پڕۆژه‌ی وه‌رگێڕانی كتێبه كوردییه‌كان جێبه‌جێ ده‌كرێت
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- له چوارچێوه‌ی گرینگیدانی كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به بواری فه‌رهه‌نگ و وه‌رگێڕانی كتێبه كوردییه‌كان، مەسرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕه‌زامه‌ندیی نیشان دا له‌سه‌ر خه‌رجكردنی گوژمه‌ی (٥٢٢،٠٠٠،٠٠٠) پێنج سه‌د و بیست و دوو ملیۆن دینار بۆ جێبه‌جێكردنی پڕۆژه‌ی وه‌رگێڕانی كتێبی كوردی بۆ زمانه زیندووه‌كانی دونیا.
فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری
٢٤/١/٢٠٢٢