حکومەتی ھەرێمی کوردستان شێوازی فرۆشتنی سیم کارتی مۆبایل و ئینتەرنێت رێک دەخاتەوە
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ھەوڵەکانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستن بۆ نه‌هێشتن و به‌كارهێنانی سیم كارتی بێ‌ناو، به مه‌به‌ستی ڕێگریكردن له دیارده‌ی خراپبهكارهێنانییان بەردەوامە و رۆژی سێشەممە ٢٦ی تەممووزی ٢٠٢٢ لە وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان کۆبوونەوەیەکی تایبەت لە نێوان وەزارەتی ناو خۆ و وەزارەتی گواستنەوە و گەیاند و کۆمپانیاکانی مۆبایل و ئینتەرنێت بەڕێوەچوو.
لە کۆبوونەوەکەدا کە نوێنەری فەرمانگەی میدیا و زانیار و فەرمانگەی ھەماھەنگی و بە دواداچوون و جێگری پارێزگار و سەرپەرشتیاری ئیدارە سەربەخۆکان ئامادەبوون لێکتێگەشتنێکی باش دروست بوو لە نێوان ھەردوولا بۆ ھەماھەنگی کردن لە نەھێشتنی دیاردەی فرۆشتنی سیمکارتی بێ‌ناو لە بازاڕکان.
پێشتریش وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان لە نووسراوێکدا باسی ئاماژەی بەوەدابوو كه هه‌ر سێ لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار وه‌زاره‌تی ناوخۆ، وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه و گه‌یاندن و فه‌رمانگه‌ی هه‌ماهه‌نگی و به‌دواداچوون، جەخت لەسەر ئەو بڕیار و رێنماییانە بکەن کە بریتین لە:
1- جه‌ختكردنه‌وه‌ی له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنی ڕێنمایی ژماره (8)ـی ساڵی 2021 له گشت كۆمپانیاكانی پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزارییه‌كانی گه‌یاندن به مه‌به‌ستی جێبه‌جێكردنی ڕێنمایی ڕێكخستنی میكانیزمه‌كانی فرۆشتنی توێژاڵی ئه‌لیكترۆنی (سیم كارت) له هه‌رێمی كوردستان له دوای 24/7/2022، كه چیتر ڕێگه نادرێت به فرشتنی سیم كارت له‌سه‌ر شه‌قام و شوێنه‌كانی فرۆشتنی سیم كارت له ده‌ره‌وه‌ی بریكاره فه‌رمییه‌كانیان و ئاگاداركردنه‌وه‌ی بریكاره‌كانیان بۆ وه‌رگرتنی مۆڵه‌ت له وه‌زاره‌تی ناوخۆ.
2- سه‌رجه‌م كۆمپانیاكانی بواری گه‌یاندن لیستی بریكاره فه‌رمییه‌كانی كۆمپانیاكانیان به وه‌زاره‌تی ناوخۆ و وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه و گه‌یاندن بده‌ن، هه‌روه‌ها ناونیشانیان دیاری بكرێت واته (ناونیشان، ژماره‌ی مۆبایل، ژماره‌ی بریكاریهتی)، هاوكات له‌گه‌ڵ ناردنی لیستی ئه‌و سیم كارتانه‌ی كه به بریكاره فه‌رمییه‌كان دراوه، دیاره پێشتریش سه‌باره‌ت به‌م بابه‌ته هه‌ر یه‌ك له كۆمپانیاكانی كۆڕه‌ك تیلیكۆم، ئاسیا سێڵ و زین ئه‌لعێراق بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌م ڕێنماییه ئاگاداركراونه‌ته‌وه.
3- بڵاوكردنه‌وه‌ی هۆشیاری پێویست به هاوكاری هه‌ر یه‌ك له وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری و فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری له ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران له هۆكاره‌كانی ڕاگه‌یاندن (بیستراو و بینراو) به دووركه‌وتنه‌وه له به‌كارهێنانی سیم كارتی بێ سه‌ره‌تا و تۆماركردنی سیم كارته‌كانیان له ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ی تۆمار نه‌كرابن، هاوكات هۆشیاركردنهوهكه به‌و ئاراسته‌یه بێ كه سیم كارت ته‌نیا له بریكاره فه‌رمییه‌كان بكڕدرێت.
4- بریكاره سه‌ره‌كییه‌كان له ماوه‌ی یه‌ك مانگدا واته له 24/7/2022 تاوه‌كوو 23/8/2022 ده‌ست به ده‌رهێنانی مۆڵه‌ت بكه‌ن، كه پاشان له دوای 24/8/2022 ده‌ست بكرێت به داخستنی سه‌رجه‌م ئه‌و شوێنانه‌ی كه سیم كارت ده‌فرۆشن و مۆڵه‌تیان نییه، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قایمقامییه‌ت له پارێزگا و ئیداره سه‌ربه‌خۆكان و قایمقامییه‌ته‌كان به به‌شداری نوێنه‌رانی ئاسایش و پۆلیس و وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه و گه‌یاندن و له ژێر سه‌رپه‌رشتی ڕاسته‌وخۆی پارێزگار و سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره سه‌ربه‌خۆكانیان ئه‌ركدار ده‌بن.
فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری
٢٦ـی ته‌مموزی ٢٠٢٢