینی وەردەگرن.

فەرمانگەی میدیا و زانیاری
٢٥ی ئابی ٢٠٢٢