Skip to the content

وه‌زیرى هه‌رێم بۆ كاروباری په‌رله‌مان ڕاپۆرتی هه‌فتانه‌ی‌ بڵاوكرده‌وه‌

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- په‌رله‌مانی كوردستان له‌ ڕاپۆرتێكدا ژماره‌ی ئه‌و پرسیار و وه‌ڵامانه‌ی خستۆته‌ڕوو كه‌ له‌لایه‌ن ئه‌ندامانی په‌رله‌مانه‌وه‌ و له‌ ڕێگه‌ی وه‌زیری هه‌رێم ئاراسته‌ی وه‌زاره‌ت و ده‌سته‌كان كراوه‌ و له‌ هه‌مانكاتیشدا وه‌ڵامی به‌شێك له‌ وه‌زاره‌ت و ده‌سته‌كانی وه‌رگرتووەته‌وه‌ و بۆ په‌رله‌مانی كوردستان نێردراوه‌ته‌وه‌.

له‌ ڕاپۆرته‌كه‌ی وه‌زاره‌تی هه‌رێم بۆ كاروباری په‌رله‌مان دا هاتووه‌ له‌ ڕێكه‌وتی 26/1/2022  تاوەكو 6/2/2022 ژماره‌ی ئه‌و پرسیارانه‌ی له‌لایه‌ن ئه‌ندامانی په‌رله‌مانه‌وه‌ له‌ ڕێگه‌ی وه‌زیری هه‌رێمه‌وه‌ ئاراسته‌ی وه‌زاره‌ت و ده‌سته‌كان كراوه‌ (٢٠) پرسیار بووه و له‌م پرسیارانه‌ش وه‌ڵامی (١٠) پرسیاری وه‌رگرتووەته‌وه‌.‌

ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیی به‌ نووسراوه‌كانیشه‌وه‌ هه‌یه‌، وه‌زاره‌تی هه‌رێم بۆ كاروباری په‌رله‌مان، پرۆژه‌یاسای ( هه‌مواری دووه‌می یاسای پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان – عێراق) ژماره‌ ( ٣ ) ـی ساڵی 2009 له‌ هه‌رێمی كوردستان – عێراق، به‌ مه‌به‌ستی پێداچوونه‌وه‌ له‌ ڕووی داڕشتنی یاساییه‌وه‌ ئاراسته‌ی وه‌زاره‌تی داد/  ئه‌نجومه‌نی شورا كردووە.

 

فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری

16/2/2022