دارا ڕه‌شید: له سێ ساڵی كابینه‌ی نۆیه‌م دا ٨٤٠ ملیار دینار بۆ سه‌رجه‌م پڕۆژه‌كان خه‌رج كراوه
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- بەبۆنەی تێپەڕبوونی سێ ساڵ بەسەر کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان، داراڕهشید، وه‌زیری پلاندانانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان لە گوتارێک دا باس لە گرنگترین کار و چالاکییەکانی وەزارەتەکەی دەکات و ئەمەش دەقی گوتەکەیەتی:
وه‌زاره‌تی پلاندانان، وه‌زاره‌تی داڕشتنی پلانی پڕۆژه‌كانی گشتی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه، هه‌روه‌ها وه‌زاره‌تی داڕشتنی پلانی ڕیفۆرمی ئابووری و هه‌مه‌چه‌شنكردن و هه‌مه‌جۆركردنی سه‌رچاوه‌كانی داهاتی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه.
وه‌زاره‌تی پلاندان، له بواری پڕۆژه‌كاندا توانیومانە له سێ ساڵی كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان زیاتر له ٨٤٠ ملیار دیناری لە ماوەی ئەم سێ ساڵەدا بۆ پڕۆژه‌كانی گشتی حکومەتی هەرێمی کوردستان له هەموو سێكته‌ره‌كان دابین بکەین.
سه‌ره‌ڕای هه‌موو ئەو قەیرانانە، توانیمان زیاتر لە ١٥١ ملیار دینار بۆ ١١٨ پڕۆژە لە ساڵی ٢٠٢٠ کە پێم وایە ساڵی قەیرانەکان بوو بەڵام نەمان هێشت لە کار بوەستێت و پرۆژەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەردەوام بێت. هه‌روه‌ها توانیمان له ساڵی ٢٠٢١ زۆرترین پڕۆژه كه ٣٥١ پڕۆژه بوولە هەموو سێکتەرەکان و دابین کردن و خەرج کردنی زیاتر لە ٤٤٦ ملیار دینار بۆ هەموو پرۆژەکان کە بەڕاستی دەستکەوتێکی گه‌وره بوو له پاش ئه‌و قه‌یرانانه‌ی كه لە ساڵی ٢٠٢٠ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان تووشی بووبوو.
بیرمان له‌وه كرده‌وه كه كه‌رتی تایبه‌ت بینین، هاوبه‌شی پێ بكه‌ین له‌گه‌ڵ كه‌رتی گشتی و بتوانین ئه‌و پڕۆژانه‌ی له كه‌رتی گشتی و تایبه‌تدا پێویستن جێبه‌جێیان بكه‌ین.
به‌خۆشحاڵییه‌وه ده‌توانم بڵێم کە حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌م كابینه‌یه‌دا ده‌بێتە خاوه‌نی یاسایه‌كی كار، هه‌روه‌ها یاسایه‌كی ده‌سته‌به‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی و یاسایه‌كی خانه‌نشینی كه‌رتی تایبه‌ت.
یه‌كێك له ده‌ستكه‌وته‌كانی كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كه توانیمان لەگەڵ دەست بەکاربوونی کابینە كاری له‌سه‌ر بكه‌ین، سیستمی به ئه‌لیكترۆنیكردنی سیستمی ئەلیکترۆنی گرێبەستە گشتییەکانە، ئەم سیستەمە ڕۆڵێكی باڵای ده‌بێت له به‌دیهێنانی شه‌فافییه‌ت و خێرایی و وردی له بواری گرێبه‌سته گشتییه‌كان.
كارنامه‌ی كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سەبارەت بە چاكسازی و ڕیفۆرمی ئابووری، یه‌ك له جومگه سه‌ره‌كییه‌كانی وه‌زاره‌تی پلاندان بوو، ئێستا توانیومانه پلانی ڕیفۆرمی ئابووری بۆ ساڵی ٢٠٢١ – ٢٠٢٣ ئاماده بكه‌ین، ئێمه توانیومان لە ڕێكخستنه‌وه‌ی سیستمی باج، باج له‌سه‌ر بنه‌مای قازانج بێت.
هه‌وڵمان داوه زیاتر ئه‌و گوندانه‌ی پێویستیان به زۆرترین خزمه‌تگوزارییه بتوانین ئه‌و پڕۆژانه‌ی لێ جێبه‌جێ بكه‌ین، به خۆشحاڵییه‌وه له پارێزگای دهۆك پڕۆژه‌كان جێبه‌جێش كرا، ئێستا پرۆژەکان له پرۆسیسی جێبەجێ کردنن لە هه‌ردوو پارێزگای هه‌ولێر و سلێمانی و هەروەها پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ش.
توانیمان یارمەتی تەکنیکی پێشکەش بە وەزارەتی دارایی و ئابووری بکەین بۆ ئەوەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی خانەنشینی حکومەتی هەرێمی کوردستان ببێتە خاوەنی سیستەمێکی ئەلیکترۆنی بۆ خانەنشینان.
توانیمان لە کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان لێکۆڵینەوەیەکی گشتگیر بکەین لە کەرتی کشتوکال کە ئامانجی سەرەکیمان لەم توێژینەوەیە بریتیی بوو لە هەڵسەنگاندنی دۆخی گوزەرانی جووتیاران لە بوارە جیاوازەکانی کشتوکاڵ بە تایبەتی بەرهەمە کشتوکاڵییەکان، ئاژەڵداری، ماسی و بەرهەمە ئاوییەکان و سەرچاوەکانی دارستانی ناوچە گوندییەکان، کە مەبەستمان لێی هەمەچەشن کردن و همەجۆر کردنی سەرچاوەکانی داهاتە و تەنیا سەرچاوەی داهاتی کوردستان نەوت و داهاتی تر نەبێت، بەڵام كشتوكاڵ و پیشه‌سازی ببنه سه‌رچاوه‌ی سەرەکی داهات له هه‌رێمی كوردستان.
توانیمان دیراسه‌یه‌كی ورد له بواری گه‌نجانی خۆمان له هه‌رێمی كوردستان بكه‌ین، هه‌موو ئه‌و كێشانه‌ی ئێستا له‌به‌رده‌ستدایه چارهسهرەکانیشمان نیشان داوە.
هه‌روه‌ها ڕووپێوی یه‌كه گه‌شتیارییه‌كان بۆ ساڵی ٢٠٢٢ كراوه پێم وایە کە ئه‌مه‌ش ده‌بێته بنه‌مایه‌كی باش و داتایه‌ك باش بۆ ده‌سته‌ی گشتی گه‌شتوگوزاری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، تا بتوانێت وەکو بناغەیەک به‌كاریبهێنێت بۆ گه‌شه‌سه‌ندنی بواری گه‌شتیاری و گه‌شتوگوزار له هه‌رێمی كوردستان.
بۆ بینینى ڤیدیۆى وتارەکە، کلیک لەسەر ئەم لینکەى خوارەوە بکە:
(4) گوتاری وەزیری پلاندانان بەبۆنەی تێپەڕینی سێ ساڵ بەسەر دەستبەکاربوونی کابینەی نۆیەم - YouTube
فەرمانگەى میدیا‌و زانیارى