Skip to the content

زیاتر له‌ ٢١٨ ملیۆن دینار بۆ پڕۆژه‌یه‌ك له‌ ناحیه‌ی سه‌ڵاحه‌ددین خه‌رج ده‌كرێت

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- به‌ مه‌به‌ستی ته‌واوكردنی پڕۆژه‌ی دروستكردنی پۆندی كێڵگه‌یی سۆڵی له‌ ناحیه‌ی سه‌ڵاحه‌ددینی سه‌ر به‌ قه‌زای شه‌قڵاوه‌، حکومە‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕه‌زامه‌ندی دا له‌سه‌ر ته‌رخانكردن و خه‌رجكردنی گوژمه‌ی (٢١٨،٤٩٦،٩٢٠) دووسه‌د و هه‌ژده‌ ملیۆن و چوارسه‌د و نه‌وه‌د و شه‌ش هه‌زار و نۆسه‌د و بیست دینار ، كه‌ به‌ شێوه‌ی نه‌ختینه‌ و قۆناغ به‌ قۆناغ له‌سه‌ر بودجه‌ی وه‌به‌رهێنانی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاو دابین ده‌كرێت، وه‌ ئه‌م پڕۆژه‌یه‌ له‌لایه‌ن كۆمپانیای هه‌بابان جێبه‌جێ ده‌كرێت.
 

فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری
٢٥ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢