بەمەبەستی کەمکردنەوەی رۆتین، سه‌رۆكی حكومه‌ت چه‌ند بڕیارێك بۆ به‌رجه‌سته‌كردنی لامه‌ركه‌زییه‌ت له به‌ڕێوه‌بردندا دەردەکات
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- به مه‌به‌ستی به‌رجه‌سته‌كردنی شۆڕكردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات و بنه‌مای لامه‌ركه‌زییه‌ت له به‌ڕێوه‌بردندا، مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، چه‌ند بڕیارێكی ده‌ركرد كه تیایدا هه‌ندێكیان تایبه‌تن به دابه‌زاندنی چه‌ند ده‌سه‌ڵاتێكی كارگێڕیی له لایه‌ن وه‌زیره‌كانه‌وه بۆ به‌ڕێوه‌به‌ره گشتییه‌كان و چه‌ند خاڵێكیشیان په‌یوه‌ستن به ڕه‌چاوكردنی جێبه‌جێكردنی یاسای چاكسازی له مووچه و ده‌رماڵه و به‌خشین و ئیمتیازاته‌كان و خانه‌نشینی له هه‌رێمی كوردستان- عێراق، ئه‌مانه‌ی خواره‌وه بڕیاره‌كانی سه‌رۆكی حكومه‌تن:
یه‌كه‌م : پێویسته وه‌زیر و سه‌رۆكی لایه‌نی نه‌به‌ستراو به وه‌زاره‌ت، لایه‌نی كه‌م ئه‌م ده‌سه‌ڵاتانه‌ی خواره‌وه سه‌باره‌ت به فه‌رمانبه‌رانی ڕاژه‌ی شارستانی دابه‌زێنن بۆ به‌ڕێوه‌به‌ره گشتییه‌كان له سنووری پارێزگاكان و ئیداره سه‌ربه‌خۆكان و ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌ری فه‌رمانگه و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییانه‌ی سنووری پارێزگاكان و ئیداره سه‌ربه‌خۆكانیش كه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتییان له دیوانی وه‌زاره‌ت و لایه‌نی نه‌به‌ستراو به وه‌زاره‌ت نییه، و ئه‌وه‌ی له‌م بڕگه‌یه‌دا هاتووه كاریگه‌ریی نابێت له‌سه‌ر ئه‌و ده‌سه‌ڵاته كارگێڕیانه‌ی كه له‌پێش ده‌رچوونی ئه‌م فه‌رمانه‌وه شۆڕكراونهتهوه له چوارچێوه‌ی یاسا كارپێكراوه‌كان .
١.ده‌سه‌ڵاتی سه‌رمووچه‌ی ساڵانه ( علاوة سنوية ) به فه‌رمانبه‌ران تا پله‌ی وه‌زیفی (٣) و به‌ره‌و خوار، به پێی یاسا و ڕێنماییه كارپێكراوه‌كان.
٢. گواستنه‌وه و ته‌نسیبكردنی فه‌رمانبه‌ران له پله (٣) و به‌ره‌و خواره‌وه، له‌سه‌ر میلاكی دیوانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی و فه‌رمانگه و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی سه‌ر به به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه گشتییه‌كه، و میلاكی ئه‌و فه‌رمانگه و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییانه‌ی كه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتییان له دیوانی وه‌زاره‌ت و لایه‌نی نه‌به‌ستراوه به وه‌زاره‌ت.
٣. ده‌ربڕینی لارینه‌بوون له‌سه‌ر گواستنه‌وه و ته‌نسیبكردنی ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ی كه له بڕگه‌ی (٢) ی سه‌ره‌وه ئاماژه‌ی پێدراوه بۆ وه‌زاره‌ت و دامه‌زراوه‌كانی دیكه له سنووری پارێزگا و ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆ، له دوای هاتنه‌دی گشت مه‌رج و پێداویستییه‌كانی هاتوو له یاسا و ڕێنماییه كارپێكراوه‌كان، به مه‌رجێك هیچ جۆره پابه‌ندییه‌كی دارایی زیاده له‌سه‌ر حكومه‌ت دروست نه‌كات.
٤. بڕگه‌كانی (٢) و (٣)ی سه‌ره‌وه هه‌ردوو وه‌زاره‌تی( خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی، په‌روه‌رده ) ناگرێته‌وه.
٥. جێبه‌جێكردنی ده‌سه‌ڵاته‌كانی هاتوو له بڕگه‌كانی (٢) و (٣)ی سه‌ره‌وه، په‌یوه‌سته به ڕه‌چاوكردنی جێبه‌جێكردنی یاسای چاكسازی له مووچه و ده‌رماڵه و به‌خشین و ئیمتیازاته‌كان و خانه‌نشینی له هه‌رێمی كوردستان- عێراق، ژماره ٢ی ساڵی ٢٠٢٠، و بڕیاری ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران ژماره ٣٣ی ڕێكه‌وتی ٦/١١/٢٠١٩، و بڕیاره‌كانی تایبه‌ت به قۆناغی دووه‌می جێبه‌جێكردنی پڕۆگرامی بایۆمه‌تری.
٦. جێگیركردنی فه‌رمانبه‌ران دوای ته‌واوبوونی ماوه‌ی ئه‌زموونیان.
٧. كۆتاییهێنان به ڕاژه‌ی فه‌رمانبه‌ران له دوای تێپه‌ڕبوونی ماوه‌ی ئاگاداركردنه‌وه‌یان (اخطار) به گوێره‌ی یاسا به‌ركاره‌كان.
٨. ئاراسته‌كردنی سوپاس و پێ‌زانین بۆ فه‌رمانبه‌ران و ده‌ركردنی فه‌رمانی پێدانی پێشخستن (قدم) له ده‌ره‌نجامی وه‌رگرتنی ئه‌و سوپاس و پێزانینه، به پێی یاسا و ڕێنماییه به‌ركاره‌كان.
٩. پێدانی گشت جۆره‌كانی مۆڵه‌تێکی یاسایی وه‌كو مۆڵه‌تی ئاسایی و نه‌خۆشی و مۆڵه‌تی دایكایه‌تی و مۆڵه‌تی بێ مووچه بۆ گشت پله گشتییه‌كانی وه‌زیفه به پێی مه‌رج و پێداویستییه‌كانی هاتوو له یاسا و ڕێنماییه به‌ركاره‌كان، و بڕینی ئه‌و مۆڵه‌ته و ده‌ركردنی فه‌رمانی ده‌ست لهكارترازاندن و ده‌ست به‌كاربوونه‌وه‌ی فه‌رمانبه‌ران.
١٠. پێدانی مۆڵه‌تی خوێندن بۆ ناوه‌وه‌ی وڵات، به پێی مه‌رجه‌كانی هاتوو له په‌یڕه‌و و ڕێنمایی مۆڵه‌تی خوێندن.
١١. ئیفادكردنی فه‌رمانبه‌ران بۆ ئیش و كاری فه‌رمی له ناو هه‌رێم و عێراق كه له (٣٠) ڕۆژ زیاتر نه‌بێت.
١٢. خانه‌نشینكردنی فه‌رمانبه‌ر له پله (٣) و به‌ره‌و خواره‌وه به هۆی ته‌واوبوونی ته‌مه‌نی یاسایی یان له حاڵه‌ته‌كانی دیكه‌ی مافی خانه‌نشینبوونی ڕێگه پێدراو له یاسا به‌ركاره‌كانی خانه‌نشینیی، به مه‌رجی هاتنه‌دی گشت مه‌رج و پێداویستییه‌كانی هاتوو له یاسا و ڕێنماییه كارپێكراوه‌كان.
١٣. پێكهێنانی لیژنه‌كانی لێكۆڵینه‌وه به پێی حوكمه‌كانی یاسای به‌رزه‌فتكاری فه‌رمانبه‌رانی ده‌وڵه‌ت و كه‌رتی گشتی ژماره ١٤ی ساڵی ١٩٩١.
١٤. پێكهێنانی لیژنه پێویسته‌كان كه له یاسا و په‌یڕه‌و و ڕێنماییه‌كاندا هاتووه وه‌ك لیژنه‌ی كڕین یان بهكرێگرتن و كردنه‌وه‌ی ته‌نده‌ر و شیكردنه‌وه و لیژنه‌كانی خه‌مڵاندن و فرۆشتن و بهكرێدان.
دووه‌م: پێدانی ئه‌م ده‌سه‌ڵاتانه‌ی خواره‌وه به وه‌زیر و ئه‌وانه‌ی له‌و پله‌یه‌دان:
١. له جیاتی دانان بۆ كارمه‌ندانی گریبه‌ست و كاتی، له‌سه‌ر میلاكی دامه‌زراوه‌كانی سه‌ر به وه‌زاره‌تیان.
٢. گواستنه‌وه‌ی كارمه‌ندانی گرێبه‌ست و كاتیی له نێوان فه‌رمانگه و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی هه‌مان وه‌زاره‌ت.
٣. درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی خزمه‌تی فه‌رمانبه‌ران بۆ ماوه‌ی (١) یه‌ك ساڵ له ڕۆژی كۆتاییهاتنی ته‌مه‌نی وه‌زیفی ته‌نها بۆ ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ی كه له ڕێكه‌وتی گه‌یشتنیان به ته‌مه‌نی خانه‌نشینی، خزمه‌تی وه‌زیفی پێویستیان نییه بۆ شایسته‌بوونی مووچه‌ی خانه‌نشینی، بۆ ئه‌و حاڵه‌تانه‌ی پێویستییان به ماوه‌ی ساڵێك زیاتره تاوه‌كو (٣) ساڵ له ده‌سه‌ڵاتی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران ده‌بێت.
سێیه‌م: سه‌رجه‌م ئه‌و ده‌سه‌ڵاتانه‌ی له‌م فه‌رمانه‌دا ئاماژه‌یان پێ دراوه ده‌بێت له چوارچێوه‌ی یاسا و ڕێنماییه به‌ركاره‌كان پیاده بكرێن و وێنه‌ی ئه‌و فه‌رمانه كارگێڕییانه‌ی بۆ پیاده‌كردنی ئه‌م ده‌سه‌ڵاتانه بده‌ن به دیوانی وه‌زاره‌ت یان لایه‌نی نه‌به‌ستراو به وه‌زاره‌ت، و لایه‌نی ڕاسپێردراو به پیاده‌كردنی ئه‌م ده‌سه‌ڵاتانه به‌رپرسارێتی یاسایی له ئه‌ستۆ ده‌گرن له‌م ڕووه‌وه. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی وردبینی و چاودێری دارایی وه‌زاره‌ت و لایه‌نه‌كانی نه‌به‌ستراو به وه‌زاره‌ت و دامه‌زراوه‌كانی ده‌ستپاكی و دیوانی چاودێریی دارایی به ئه‌ركی خۆیان هه‌ڵده‌ستن به پێی تایبه‌تمه‌ندییان.
چواره‌م: وه‌زیره‌كان و سه‌رۆكی لایه‌نی نه‌به‌ستراو به وه‌زاره‌ت ئه‌م فه‌رمانه له ڕۆژی ده‌رچوونیه‌وه جێبه‌جێ ده‌كه‌ن و له ڕۆژنامه‌ی ( وه‌قایعی كوردستان ) بڵاو ده‌كرێته‌وه، و پێویسته فه‌رمانی كارگێڕی شۆڕكردنه‌وه‌ی ئه‌م ده‌سه‌ڵاتانه ده‌ربكه‌ن له ماوه‌یه‌ك كه له (٣٠) ڕۆژی كار تێپه‌ڕ نه‌كات له ڕێكه‌وتی گه‌یشتنی ئه‌م فه‌رمانه پێیان و وێنه‌ی فه‌رمانه‌كانی جێبه‌جێكردنی ئه‌م فه‌رمانه بۆ سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران بنێرن.
پێنجه‌م: كار به هیچ ڕێنمایی و بڕیار و فه‌رمان و نووسراوێك ناكرێت كه ناكۆك بێت له‌گه‌ڵ ئه‌م فه‌رمانه له دوای كه‌وتنه بواری جێبه‌جێكردنه‌وه.
فه‌رمانگه‌ی میدیا‌و زانیاری
٣ی شوباتی ٢٠٢٢