سەرۆکی حکومەتی ھەرێم فەرمانی بەقەزابوونی بۆ سێ ناحیە دەرکرد
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- دوا بەدوای فەرمانی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان لە رۆژی ٢٣ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢١ بۆ بە قەزابوونی ھەردوو ناحیەی عنکاوە و پیرمام لە پارێزگای ھەولێر و ناحیەی بازیان لە پارێزگای سلێمانی، ئەمڕۆ ئەو فەرمانە بەشێوەیەکی فەرمی چووە بواری جێبەجێ كردنەوە، ئەمەش لە چوارچێوەی بایەخدانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ کارئاسانی کاروباری هاووڵاتیانی و شۆڕکردنەوەی دەسەڵاتەکان لە هەرێمی کوردستان..
فەرمانگەی میدیا و زانیاری
١٨ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢