Skip to the content

سەرۆکی حکومەتی هەرێم ڕەزامەندی لەسەر خەرجکردنی نزیکەی ٨ ملیار دینار بۆ پارێزگای ھەولێر دا

هەولێر، هەرێمى کوردستان (GOV.KRD) - لە چوارچێوەی گرنگیدانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی ھەرێمی کوردستان، بە خزمەتکردنی ھاووڵاتیانی ھەرێمی کوردستان و بە ڕەچاوکردنی بەرژەوەندی گشتی لە پارێزگاکانی ھەرێمی کوردستان و فەراھەمکردنی ژینگەی پاک و پاک مانەوە و ڕاگرتنی سیمای شارەکان، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ڕەزامەندی دا لەسەر تەرخانکردن و خەرجکردنی گوژمەی ٧ ملیار و ٨٧١ ملیۆن دینار، بەمەبەستی ئەنجامدانی پڕۆژەی خاوێنکردنەوە و گواستنەوە و داپۆشینی خاشاک لە سنووری پارێزگای ھەولێر.
ئەم گوژمەیە لەسەر بودجەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی شارەوانیەکانی ھەولێر خەرج دەکرێت.


فەرمانگەی میدیا و زانیاری
١٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٢