وه‌زیرى هه‌رێم بۆ كاروباری په‌رله‌مان ڕاپۆرتی هه‌فتانه‌ی بڵاوكرده‌وه
![](/media/9998/whatsapp-image-2022-02-16-at-123105-pm.jpeg?anchor=center&mode=crop&width=1200&height=630&rnd=132894774400000000)
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- په‌رله‌مانی كوردستان له ڕاپۆرتێكدا ژماره‌ی ئه‌و پرسیار و وه‌ڵامانه‌ی خستۆته‌ڕوو كه له‌لایه‌ن ئه‌ندامانی په‌رله‌مانه‌وه و له ڕێگه‌ی وه‌زیری هه‌رێم ئاراسته‌ی وه‌زاره‌ت و ده‌سته‌كان كراوه و له هه‌مانكاتیشدا وه‌ڵامی به‌شێك له وه‌زاره‌ت و ده‌سته‌كانی وه‌رگرتووەته‌وه و بۆ په‌رله‌مانی كوردستان نێردراوه‌ته‌وه.
له ڕاپۆرته‌كه‌ی وه‌زاره‌تی هه‌رێم بۆ كاروباری په‌رله‌مان دا هاتووه له ڕێكه‌وتی 26/1/2022 تاوەكو 6/2/2022 ژماره‌ی ئه‌و پرسیارانه‌ی له‌لایه‌ن ئه‌ندامانی په‌رله‌مانه‌وه له ڕێگه‌ی وه‌زیری هه‌رێمه‌وه ئاراسته‌ی وه‌زاره‌ت و ده‌سته‌كان كراوه (٢٠) پرسیار بووه و له‌م پرسیارانه‌ش وه‌ڵامی (١٠) پرسیاری وه‌رگرتووەته‌وه.
ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیی به نووسراوهكانیشهوه هه‌یه، وه‌زاره‌تی هه‌رێم بۆ كاروباری په‌رله‌مان، پرۆژه‌یاسای ( هه‌مواری دووه‌می یاسای پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان – عێراق) ژماره ( ٣ ) ـی ساڵی 2009 له هه‌رێمی كوردستان – عێراق، به مه‌به‌ستی پێداچوونه‌وه له ڕووی داڕشتنی یاساییه‌وه ئاراسته‌ی وه‌زاره‌تی داد/ ئه‌نجومه‌نی شورا كردووە.
فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری
16/2/2022