سەرۆکی دەستەی گشتیی گەشتوگوزار: لە ساڵى ٢٠٢١ چوار ملیۆن و نیو گەشتیار ڕووى لە هەرێمى کوردستان کردووە
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- گەشتیاری، یەکێکە لە بەشە گرنگەکانى بووژانەوەى هەر وڵاتێک و دەستکەوت و داهاتى زیاتر بۆ خەڵک و حکومەت و لە هەرێمى کوردستانیش کە شوێنگەیەکى لەبارە و سەرجەم ڕەگەزەکانى گەشتیارى تێدایە، چەندین ساڵە کار لەسەر ئەم بوارە دەکات و هەوڵى ڕاکێشانى گەشتیار دەدات. لەم بارەوە فەرمانگەى میدیا و زانیارى، گفتوگۆیەکى لەگەڵ ئەمەل جەلال سەرۆکی دەستەی گشتیی گەشتوگوزار ئەنجام داوە کە سەرنجتانى بۆ ڕادەکێشین:
ـ ئامارى ساڵى ٢٠٢١ و هاتنى گەشتیاران چۆن بوو؟
ئەمەل جەلال: ئاماری گه‌شتیاری بۆ ساڵی ٢٠٢١ به گشتی ئامارێكی دڵخۆشكه‌ر بووه، هه‌ر چه‌نده ئێمه پلانمان هه‌یه زۆر له‌مه زیاتر بێت، به تایبه‌ت كه هه‌رێمی كوردستان ته‌واوی ئه‌و ڕە‌گه‌زانه‌ی تێدایه تا گه‌شتیاری زیاتر ڕووی تێ بكه‌ن. له ساڵی ٢٠٢١ زیاتر له چوار ملیۆن گه‌شتیار ڕوویان له هه‌رێم كردووه، هاوكات به هۆی بۆنه و پشووه‌كانی سه‌ری ساڵ پێشبینی ده‌كه‌ین ئه‌م ژماره‌یه بۆ چوار ملیۆن و پێنجسه‌د هه‌زار گەشتیار به‌رز بووبێته‌وه.
- حکومەتى هەرێم لە گەشتیاردا زیاتر پشت بە کێ دەبەستێت؟
ئەمەل جەلال: ئێمه ئێستا زیاتر پشت به ناوه‌ڕاست و باشووری عێراق ده‌به‌ستین، بێگومان كۆمه‌ڵێك پلانمان هه‌یه، پلانی (A)مان هەیە کە تایبەت له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆیی هه‌رێمی كوردستان و عێراق، به‌ڵام پلانی (B) تایبه‌ته به پشتبه‌ستن به گه‌شتیارانی كه‌نداو و وڵاتانی هه‌رێمی بەتایبەت توركیا، ئێران، لوبنان، ئوردن و میسر و سەرجەم وڵاتانی دیکەى ناوچه‌كه، سه‌باره‌ت به پلانی (C) بریتییه له سه‌ردانیكردن و گه‌شتكردنی گه‌شتیارانی تیمه‌كانی خۆرئاوا و ئاسیا بۆ هه‌رێمی كوردستان. به پێی ئه‌و ڕێژە‌یه‌ی كه ئێمه مه‌زه‌نده‌ی ده‌كه‌ین، ئێستا ٧٥%ـی گه‌شتیاران کە سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن لە نێوخۆی عێراقن، هه‌روه‌ها ٢٥%ـەکەیشى گه‌شتیارانی بیانین، به تایبه‌ت توركیا و ئێران. به‌شێك له‌و ڕێژە‌یه‌یش ئه‌و گرووپه بیانیانه‌ن كه زیاتر گه‌شته‌كانیان به ئامانجی ئه‌نجامدانی هونه‌ری سه‌ركێشییه، ئاشكرایه چالاكی ئه‌و گرووپانه له ناوچه سنوورییه‌كان به تایبه‌ت حاجی ئۆمه‌ران، هه‌روه‌ها له سلێمانی و ناوچه‌كانی تری هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجام ده‌درێت. به گشتی ئامانجمانه بۆ ساڵی ٢٠٢٢ى زایینى زیاتر ئه‌م پلانه چالاک بكه‌ین و ئه‌م ڕێژە‌یه واته ڕێژە‌ی ٢٥%ـی گه‌شتیاری بیانی بۆ هه‌رێمی كوردستان زۆر زیاتر بكه‌ین و زیاتر په‌ره‌ی پێ بده‌ین.
ـ ڕێنماییتان بۆ كۆمپانیاكانی هێنانی گه‌شتیار بۆ هه‌رێمی كوردستان چییه و له ڕووی ئاسانكارییه‌وه چیتان كردووه؟
ئەمەل جەلال: به سپاسه‌وه كه‌رتی گه‌شتیاری به پله یه‌ك پشت به لایه‌نی كه‌رتی تایبه‌ت ده‌به‌ستێت، هاوكات كه‌رتی تایبه‌ت له ڕووی فرا‌وانكردنی پانتایی گه‌شتیار و پانتایی چالاكییه‌كانی كارئاسانی زۆری بۆ ئێمه كردووه و توانیویه‌تی سه‌رنجی گه‌شتیار بۆ هه‌ریمی كوردستان ڕابكێشێت. ڕێنماییه‌كانی ئێمه ئه‌وه‌یه مۆڵه‌تی نوێیان پێ ده‌ده‌ین یان مۆڵه‌ته‌كانیان بۆ نوێ ده‌كه‌ینه‌وه، كۆمه‌ڵێك ڕێنمایی كه تایبه‌ته به خزمه‌تگوزارییه‌كان، واته باشتركردنی خزمه‌تگوزارییه‌كان و به‌دواداچوونی ڕە‌وشی گه‌شتیار و دانانی هێڵێكی گه‌رم بۆ ئه‌وه‌ی له كات و ئه‌گه‌ری تووشبوونی گه‌شتیار به هه‌ر دۆخێكی ناله‌بار یان بۆ بوونی پێداویستییه‌ك په‌یوه‌ندیی به‌م هێڵه‌وه بكات. بابه‌تێكی تر كه په‌یوه‌ندیی به گرووپه گه‌شتیارییه‌كانه‌وه هه‌یه، ئه‌مه‌یش كاتێك گه‌شتیار بۆ هه‌رێمی كوردستان گه‌شت ده‌كات، ده‌بێت به به‌رنامه‌یه‌كی ڕێكخراو بێت، ئێمه هه‌موو هۆتێله‌كانمان له هه‌موو شاره‌كانی كوردستان ئاگادار كردووه‌ته‌وه كه گەشت و توور به گه‌شتیار بكه‌ن، واته ئه‌و شاره ببینن كه لێی دابه‌زیون، دواتر به به‌رنامه‌یه‌كی گشتگیرتر واته ته‌نیا بۆ شار و شوێنه خۆشه‌كان نه‌بردرێت، به‌ڵكو ده‌بێت شارستانییه‌ت، مێژوو و كه‌له‌پووری كوردستانی پێ بناسێنرێت، ئه‌مه‌یش به به‌رنامه‌یه‌ك ده‌بێت كه ئێمه سه‌رقاڵی ئاماده‌كردنین و پاشان به‌سه‌ر گرووپه‌كانی گه‌شتیاری و كۆمپانیاكان دابه‌شی ده‌كه‌ین و ده‌بێت گه‌شته‌كان به‌و سیاسه‌ته ئه‌نجام بدرێن و به ڕێوه بچن كه ئێمه به‌رنامه‌مان بۆ داناوه.
به‌و مانایه‌ی كاتێك گه‌شتیار ده‌گه‌ڕێته‌وه وڵاته‌كه‌ی، جۆرێك له ئاشنایه‌تی و شاره‌زایی له باره‌ی لایه‌نی مێژوویی، شارستانی و كه‌له‌پووری كوردستان په‌یدا بكات و بیگوازێته‌وه وڵاته‌كه‌ی، ئه‌مه‌یش به‌ده‌ر له ڕە‌هه‌نده ئابوورییه‌كه، ڕە‌هه‌ندێكی ڕۆشنبیریشی هه‌یه كه سوودی بۆ ناووناوبانگی هه‌رێمی كوردستان ده‌بێت.
ـ ئێمه زۆر شوێنی ئایینی و پاشماوه‌ی مێژووییمان هه‌یه، پێویسته ئه‌م لایه‌نه له لایه‌ن كه‌رتی گه‌شتیارییه‌وه ئاوڕی لێ بدرێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی گه‌شتیار سه‌ردانی ئه‌و شوێنانه‌یش بكات، چەندە سه‌رمایه‌گوزرایمان له‌سه‌ر شوێنه ئایینییه‌كان كردووه؟ ئایا پلانی ئێوه بۆ ئه‌م بەشە چییه؟
ئەمەل جەلال: پلانی ئێمه له ساڵی ٢٠٢١ى زایینى بریتی بوو له دانانی نه‌خشه‌ڕێگه‌یه‌ك بۆ هه‌مه‌جۆركردنی كه‌رتی گه‌شتوگوزار له هه‌رێمی كوردستان، واته هه‌موو ئه‌و ڕە‌گه‌زانه‌ی یه‌كێكن له سه‌رمایه‌كانی نیشتمان ببنه سه‌رچاوه‌یه‌ك و بنه‌مایه‌ك بۆ ڕاكێشانی گه‌شتیار بۆ هه‌رێمی كوردستان، كه یه‌كێك له‌و ڕەگه‌زانه‌یش بریتییه له گه‌شتوگوزاری ئایینی و به سوپاسه‌وه له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی سه‌ره‌تاكانی پلانه‌كه‌مان ده‌ست پێ كردووه و لێكتێگه‌یشتنێك ئاماده‌یه كه به‌م زووانه له نێوان هه‌ردوو لامان په‌سند ده‌كرێت، كه ئه‌مه وا ده‌كات هه‌موو كێشه و گرفتێكی گه‌شتوگوزاریی ئایینی چاره‌سه‌ر بكه‌ین و به سوپاسه‌وه له‌گه‌ڵ ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان گفتوگۆمان له باره‌ی ئه‌و بابه‌ته‌وه كردووه، بۆ نموونه ئێمه له هه‌رێمی كوردستان كۆمه‌ڵێك په‌رستگه‌ی گه‌وره‌ی ئایینیمان له كوردستان هه‌یه كه تاكه په‌رستگه‌ن له‌سه‌ر ئاستی دونیا، ده‌بێت ئه‌م په‌رستگانه خزمه‌تگوزارییه‌كانی مۆزه‌خانه و شوێنه‌كانی مانه‌وه و ڕێستورانت و هۆڵی گفتوگۆی ئایینه‌كان له خۆ بگرێت و دابمه‌زرێن. به‌دڵنیاییه‌وه هه‌ر یه‌كێك له ئایینه‌كانی زه‌رده‌شتی، كاكه‌یی، ئێزدی، مه‌سیحی و یەهوودى پێگه و جێگه‌یه‌كی گه‌وره‌یان له هه‌رێمی كوردستان هه‌یه. ئێمه جگه له گه‌شتوگوزاری ئایینی، هاوكات لایه‌نی گه‌شتوگوزاری خزمه‌تگوزاریشمان هه‌یه، بۆ نموونه كۆمه‌ڵێك ئاوی گه‌ڕاوه‌مان هه‌یه. ئێستا له‌گه‌ڵ وه‌به‌رهێنان سه‌رقاڵی ئه‌م بابه‌ته‌یشین، وه‌ك چۆن ده‌ریای مردوو له ئوردن گرنگی پێ ده‌درێت و گه‌شتیار كه سه‌ردانی ئه‌و وڵاته ده‌كات ده‌بێت سه‌ردانی ده‌ریای مردوو بكات، ئێمه‌یش له كوردستان پێویستمان به‌وه هه‌یه كه هه‌مان ئه‌زموون پراكتیزه بكه‌ین. چالاكی سه‌ركێشی ده‌ستی پێ كردووه، به‌ڵام ده‌مانه‌وێ پڕۆژە‌ی سه‌ركێشی به پێی وه‌رزه‌كان به تایبه‌ت هه‌ردوو وه‌رزی زستان و وه‌رزی هاوین ده‌ست پێ بكه‌ین. هه‌روه‌ها چالاكییه‌كی ترمان هه‌یه ئه‌ویش چالاكی هونه‌رییه و ده‌مانه‌وێ له‌م ڕووه‌وه بایه‌خی زیاتری پێ بده‌ین، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌یش له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری گفتوگۆمان كردووه و بیروڕاكانمان ئاڵوگۆڕ كردووه، به شێوه‌یه‌ك ده‌بێت هۆڵی گه‌وره دروست بكه‌ین بۆ ئه‌نجامدانی چالاكییه هونه‌رییه جۆراوجۆره‌كان. له پاڵ ئه‌مانه‌دا چالاكی وه‌رزشی و په‌روه‌رده‌یی بابه‌تێكی تره، هاوكات هێنان و ڕاكێشانی قوتابیانی بیانی بۆ نێو هه‌رێمی كوردستان و ئاڵوگۆڕكردنی بواری زانستی و چه‌ندان چالاكی ترمان هه‌یه ده‌مانه‌وێ له ڕووی هه‌مه‌جۆرییه‌وه گرینگی و په‌ره‌ی زیاتریان پێ بده‌ین. له ڕاستیدا هه‌موو ئه‌مانه پلانی ساڵی ٢٠٢١ بوون و بۆ ساڵی ٢٠٢٢ هه‌وڵ ده‌ده‌ین بكه‌وینه بواری جێبه‌جێكردنه‌وه.
ـ ڕێبه‌ر و دەلیل، یه‌كێكه له‌و شتانه‌ی كه بۆ لایه‌نی گه‌شتیاری گرنگی تایبەتى هه‌یه، ئێمه له ساڵانی ڕابردوو له‌م ڕووه‌وه لاوازایمان هه‌بووه، ئێوه چیتان كردووه بۆ ئه‌وه‌ی كار له‌سه‌ر ئه‌م ڕێبه‌ره بكه‌ن؟
ئەمەل جەلال: ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به ڕێبه‌ره‌وه هه‌یه دوو لایه‌نه، لایه‌نێكی بۆ گه‌شتیار كه له ڕێگه‌ی بڵاوكراوه‌ی بچووكه‌وه بۆ گیرفانی به كاری بهێنێت، تا زانیاری له‌سه‌ر كه‌رتی گه‌شتیاری له هه‌رێمی كوردستان هه‌بێت، له‌م بواره‌وه هه‌ندێكمان هه‌یه، به‌ڵام نه‌بووه‌ته نه‌ریتێك تا ژماره‌یه‌كی زۆری چاپه‌مه‌نی تایبه‌تمان له‌م بواره‌دا هه‌بێت و به‌سه‌ر بازاڕ كتێبخانه و ناوه‌نده‌كانی تری ڕۆشنبیری دابه‌شیان بكه‌ین. له ڕاستیدا نه‌بوونی ئه‌مه به‌شێكی په‌یوه‌ندی ڕاسته‌وخۆی به لایه‌نی قه‌یرانی داراییه‌وه هه‌بووه، به‌ڵام له‌مه‌یش گرنگتر ئه‌وه‌یه كه پێویسته هه‌موو هۆتێل و مۆتێله‌كانی هه‌رێمی كوردستان له ژووری خه‌وتنی كه‌سه‌كان و گه‌شتیاره‌كان كتێب و بڵاوكراوه‌كانی ئێمه دابنێن كه ئه‌مه‌ش یه‌كێكه له پلانه‌كانی ئایینده‌مان و هیوادارین سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران له‌م ڕووه‌وه هاوكارمان بێت، بۆ ئه‌وه‌ی گه‌شتیار كه سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات تا ڕاده‌یه‌كی باش ئاگه‌داری و زانیاری له‌سه‌ر شوێنه گشتییه‌كان هه‌بێت و لانی كه‌م به‌رچاوڕوونییه‌كی بۆ ئه‌و شوێنانه‌ی گه‌شتی بۆ ده‌كات، هه‌بێت. ئه‌مه پلانی بۆ داڕژراوه و ده‌مانه‌وێ بۆ ئه‌م مه‌به‌سته كۆمپانیاكان ته‌نانه‌ت زانكۆكانیش هاوكاریمان بكه‌ن بۆ به‌ئه‌نجامگه‌یاندنی.
ـ ڕێنماییتان بۆ گه‌شتیاران له سه‌رده‌می بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا چی بووه؟
ئەمەل جەلال: ئێمه وه‌ك ده‌سته‌ی گه‌شتوگوزار به‌شێكین له بڕیاره‌كانی لیژنه‌ی باڵای ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا و به‌شداری كۆبوونه‌وه و ده‌ركردنی بڕیاره‌كانمان كردووه و ده‌كه‌ین، هه‌ر بڕیارێكیش كه ده‌رده‌چێت ئێمه بۆ كه‌رتی گه‌شتوگوزار گشتاندنی بۆ ده‌كه‌ین له كه‌رتی تایبه‌ت، هاوكات له میدیای خۆیشمان بڵاوی ده‌كه‌ینه‌وه. به‌شێك له‌م ڕێنماییانه ئه‌وه‌یه كاتێك گرووپه گه‌شتیارییه‌كان سه‌ردانی یان گه‌شت بۆ هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن، ده‌بێت پێشوه‌خته تێستی ٢٤ كاتژمێرییان بۆ ڤایرۆسی كۆرۆنا كردبێت یا ده‌بێت ڤاكسینی دژەكۆرۆنای وه‌رگرتبێت. بۆیه به سوپاسه‌وه له كاتی جه‌ژن و بۆنه‌كانیشدا تیمه‌كانی ته‌ندروستی له‌م ڕووه‌وه هاوكارمانن كه هه‌ندێك جار سامپڵ وه‌رده‌گرن بۆ ئه‌وه‌ی بزانرێت گه‌شتیاران پابه‌ند بوونه به ڕێنماییه‌كانی ئێمه یاخود پابه‌ند نه‌بوونه، له ئه‌گه‌ری پابه‌ندنه‌بوونیان ئه‌و كۆمپانیایه‌ی گه‌شتیاره‌كه‌ی هێناوه ده‌چێته خانه یان لیستی ڕەشهوه، بۆیه ئێمه له‌م ڕووه‌وه هه‌مووانمان پابه‌ند كردووه. لەگەڵ ئەمەشدا كه‌رتی تایبه‌تیش هاوكاری جددیمانن. به گوێره‌ی زانیارییه‌كانمان، تا ئێستا هیچ كۆمپانیایه‌ك نه‌چووه‌ته نێو لیستی ڕەشهوه، چونكه ئێمه هه‌ر له بنه‌ڕە‌ته‌وه هۆشداری ئه‌وه‌مان داوه كه له ئه‌گه‌ری سه‌رپێچیكردنی ڕێنماییه‌كانی ئێمه، كۆمپانیاكان لانی كه‌م به داخڵبوونیان له لیستی ڕە‌ش سزا ده‌درێن، هاوكات به‌هۆی ئه‌و هه‌ماهه‌نگییه‌ی له نێوان كۆمپانیاكان و گه‌شتیاراندا هه‌یه، هه‌وڵ دراوه كه‌مترین حاڵه‌تی له‌م شێوه دروست ببێت.
ـ ئاماری هۆتێله‌كان و شوێنە گەشتیارییەکان و شوێنەکانى حەوانەوە لە هەرێمى کوردستان چۆنە؟
ئەمەل جەلال: هۆتێله‌كان به پێی ئه‌ستێره‌كان دابەش بوونە، بۆ نموونه ٣٥ هۆتێلی پێنج ئه‌ستێره‌یی و ٦٩ هۆتێلی چوار ئه‌ستێره‌یی و ٩١ هۆتێلی سێ ئه‌ستێره‌یی و ١١٢ هۆتێلی دوو ئه‌ستێره‌یی و ١٦٩ هۆتێلی یه‌ك ئه‌ستێره‌ییمان لە هەرێمى کوردستان هه‌یه کە به گشتی دەکاتە ٤٧٣ هۆتێل و بەمانەش نزیکەى ٨٥ هەزار جێگه‌ی خه‌وتنمان هه‌یه. ٣٩٢٧ بنكه و ناوەندی گه‌شتیاریمان لە سەرتاسەرى کوردستان هه‌یه. ٦٨٠ كۆمپانیا و بریكار و نووسینگه‌یشمان هه‌یه كه تایبه‌تن به بواری گه‌شتیاری. له كاتی وه‌رز و هاتنی بۆنه‌كاندا بۆمان ده‌رده‌كه‌وێت كه ئه‌م ژماره‌یه لە شوێنى مانەوە و حەوانەوە، بەشی گه‌شتیاران ناكات و پێویستمان به شوێن و جێگه‌ی زیاتر هه‌یه، زۆر جار ڕوویداوه كه گه‌شتیار له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان ماوه‌ته‌وه یان چووه‌ته ماڵه‌كان، ئه‌مه‌ش به‌رپرسیارمان دەكات بەرامبەر ژماره‌ی جێگه‌ی خه‌وتنه‌كان، هۆتێله‌كان، چێشتخانه و ڕێستورانته‌كان و دەبێت زیاتریان بكه‌ین. جۆرێك هه‌ڵاوسان له هه‌ندێك له شاره‌كان هه‌یه، به‌ڵام كه‌می پێداویستی له هه‌ندێك له شوێنه‌كان و شارەکانیش هه‌یه، بۆ نموونه ئێستا ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی سۆران، زاخۆ، ڕاپه‌ڕین و گەرمیان وه‌ك چوار ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆ كه‌موكوڕیمان له بنكه گه‌شتیاره‌كاندا هه‌یه، لانی كه‌م هۆتێله‌کانى ئەم ئیدارانە ئه‌ستێره‌كانیان كه‌مه، به تایبه‌ت هۆتێلی پێنج ئه‌ستێره‌ییان کەمە، له هه‌ندێكیشیان ئه‌گه‌ر هه‌بێت یه‌ك یان دوو دانه هه‌یه. هه‌ڵه‌بجه یه‌كێكه له‌و شارانه‌ی كه ته‌واوی ڕە‌گه‌زه‌كانی گه‌شتیاری ئایینی، مێژوویی و فه‌رهه‌نگی له خۆ گرتووه و پێویست ده‌كات بایه‌خی زیاتری پێ بدرێت، بۆیه ئێمه له‌م ڕوانگه‌یه‌وه داوا له كۆمپانیاكان ده‌كه‌ین كه هه‌ڵاوسان له چه‌ند شارێكدا نه‌كه‌ن، به‌ڵكو چالاكییه‌كانیان زیاتر به شوێنانی تر بڵاوە پێ بكه‌ن تا بتوانین جۆرێك له هاوسه‌نگی له نێوان هه‌موو شار و شارۆچكه و شوێنه‌كان دروست بكه‌ین.
ـ یه‌كێك له به‌رنامه‌كانی كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بریتی بوو له گرنگیدان به لایه‌نی پیشه‌سازی و بازرگانی و گه‌شتیاری، ئایا له‌م كابینه‌یه‌دا چه‌نده كار له‌سه‌ر ئه‌م لایه‌نی گه‌شتیاری كراوه، وه‌ك كه هه‌موو جار سه‌رۆكوه‌زیران ڕایده‌گه‌یه‌نێت كه ده‌رگا به ڕووی كه‌رتی تایبه‌ت كراوه‌یه بۆ ئه‌نجامدانی به‌رنامه و پلان و پڕۆژە‌كانیان، واته چه‌نده ئاسانكاری بۆ كه‌رتی تایبه‌ت كراوه؟
ئەمەل جەلال: تا ئاستێك ئاسانكاری كراوه، به‌ڵام ئاسته‌نگیش هەن. تا ئێسته ده‌سته‌ی گه‌شتوگوزار یاسایه‌كی تایبه‌تی له په‌رله‌مان بۆ نه‌نووسراوه‌ته‌وه و نه‌بووه‌ته كرده‌یی، بابه‌تی ڕسوومات و ڕێنماییه‌كان ئاراسته‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانمان كردووه و تا ئێستا په‌سند نه‌كراوه، بۆیه ئێمه گۆڕانكاریمان له هه‌ندێك له ڕێنماییه‌كان كردووه، هه‌ندێك چالاكی كه پێشتر ڕێنماییان نه‌بووه، ڕێنماییان بۆ ئاماده كردووه، هه‌ندێك بابه‌تی تر كه په‌یوه‌ندی به ڕسوومات و زیادكردن و كه‌مكردنه‌وه هه‌یه، هه‌موو ئه‌وانه‌یشمان ئاماده كردووه و ناردووشمانن، ئه‌مه لایه‌نێك، لایه‌نێكی تر یاسای وه‌به‌رهێنان ده‌رفه‌ت و زه‌مینه‌سازییه‌كی زیاتری به وه‌به‌رهێنه‌ر داوه، ئێمه له‌م ڕووه‌وه كۆمه‌ڵێك لیژنه‌مان پێك هێناوه له‌سه‌ر سێ ئاستی پڕۆژە‌ی وه‌به‌رهێنانی گه‌شتیاری، واته مه‌به‌ستمانه وه‌به‌رهێنانی پیشه‌سازی گه‌شتیاری له هه‌رێمی كوردستان زیاد بكه‌ین، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته خه‌ریكی ئاماده‌كردنی پڕۆژە‌ی تێكه‌ڵاو له نێوان پڕۆژە‌ی نیشته‌جێبوون و پڕۆژە‌ی گه‌شتیاری، كه گه‌شتوگوزار بتوانێت له ڕێگه‌ی زه‌وییه‌كانی خۆیه‌وه و ئه‌و زه‌وییانه‌ی بۆ كاری گه‌شتیاری ته‌رخان ده‌كرێن، ببنه بنه‌مایه‌ك بۆ پڕۆژە‌ی گه‌شتوگوزاری كه له هه‌رێمی كوردستان پێویستمان به كۆمه‌ڵگه‌ی گه‌شتیاری هه‌یه، به داخه‌وه له هیچ شارێكی هه‌رێمی كوردستان كۆمه‌ڵگه‌ی گه‌شتیاری بوونی نییه، واته به ئاست و كواڵێتییه‌كی به‌رز كه هه‌موو خزمه‌تگوزارییه‌كانی تێدا بێت، ئه‌مه‌یش وا ده‌كات وه‌به‌رهێنه‌ر ئه‌و سه‌رمایه زۆره‌ی هه‌یه‌تی له پڕۆژە‌ی گه‌شتیاری خه‌رجی نه‌كات، ئه‌مه یه‌كێكی تر ده‌بێت له پڕۆژە‌كانمان كه له ساڵی ٢٠٢٢دا ده‌كه‌وێته بواری جێبه‌جێكردن. هه‌روه‌ها پڕۆژە‌ی هاوبه‌شمان له نێوان حكومه‌ت و كه‌رتی تایبه‌تدا هه‌یه، ئه‌م پڕۆژەیه حكومه‌ت به‌شێكی ده‌گرێته ئه‌ستۆ و یه‌كێكی تره له‌و پڕۆژانه‌ی ده‌مانه‌وێ له ساڵی نوێ‌دا جێبه‌جێی بكه‌ین، بۆ نموونه پڕۆژە‌ی گه‌شتیاری دوكان یه‌كێكه له‌و پڕۆژانه. پڕۆژە‌ی ترمان هه‌یه كه وه‌به‌رهێنه‌ر خۆی ده‌توانێت له ڕێگه‌ی ئه‌و زه‌وییانه‌ی كه ئێمه پێیان ده‌ده‌ین كاری وه‌به‌رهێنانی گه‌شتیاری بكات. ئه‌مانه وا ده‌كه‌ن هه‌رێمی كوردستان هه‌نگاوێكی گه‌وره‌تر و خێراتر هه‌ڵ بنێت له بواری فره‌وانكردن و په‌ره‌پێدانی زیاتری كه‌رتی گه‌شتوگوزار.
ـ هاوکارى و هەماهەنگى لایەنکانى دیکە لەگەڵ شوێنە گەشتیارییەکان چۆنە؟
ئەمەل جەلال: گه‌شتوگوزار پێویستی به هه‌ماهه‌نگی و هاوده‌نگی و یه‌كگرتوویی زیاتر هه‌یه، هه‌روه‌ها پێویستی به خێراتركردنی خزمه‌تگوزارییه‌كانه بۆ گه‌شتیار، به‌و واته‌یه‌ی ده‌بێت ڕێگه‌كان بۆ چوونه شوێنه گه‌شتیارییه‌كان ئاسانتر و خێراتر بكرێن، هاوكات كه‌رتی تایبه‌ت پێویستی به ڕە‌چاوكردنێكی زیاتر هه‌یه، بۆ نموونه كاره‌با چۆن و به شێواز و مامه‌ڵه‌یه‌ك به كارگه‌یه‌ك ده‌درێت، ده‌بێت به هه‌مان شێوه به شوێنه گه‌شتیارییه‌كانیش بدرێت. ناكرێت چیای كۆڕە‌ك و شنگلبانه و هه‌ر شوێنێكی تری گه‌شتیاری به هه‌مان چاوی شوێنێكی بازرگانی مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ بكرێت، چونكه ڕێژەكه زۆر زۆر قورسه! بۆیه پێویست ده‌كات بۆ قۆناغێك له قۆناغه‌كان ده‌رفه‌تی زیاتر به كه‌رتی تایبه‌ت بدرێت، بۆ ئه‌وه‌ی هان بدرێت و زیاتر بێته پێشه‌وه. زۆری باج و ڕسوومات و ئه‌و فره‌كه‌ناڵانه‌ی كه باج و سزایان لێ وه‌رده‌گیرێت، وای كردووه كه‌رتی تایبه‌ت هیلاك ببێت، بۆیه هیوادارین جگه له خزمه‌تگوزارییه‌كان كه وه‌زاره‌ته‌كان له‌گه‌ڵمان هاوكارن، به هه‌مان شێوه هاوكارمان بن له زیادكردنی ده‌ستی كاری كوردستانی كه پلانی ده‌سته‌ی گه‌شتوگوزار ئه‌وه‌یه له ساڵی ٢٠٢٢دا كه وه‌ك سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران مه‌به‌ستییه‌تی ڕێژە‌ی ده‌ستی كاری كوردستانی له ٢٥% بۆ ٧٥% به‌رز بكاته‌وه. بۆیه پێویست ده‌كات هه‌موو هه‌وڵه‌كانمان له پێناو كه‌مكردنه‌وه‌ی بێكاری بێت، ئه‌مه‌یش له ڕێگه‌ی فره‌وانكردنی پڕۆژە و گه‌یاندنی خزمه‌تگوزارییه‌كان و نیشاندانی هه‌رێمی كوردستان به پاكترین شوێن و كواڵێتییه‌كی به‌رز له خزمه‌تگوزاری، هاوكات داوا له هاووڵاتیان ده‌كه‌ین كه به‌های گه‌شتیار به‌رز بنرخێنن، كه له هه‌ردوو بواری ئابووری و نیشتمانی هه‌مووان سوودمه‌ند ده‌بن.
ـ ڕۆحی دروستكردن و زیادكردنی گه‌شتیار له وڵاتێكدا ڕێكلام و میدیایه، ئایا ئێمه له هه‌رێمی كوردستان له‌م ڕووه‌وه چیمان كردووه و له چ ئاستێكداین، به تایبه‌ت بۆ سه‌رنجڕاكێشانی كه‌سانی بیانی؟
ئەمەل جەلال: شتێك كه زۆر هه‌ستیاره و ده‌مه‌وێ به میدیای خۆمانی بڵێم، به سوپاسه‌وه میدیاكانی كوردستان به گشتی زۆر هاوكارمان بوون له ڕووماڵكردن و بڵاوكردنه‌وه‌ی چالاكییه‌كانمان و ڕاكێشانی گه‌شتیار، هاوكات به‌شێكیش له میدیاكان كاریگه‌ریی نه‌رێنیان به‌سه‌ر كه‌رتی گه‌شتوگوزار كردووه، بۆ نموونه كه له تویته‌ری هه‌ندێكیان ده‌ڕوانی، ئه‌وه ده‌بینرێت كه له بری نیشاندانی لایه‌نی گه‌شتیاری، زیاتر به لای توندوتیژی و بابه‌ته ترسناكه‌كاندا ده‌چن. هیوادارین میدیاكان به گشتی ڕە‌چاوی ئه‌م بابه‌ته بكه‌ن و داواكاریشین له سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران له ڕێگه‌ی ماركیتینگ كه ئێستا فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری له‌م ڕووه‌وه هاوكارمانه، به‌شداری زیاتر بكه‌ین له پێشانگا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان بۆ ئه‌وه‌ی زۆرترین ڤیدیۆ له‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستان تۆمار بكه‌ین. بۆیه پێویسته میدیا به‌شێك له‌م به‌رپرسیاریه‌تییه له ئه‌ستۆ بگرێت نه‌خاسمه له هۆشیاركردنه‌وه‌ی تاك و بڵاوكردنه‌وه و په‌خشكردنی جوانترین شوێنه‌كانی كوردستان بۆ ڕاكێشانی گه‌شتیار، هه‌روه‌ها دانانی له پۆڕتاڵه‌كانیان به‌ڵكو ببێته به‌شێك له ماركیتینگ بۆ ده‌سته‌ی گشتی گه‌شتوگوزار، وه‌ك پێشتریش ئاماژە‌م بۆ كرد كه ده‌سته‌ی گشتی گه‌شتوگوزار به ته‌نها و به‌بێ هه‌ماهه‌نگی لایه‌نه‌كانی تر ناتوانێت سه‌ركه‌وتوو بێت.