داواكاری گشتی: پێویستە ده‌زگاکانی راگەیاندن پابه‌ندی یاسا كارپێكراوه‌كان بن
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- سه‌رۆكایه‌تیی داواكاری گشتی له نووسراوێكدا داوا له وه‌زاره‌تی رۆشنبیری و لاوان ده‌كات سه‌رجه‌م میدیا بینراو و بیستراوه‌كان ئاگادار بكاته‌وه له كاتی رووماڵكردنی هه‌ر رووداوێك ره‌چاوی رێنمایی و یاسا كارپێكراوه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن.
سه‌رۆكایه‌تیی داواكاری گشتی لە نووسراەوەکەدا، هۆکاری ئەم داواکارییەی خۆی بۆ رووداوەکانی وەک تاوانی کوشتن دەگەڕێنێتەوە و دەڵێت: "هاوکات لەگەڵ ئەوەی کە دادگا و لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كان سه‌رقاڵی كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری و لێكۆڵینه‌وه لە بارەی رووداوەکانن، بەتایبەتی تاوانی کوشتن، زۆرێك له كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن به‌بێ ره‌چاوكردنی ئیتیكی كاری میدیایی و به‌پێچه‌وانه‌ی یاسا و رێنماییه كارپێكراوه‌كانی هه‌رێمی كوردستان سەرقاڵی رووماڵکردنی رووداوەکانن و، زانیاریی بێ بنه‌ما و ناڕاست بڵاو ده‌كه‌نه‌وه و لێكدانه‌وه‌ی نایاسایی و نادروست بۆ رووداوه‌كان ده‌كه‌ن و چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ كه‌سوكاری كوژراو ده‌كه‌ن".
بە پێی نووسراوی سەرۆکایەتیی داواکاری گشتی، ئەم کارەی دەزگاکانی راگەیاندن، نەک تەنیا "تاوانە"، بەڵکوو كاریگه‌ریی نه‌رێنیش بۆ سه‌ر رای گشتی هەیە و دەبێتە هۆی "نه‌مانی متمانه و بڕوای خه‌ڵك به دادگا و داموده‌زگاكانی حكومه‌تی هه‌رێم".
فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری
20ـی كانوونی یه‌كه‌می 2022