لە سێ ساڵی کابینەی نۆیەم مۆڵەت بە ٢٠٦ پرۆژەی وەبەرهێنان بە سەرمایەی ١١ ملیار٦٢٩ ملیۆن دۆلار دراوە
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان لە ده‌ستبه‌كاربوونییه‌وه واتە له ٢٨ـی ته‌ممووزی ٢٠١٩ تاوه‌كو ٢٧ـی حوزه‌یرانی ٢٠٢٢، له سه‌رجه‌م سێكته‌ره‌كان به تایبه‌ت سێكته‌ره خزمه‌تگوزارییه گشتییه‌كان پڕۆژه‌ی تایبه‌ت به وه‌به‌رهێنانی ئه‌نجام داوه، لەو ماوهیەش دا مۆڵەت بە ٢٠٦ پرۆژەی وەبەرهێنان بە سەرمایەی ١١ ملیار‌و ٦٢٩ ملیۆن و ٣٥٥ هەزار دۆلار لەسەر رووبەری ١٠ هەزار و ٨٢٤ دۆنم زەوی له ناوچه جیاجیاكانی هه‌رێمی كوردستان دراوە كه به‌شێكی زۆری ئەو پڕۆژانه له لایه‌ن وه‌به‌رهێنه‌رانی ناوخۆییەوە ئه‌نجام دراون.
پرۆژەکانی ٢٠١٩
ساڵی ٢٠١٩ كه سه‌ره‌تای ده‌ستپێكی كابینه‌ی نۆیه‌م بوو، ٦٤ پڕۆژه مۆڵەت دراوە بە سەرمایەی ٢ ملیار‌و ٧٠٦ ملیۆن و ٤١٢ هەزار و ٢٦٤ دۆلار، كه سه‌رجه‌میان له لایه‌ن وه‌به‌رهێنه‌رانی ناوخۆییەوە ئەنجام دراون.
پرۆژەکانی ٢٠٢٠
ساڵی ٢٠٢٠ كه تێیدا په‌تای كۆرۆنا سه‌رجه‌م جیهانی گرته‌وه و هه‌رێمی كوردستانیش له كاریگه‌رییه نه‌رێنییه‌كانی بێبه‌ش نه‌بوو، به‌ڵام له‌و ساڵه‌دا ٧٦ پڕۆژه مۆڵەتیان وەرگرتووە، كه له كۆی ئه‌و ژماره‌یه ته‌نیا ٢ پڕۆژه به هاوبه‌شی له نێوان وه‌به‌رهێنه‌رانی خۆماڵی و بیانی ئه‌نجام دراون و ٧٤ پڕۆژهکەی دیکە له‌لایه‌ن وه‌به‌رهێنه‌رانی ناوخۆییەوە ئەنجام دراون، كه كۆی گشتی پڕۆژه‌كانیش بە سەرمایەی یەک ملیار و ٩٧٩ ملیۆن و ٥٢٤ هەزار و ٥٠٠ دۆلار بووه.
پرۆژەکانی ٢٠٢١
ساڵی ٢٠٢١ پڕۆژه‌كان به‌رده‌وام بوون تێیدا ٧٠ پڕۆژه‌ی جۆراوجۆر بە سه‌رمایه‌ی ٨ ملیار و ٥١٥ ملیۆن و ٦٤٥ هەزار و ٨٦٤ دۆلار مۆڵەتیان وەرگرتووە، له كۆی ئه‌و ژماره‌یه ته‌نیا یه‌ك پڕۆژه له ڕێگه‌ی وه‌به‌رهێنه‌ری بیانی بووه و یەک پڕۆژه‌ش به هاوبه‌شی بووه و ٦٨ پڕۆژه‌كه‌ی دیکە له لایه‌ن وه‌به‌رهێنه‌ری خۆماڵییه‌وه جێبه‌جێ كراون، بووە.
پرۆژەکانی ٢٠٢٢
له ٦مانگی یه‌كه‌می ساڵی ٢٠٢٢، حکومەتی هەرێمی کوردستان بەردەوام بووە لە پێدانی مۆڵەت بە پڕۆژه‌كانی وه‌به‌رهێنان، به شێوه‌یه‌ك کە ٤٤ پڕۆژه‌ی جۆراوجۆر له بواره جیاوازه‌كان بە سه‌رمایه‌ی ٦٤٨ ملیۆن ٩٨٠ هەزار و٤٢٤ دۆلار مۆڵەتیان وەرگرتووە و سه‌رجه‌میان له لایه‌ن كۆمپانیا خۆماڵییهكانەوە جێبه‌جێ كراون.
کۆی گشتی پرۆژەکان
به‌م جۆره حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له كابینه‌ی نۆیه‌مدا مۆڵەتی بە ٢٠٦ پڕۆژه‌ی هه‌مه‌جۆری له سێكته‌ره جیاوازه‌كان داوه، كه سەرمایەکەیان١١ ملیار‌و ٦٢٩ ملیۆن و ٣٥٥ هەزار دۆلار بووە لەسەر رووبەری ١٠ هەزار و ٨٢٤ دۆنم زەوی ئه‌نجام دراون. پرۆژەکانیش بەپێی پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان دابەشبوون و بەشی زۆری ئەو پرۆژانەش لە پارێزگای هەولێر جێبەجێ کراون.
پارێزگای هەولێر
پارێزگای هەولێر ٨٨ پڕۆژه به سەرمایەی ٨ ملیار و ٩١١ ملیۆن و ٧٥٨ هەزار و ١١٣ دۆلاری بەرکەوتووە و پرۆژەکانیش لەسەر رووبەڕی ٤ هەزار و ٨٦٤ دۆنم ئه‌نجام دراون.
پارێزگای سلێمانی
پارێزگای سلێمانی بە پلەی دووەم دێت کە ٥٣ پڕۆژه به سه‌رمایه‌ی یەک ملیار و ٥٩٤ ملیۆن و ٩١٥ هەزار و ٢١٣ دۆلار له سه‌ر ڕووبه‌ری هەزار و ٩٢٨ دۆنمی تێدا ئەنجام دراون.
پارێزگای دهۆك
له‌پارێزگای دهۆك ٤٨ پڕۆژه به سەرمایەی ٥٩٨ ملیۆن و ٤١٣ هەزار و ٧٩٨ دۆلار له سه‌ر ڕووبه‌ری ٢ هەزار و ٧٦٠ دۆنم زەوی ئەنجام دراون.
پارێزبای هەڵەبجە
لە پارێزگای هەڵەبجەش یەک پرۆژە بە سەرمایەی ٦ ملیۆن و ٨٤٦ هەزار دۆلار لەسەر رووبەری ٧ دۆنم زەوی ئەنجام دراوە.
ئیدارەی سەربەخۆی گه‌رمیان
لە ئیدارەی سەربەخۆی گه‌رمیان ١١ پڕۆژه به سه‌رمایه‌ی ٣٩١ ملیۆن و ٩٩٢ هەزار و ٤٣٩ دۆلار و له سه‌ر ڕووبه‌ری ١ هەزارو ١٤٣ دۆنم زەوی ئەنجام دراون.
ئیدارەی سەربەخۆی راپەڕین
لە ئیدارەی سەربەخۆی ڕاپه‌ڕین ٥ پڕۆژه بە گوژمەی ١٢٥ ملیۆن و ٤٢٩ هەزار و ٤٨١ دۆلار له سه‌ر ڕووبه‌ری ١١٩ دۆنم زه‌وی پڕۆژه‌ی جیاواز ئەنجام دراون.
سێکتەرە جیاوازەکان
گرنگترین ئه‌و سێكته‌رانه‌ی کە پڕۆژه‌ی تێدا ئه‌نجام دراوە، بریتییە له:
- سێكته‌ری بازرگانی کە ٤٩ پڕۆژه بووە به سه‌رمایه‌ی ٦٣٨ ملیۆن و ٢٦٥ هەزار و ١١ دۆلار له سه‌ر ڕووبه‌ری ٧٠٩ دۆنم زه‌وی.
- پرۆژەی بانكه‌كانیش ٢ پڕۆژه بوون به سه‌رمایه‌ی ١٩ ملیۆن و ٤١٥ هەزار دۆلار له سه‌ر ڕووبه‌ری ١.٢ دۆنم زه‌وی.
- پرۆژە تەندروستییەکانیش ١٣ پڕۆژه بوون به سه‌رمایه‌ی ٩٥ ملیۆن و ٩٢٤ هەزار و ٣٢٢ دۆلار له سه‌ر ڕووبه‌ری ١٧،٨ دۆنم زه‌وی.
- پرۆژەی پیشه‌سازی ٥٩ پڕۆژه بوون به سه‌رمایه‌ی ١ ملیار و ٧٧١ ملیۆن و ١٠٥ هەزار و ٩٢٧ دۆلار و له سه‌ر ڕووبه‌ری ٢ هەزار و ١٩٣ دۆنم زەوی.
- پرۆژەی خزمه‌تگوزاری یەک پڕۆژه بووە به سه‌رمایه‌ی ٩ ملیۆن و٤٩١ هەزار لە سەر رووبەری ٢١ دۆنم زەوی.
- پرۆژەی گه‌شتیاری ٣٠ پڕۆژه بوون و به سه‌رمایه‌ی ٧ ملیار و١٢٤ ملیۆن و٥٣٧ هەزار و ١٨٧ دۆلار له سه‌ر ڕووبه‌ری ٢ هەزار و ٨٦١ دۆنم زه‌وی.
- پرۆژەی فێركردن ٢٢ پڕۆژه بوون به سه‌رمایه‌ی ٢٣٣ ملیۆن و ٢٩٦ هەزار و ٢٩٠ دۆلار له سه‌ر ڕووبهری٥٤٥ دۆنم زه‌وی.
- پرۆژەی كشتوكاڵی ٨ پڕۆژه بوون به سه‌رمایه‌ی ٣٢٠ ملیۆن و٦٦٩ هەزار و ٥٠٠ دۆلار له سه‌ر ڕووبه‌ری ٢ هەزار و ٨٧٩ دۆنم زه‌وی.
- پرۆژەکانی كه‌رتی نیشته‌جێبوون ١٤ پڕۆژه بوون به سه‌رمایه‌ی یەک ملیار‌و ٣٤٦ ملیۆن و ٦٨٥ هەزارو ٣٥٠ دۆلار‌و له سه‌ر ڕووبه‌ری هەزار و ٥٥٩ دۆنم زه‌وی.
- لە سێكته‌ری هونه‌ریش یەک پڕۆژه ئەنجام دراوە به سه‌رمایه‌ی ٩ ملیۆن و ٢٣٤ هەزار دۆلار، له سه‌ر ڕووبه‌ری ١٠ دۆنم زه‌وی.
- لە سێکتەری وه‌رزشیش ٧ پڕۆژه ئەنجام دراوە به سه‌رمایه‌ی ٦٠ ملیۆن و ٧٣١ هەزار و ٤٥٧ دۆلار له سه‌ر ڕووبه‌ری ٢٥ دۆنم زه‌وی.
پرۆژە خۆماڵییەکان
له كۆی ئه‌و ٢٠٦ پڕۆژه‌یەی کە لە ماوەی سێ ساڵی کابینەی نۆیەم مۆڵەتیان پێدراوە، ٢٠٢ پڕۆژەیان له‌لایه‌ن كۆمپانیا و وه‌به‌رهێنه‌ری ناوخۆییەوە جێبه‌جێ كراون، ته‌نیا یه‌ك پڕۆژه له لایه‌ن وه‌به‌رهێنه‌ری بیانی بووه و سێ پڕۆژه‌ش به هاوبه‌شی ئه‌نجام دروان.
کۆی سەرمایەی پرۆژەکان
كۆی گشتی سه‌رمایه‌ی ئه‌و پڕۆژانه‌ی له لایه‌ن كۆمپانیا و وه‌به‌رهێنه‌ری ناوخۆیی جێبه‌جێ كراون بریتی بووه له ٦ ملیار و ٦٨٥ ملیۆن و ٨٦١ هەزارو ٠٤٤ دۆلار. هه‌روه‌ها سه‌رمایه‌ی سێ پڕۆژه هاوبه‌شه‌كه بریتی بووه له ٣٧ ملیۆن و ٣٨٤هەزار دۆلار.
ئه‌و تاكه پڕۆژه‌یه‌ش كه لە لایەن كۆمپانیایەکی بیانییەوە ئه‌نجام دراوە سه‌رمایه‌كه‌ی ٤ ملیار و ٩٠٦ ملیۆن و ١١٠ هەزار دۆلار بووه.
فەرمانگەی میدیا و زانیاری
٢ی ئابی ٢٠٢٢