Skip to the content

دوای ته‌قینه‌وه‌ی بۆری نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان، ھەناردەکردنی نەوت دەستی پێ کردەوە

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- وه‌زاره‌تی سامانه‌ سروشتییه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕاگه‌یه‌ندراوێكی سه‌باره‌ت به ته‌قینه‌وه‌ی بۆڕى هەناردەکردنى نەوتى هەرێمی کوردستان لە نێو خاکی تورکیا له‌ ئێوارەى ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتى ١٨ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ بڵاو كرده‌وه‌، كه‌‌ بووە هۆى وەستانێکى کاتیى هەناردەکردنەکە بۆ بەندەرى جەیهان.
له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی سامانه‌ سروشتییه‌كان هاتووه‌ كه‌ تەقینەوەی بۆرییەکە بە هۆی شۆرتی کارەباوه‌ بووه‌ و لەگەڵ ئەوەشدا حکومەتى هەرێم وردتر لە ڕووداوەکە دەکۆڵێتەوە.
ئەو تەقینەوەیە کاریگەری لەسەر هەناردەکردنى نەوتى ھەرێمی کوردستان ھەبووە و لە ئێستاشدا ھەناردەکردنەکە دەستی پێ کردووەتەوە.

فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری
١٩ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢