Skip to the content

لە پڕۆسەی ئەزموونە گشتییەکانى قۆناغى ١٢ى ئامادەیی ئەمساڵ زۆرترین خزمەت و کەمترین کێشە هەبوو

هەولێر، هەرێمی کوردستان (GOV.KRD)- خوولى دووەمى ئەزموونە گشتییەکانى قۆناغى ئامادەیی ساڵى خوێندنى ٢٠٢١ ـ ٢٠٢٢، لە ڕێکەوتی ٢٠ی ئابی ٢٠٢٢ دەستی پێکردووە و بڕیار وایە لە یەکشەممە ڕێکەوتی ٢٨ ی ئابی ٢٠٢٢ بە تاقیکردنەوەکانى زمانى تورکی و سریانى و پەروەردەى مەسیحى کۆتایی بێت.

بە پێى لێدوانى تایبەت فاتیح مەولەویزادە، جێگرى بەڕێوەبەرى گشتیی ئەزموونەکانى وەزارەتى پەروەردەى حکومەتى هەرێمى کوردستان، لە خوولى دووەمدا ١٠٧ هەزار و ١٣٠ قوتابی لە سەرتاسەرى هەرێمى کوردستان بەشدارى تاقیکردنەوەکان دەکەن کە بەم شێوەیە دابەش بوونە:
ـ پارێزگای هەولێر: ٤٢ هەزار و ٤ خوێندکار
- پارێزگای سلێمانی: ٢٨ هەزار و ٦٨٦ خوێندکار
- پارێزگای دهۆک : ٢٩ هەزار و ٩٠٣ خوێندکار
- پارێزگای هەڵەبجە: هەزار و ٧٥٢ خوێندکار
- ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان: ٤ هەزار و ٧٨٥ خوێندکار
ژمارەى هۆڵەکانى ئەزمووندەران لە سەرتاسەرى کوردستان و بۆ هه‌ر یه‌كێك له‌ بەشەکانى زانستی، وێژە‌یی، پیشه‌یی و خوێندنی ئیسلامی، ٢ هەزار و ١٧٥ هۆڵە کە بەم شێوەیە دابەش بوونە:
ـ پارێزگای هه‌ولێر: ٧٩٠ هۆڵ
ـ پارێزگاى سلێمانی: ٦٦٠ هۆڵ
ـ پارێزگای دهۆك: ٥٨٨ هۆڵ
ـ پارێزگای هەڵەبجە: ٤٥ هۆڵ
ـ ئیدارەى سەربەخۆى گە‌رمیان: ٩٢ هۆڵ

ڕێژەى دەرچوون:
بە پێى قسەى جێگرى بەڕێوەبەرى گشتیی ئەزموونەکانى وەزارەتى پەروەردە، كۆمه‌ڵێك ڕێكار و ڕێنمایی نوێش گیراوەتە بەر بۆ ئه‌وه‌ی بتوانرێ سه‌رپه‌رشتی كاروباره‌كانی سه‌رجه‌م لایه‌نی ته‌كنیكی و تاقیكردنه‌وه‌كان له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێمی كوردستان بكرێت و هەروەها لەسەر ڕێژەى دەرچوونیش گوتى: ڕێژە‌ ئێمه‌ ناتوانین ده‌رئه‌نجامه‌كان ڕوون بكه‌ینه‌وه كه‌ له‌ چاو ساڵی پارا چۆن بووه‌، چونكه‌ ‌ پێویسته‌ تاقیكردنه‌وه‌كانی خولی دووه‌می ئه‌زموونه‌ گشتییه‌كانی هه‌ر یه‌كێك له‌ قۆناغه‌كانی زانستی، وێژە‌یی، پیشه‌یی و ئیسلامی ته‌واو ببن. ئه‌و ڕێژە‌یه‌ی كه‌ هه‌بووه‌ له‌ ساڵی پار و له‌سه‌ر ئاستی گشتیی ڕێژە‌ی ده‌رچوون لە هه‌ردوو خول به‌ پێی ئه‌زمووندار له‌ به‌شی زانستی له‌ ٥٨،٥% بووه‌ و له‌ كۆی ئه‌و قوتابییانه‌ی كه‌ به‌شدارییان كردبوو له‌ خولی یه‌كه‌م، ڕێژە‌ی ده‌رچوون به‌ پێی بابه‌تی زانستی و لە بابەتەکان بەم شێوەیە بووە:
ـ له‌ بابەتى زینده‌وه‌رزانی ڕێژە‌ی ده‌رچوون ٧٤% بووه‌.
ـ لە بابەتى زمانی كوردی ڕێژە‌ی ده‌رچوون ٦٧% بووە.
ـ لە بابەتى بیرکارى ڕێژە‌ی ده‌رچوون ٤٢% بووە.
ـ لە بابەتى زمانی عەرەبی ڕێژە‌ی ده‌رچوون ٦٧% بووە.
ـ لە بابەتى کیمیا ڕێژە‌ی ده‌رچوون ٦٢% بووە.
ـ لە بابەتى زمانی ئینگلیزی ڕێژە‌ی ده‌رچوون ٥٨% بووە.
ـ لە بابەتى فیزیا ڕێژە‌ی ده‌رچوون ٧٣% بووە.
ـ لە بابەتی توركمانی ڕێژە‌ی ده‌رچوون ٦٣% بووە.
ـ لە بابەتى سریانی ڕێژە‌ی ده‌رچوون ٨٤% بووە.

هەروەها لە بەشى وێژەییش ڕێژەى دەرچوون بەم شێوەیەى خوارەوەیە:
ـ لە بابەتى مێژوو ڕێژە‌ی ده‌رچوون ٧٨% بووە.
ـ لە بابەتى زمانی كوردی ڕێژە‌ی ده‌رچوون ٥٣% بووە.
ـ لە بابەتى بیرکارى ڕێژە‌ی ده‌رچوون ٨٧% بووە.
ـ لە بابەتى زمانى عەرەبی ڕێژە‌ی ده‌رچوون ٧٥% بووە.
ـ لە بابەتى ئینگلیزى ڕێژە‌ی ده‌رچوون ٢٢% بووە.
ـ لە بابەتى ئابوورى ڕێژە‌ی ده‌رچوون ٧٦% بووە.
ـ لە بابەتى جوگرافیا ڕێژە‌ی ده‌رچوون ٨٣% بووە.
ـ لە بابەتی توركمانی ڕێژە‌ی ده‌رچوون ٠% بووە.
ـ لە بابەتى سریانی ڕێژە‌ی ده‌رچوون ٩٧% بووە.

ئامارى گزیکردن:
وەک سەرجەم ئەزموونەکانى دونیا، دیاردەى گزیکردن شتێکى باو بووە لە نێو قوتابیان، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا و بە پێى لێدوانى جێگیرى بەڕێوەبەرى گشتى ئەزموونەکانى وەزارەتى پەروەردە، لە هەرێمى کوردستان ئەمە نەبووەتە دیاردەیەکى باو و بەربڵاو، چونکە ڕێکارى تایبەت گیراونەتەبەر بۆ ئەم مەبەستە. بۆیە ڕێژەى گزیکردن لە خوولى یەکەم ١١١ حاڵەت بووە کە بەم شێوەیە بوون:
ـ له‌ به‌شی زانستی ٤٩ حاڵەت
ـ له‌ به‌شی وێژە‌یی ٦١ حاڵەت
ـ له‌ به‌شی پیشه‌یی حاڵەتێک
ـ له‌ به‌شی خوێندنی ئیسلامی هیچ حاڵەتێک نەبووە.


تایبەتمەندییەکانى ئەزموونەکانى ئەمجارە:
فاتیح مەولەویزادە، لەسەر یەکێک لە بابەتە گرنگەکانى ئەمساڵ قسەى کرد کە وەک وەزارەت ئەنجامیان داوە کە ئەویش ئامادەکارى بوو بۆ دابینکردنى بژمێری تایبەت بۆ ئەو بابەتە زانستییانەى کە پێویستیان بە بژمێر هەبوو. بۆ ئەمساڵ ١٣٨ هەزار و ٤١ بژمێری ئه‌لیكترۆنی ئاماده ‌كرابوو بۆ به‌ڕێوه‌چوونی تاقیكردنه‌وه‌كان، هه‌روه‌ها جگه‌ له‌ ئامێری بژمێر بردنه‌ ژووره‌وه‌ی مۆبایل بۆ هۆڵه‌كانی تاقیكردنه‌وه‌ له‌ لایه‌ن سه‌رپه‌رشتیاران، به‌ڕێوه‌به‌ره‌كان، یاریده‌ده‌ره‌كان و چاودێره‌كان قه‌ده‌غه‌ بوو، بۆیە له‌ لایه‌ن وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌وە هاندێك و سیمكارتێكیان بۆ ئاماده‌ كرابوو، بۆ ئه‌وه‌ی پەیوەندییەکانیان کۆنتڕۆڵکراو بێت و ئەگەر هه‌ر گرفتێكیش هەبێت بتوانن بە هۆیەوە كێشه‌كانیان چاره‌سه‌ر بكەن، ئه‌مه‌ش یه‌كێك بوو له‌و هه‌نگاوانه‌ی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان گرتییه‌ به‌ر، هه‌روه‌ها بابه‌تی په‌ڕە‌ی سۆما ئه‌م ساڵ جیاوازتر له‌ ساڵانی ڕابردوو، جگه‌ له‌ ناوی سیانی و كۆد و ورده‌كاری دیكه‌، وێنه‌ی قوتابی له‌سه‌ر په‌ڕی سۆما هه‌بووه‌، كه‌ توانراوه‌ له‌ ڕێگه‌ی ئه‌و په‌ڕەی سۆمایه‌ كه‌ ئه‌گه‌ر كێشه‌یەكیش هه‌بووبێ له‌و كاته‌ به‌هۆی وێنه‌كه‌ی خۆیه‌وه‌ بۆی چاره‌سه‌ر بكرێت، به‌ڵام به‌ شێوه‌یه‌كی گشتی له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێمی كوردستان هیچ حاڵه‌تێكی له‌و شێوه‌یه‌ نه‌بووه‌ و گرفتمان نه‌بووه‌، به‌ڵكوو توانرا پڕۆسه‌كه‌ زۆر به‌ باشی به‌ڕێوه‌ ببرێت.

ڕێژەى بەشداربووان لە خوولى دووەم:
سه‌باره‌ت به‌ به‌شداری قوتابیان له‌ خولی دووه‌م بۆ هه‌موو تاقیكردنه‌وه‌كان له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێمی كوردستان له‌ بابه‌تی زانستی بەم شێوەیەى خوارەوەیە:
ـ له‌ بابه‌تی زینده‌وه‌رزانی ڕێژەى بەشداربووان‌ ٢٦% ـبووە.
ـ له‌ بابه‌تی زمانی كوردی ڕێژەى بەشداربووان‌ ٣٣% بووە.
ـ له‌ بابەتى بیركاری ڕێژەى بەشداربووان‌ ٥٨% بووە.
ـ له‌ بابەتى زمانی عه‌ره‌بی ڕێژەى بەشداربووان‌ ٨٧% بووە.
ـ له‌ بابەتى كیمیا ڕێژەى بەشداربووان‌ ٣٨% بووە.
ـ له‌ بابەتى زمانی ئینگلیزی ٤٢% ـیە.
ـ له‌ بابەتى فیزیا ڕێژەى بەشداربووان‌ ٢٧% ـیە.
ـ له‌ بابەتى توركمانی ڕێژەى بەشداربووان‌ ٣٧% ـیە.
ـ له‌ بابەتى سریانی ڕێژەى بەشداربووان‌ ١٦% ـیە.
هه‌روه‌ها سه‌باره‌ت به‌ به‌شداری قوتابیانی بەشى وێژە‌یی له‌ خولی دووه‌م بەم شێوەیە بووە:
ـ له‌ بابه‌تی مێژوو ڕێژەى بەشداربووان‌ ٢٢% بووە.
ـ له‌ بابەتى زمانی كوردی ڕێژەى بەشداربووان‌ ٤٧% بووە.
ـ له‌ بابەتى بیركاری ڕێژەى بەشداربووان‌ ١٣% بووە.
ـ له‌ بابەتى زمانی عه‌ره‌بی ڕێژەى بەشداربووان‌ ٢٥% بووە.
ـ له‌ بابەتى ئابووری ڕێژەى بەشداربووان‌ ٢٤% ـیە.
ـ له‌ بابەتى زمانی ئینگلیزی ڕێژەى بەشداربووان‌ ٧٨% ـیە.
ـ له‌ بابەتى جوگرافیا ڕێژەى بەشداربووان‌ ١٧% ـیە.
ـ له‌ بابەتى توركمانی ڕێژەى بەشداربووان‌ ١٠٠% ـیە (لێرەدا ژمارەى قوتابیان ٥ کەس بووە).
ـ له‌ بابەتى سریانى ڕێژەى بەشداربووان‌ ٣% ـیە (لێرەدا٩٧%ى قوتابیان دەرچوونە).

 

فەرمانگەى میدیاو زانیارى