Skip to the content

٤٠ ملیۆن دینار بۆ ته‌واوكردنی چه‌ند شه‌قامێك له‌ هه‌ولێر خه‌رج ده‌كرێت

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڕیاری دا به‌ ته‌رخانكردن و خه‌رجكردنی گوژمه‌ی (٤٠,٠٠٠,٠٠٠) چل ملیۆن دینار به‌ مه‌به‌ستی ته‌واوكردنی پڕۆژه‌ی دروستكردنی شه‌قام له‌ گه‌ڕه‌كی شه‌هیدان و ئاشتی نوێ له‌ شاری هه‌ولێر، ئه‌م بڕه‌ پاره‌یه‌ش له‌سه‌ر بودجه‌ی په‌ره‌پێدانی پارێزگای هه‌ولێر به‌ شێوه‌ی نه‌ختینه‌ و قۆناغ به‌ قۆناغ خه‌رج ده‌كرێت و كۆمپانیای شه‌كرۆك جێبه‌جێكاری ئه‌م پڕۆژه‌یه‌یه‌.
 

فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری
٢٧ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢