سیراج بارزانی: حکومەتی ھەرێم پیداچوونەوە بە میلاک و راژەی فەرمانبەراندا دەکات
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- لە دیمانەیەكی دا لەگەڵ فەرمانگەی میدیا و زانیاری، سیراج بارزانی، سەرۆكی ئەنجومەنی گشتیی راژەی حكومەتی هەرێمی كوردستان، تیشك دەخاتە سەر ڕۆڵ و گرنگیی ئەنجومەنی ڕاژە و كار و چالاكیی ئەو ئەنجومەنە.
سەبارەت بە میلاكاتی حكومەتی هەرێمی كوردستان، سیراج بارزانی رایگەیاند"حکومەتی هەرێمی کوردستان پێداچوونەوە بە میلاک و ڕاژەی فەرمانبەراندا دەکات، بۆ ئەو مەبەستەش ئەنجومەنێکی تایبەتی بە ناوی ئەنجومەنی گشتیی ڕاژە دامەزراندوووە. ئامانجی سەرەکیی ئەو ئەنجومەنە پێداچوونەوەیە بە میلاکی سەرجەم دامودەزگاکانی سەر بە حکومەتی هەرێمی کوردستان و دووبارە دابەشکردنەوەی ڕاژەی فەرمانبەران بەپێی پسپۆریەتی، ئەمەش بە ڕاوێژ لەگەڵ فەرمانبەران ئەنجام دەدرێت، باشترین خزمه‌ت به كه‌مترین تێچوو پێشكه‌ش بكرێت. كه‌واته گرنگی ئه‌م ئه‌نجومه‌نه له‌وه‌دایه سەیری خزمه‌تی پێشكه‌شكراو ده‌كات، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و خه‌ڵكه‌ی كه له چوارچێوه‌ی حكومه‌ت كار ده‌كه‌ن، باشترین خزمه‌ت به كه‌مترین تێچوون پێشكه‌ش بكه‌ن.''
لەبارەی زۆریی فەرمانبەرانەوە سەرۆكی ئەنجومەنی گشتیی راژەی حكومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند ''مووچه‌خۆر به كه‌رتی سه‌ربازی و شارستانییەوە به هه‌ردووكیان سه‌رووی ٧٠٠ هه‌زار كه‌سه، هه‌م كه‌رتی سەربازی و هه‌م كه‌رتی شارستانی هه‌ردووكیان میلاكی زیادیان هه‌یه، ئه‌وه‌ی كه لەسەر ئێمەیە، بواری شارستانی و میلاكی شارستانییه کە ڕێكخستنی ئەرکی ئێمه‌یه. لێره‌دا سێ جۆر گرفتی سه‌ره‌كی له یه‌كه كارگێڕییه‌كان ڕووده‌دات، یه‌كه‌ی كارگێڕیی هاوسه‌نگ له چوارچێوه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كه‌مه، هاوسه‌نگ ئه‌وه‌یه كه ژماره‌ی میلاك به‌رامبه‌ر ئه‌و ئه‌ركه بێت كه پێیان ڕاسپێردراوه، بۆنموونه حه‌وت وه‌زیفه‌ی گشتی هه‌یه، حه‌وت كه‌سیش ئه‌م وه‌زیفانه جێبه‌جێ ده‌كه‌ن، هه‌روه‌ها سیڤی و ئه‌زموون و پسپۆڕی و بڕوانه‌مه‌یان ده‌گونجێت له‌گه‌ڵ وه‌زیفه‌كه، ئه‌مه هاوسه‌نگه.''
سیراج بارزانی لەبارەی ناکارایی فەرمانبەرانەوە گوتی "سێ جۆره گرفته‌كه‌ی كه هه‌مانه یه‌كه‌ی كارگێڕی هه‌یه، كه میلاكی زیاده‌ی هه‌یه، كه‌واته بۆنموونه فه‌رمانگه‌یه‌ك پێویستی به ٧ فه‌رمانبه‌ر بێت ٧ فه‌رمانبه‌ری هه‌یه، به‌ڵام كۆمه‌ڵێك خه‌ڵكی زیاده‌ش هه‌یه كه له ڕاستیدا ئه‌مانه هیچ كارێك جێبه‌جێ ناكه‌ن و ئاستهنگیشن له به‌رده‌م ئه‌وانه‌ی كه كار ده‌كه‌ن. یه‌كه‌ی كارگێڕی هه‌یه کەمیی میلاكی هه‌یه، كه‌واته له‌بری ئه‌وه‌ی ٧ كه‌سه‌كه‌ی هه‌بێت، ٥ كه‌سی هه‌یه، دوو وه‌زیفه‌ی زۆر گرنگ كه كه‌سی بۆ دابین نه‌كراوه، ئه‌م بارقورسییه ده‌كه‌وێته سه‌ر خه‌ڵكی تر كه دواتر كاریگه‌ری ده‌بێت به‌سه‌ر ئه‌دای یه‌كه كارگێڕییه‌كه.''
''هه‌روه‌ها سێیه‌م حاڵه‌تی نادرووست هه‌یه و ئێستا ئه‌ركی ئه‌نجومه‌نی ڕاژه‌یه ڕێكیبخاتهوه، كه له هه‌مان كاتدا میلاكی زیاد و کەمیی میلاكیشی هه‌یه، واته له بری ئه‌وه‌ی ٧ كه‌سی هه‌بێت ١٥ كه‌سی هه‌یه، كه له‌م ١٥ كه‌سه پێنجیان به ته‌واوه‌تی ئیش ده‌كه‌ن، ١٠ كه‌سه‌كه‌ی تر هیچیان ئه‌م پسپۆڕییه‌یان نییه كه ئیشه‌كه بكه‌ن و دوو وه‌زیفه‌كه‌ی تر پڕ بكه‌نه‌وه، واته ئه‌م حه‌وته به ته‌واوه‌تی پڕ ناكرێته‌وه، وێڕای ئه‌وه‌ی میلاكی زیاده‌ش هه‌یه، به هه‌ندێك هۆكاری جیاواز ئه‌م فه‌رمانبه‌رانه دامه‌زراون و كه‌وتوونه‌ته سه‌ر ئه‌ركی ئه‌م یه‌كه كارگێڕییه و هیچ ئه‌ركێك جێبه‌جێ ناكه‌ن.''
لەبارەی بودجەی تەشغیلییەوە ڕایگەیاند "ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر ئێمه‌یه و زۆر گرنگه ئاماژه‌ی پێبده‌م، چونكه ئاماژه‌م به ده‌ستووری عێراقی دا، كه باسی دامه‌رزاندن و پله به‌رزكردنه‌وه ده‌كات، هه‌روه‌ها یاسای ده‌رچوو له په‌رله‌مانی كوردستان باسی دامه‌زراندن و پله به‌رزكردنه‌وه ده‌كات، به‌ڵام ڕێژه‌ی بودجه‌ی ته‌رخانكراو بۆ خه‌رجیی ته‌شغیلی ئه‌وه‌ی ئێستا بۆ فه‌رمانبه‌ر هه‌یه له ڕاده‌به‌ده‌ر زۆره. ئه‌م رێژه‌یه ده‌بێت بێته خواره‌وه بۆ ئه‌وه‌ی حكومه‌ت بتوانێت خوێنی نوێ بگه‌یه‌نێته جه‌سته‌ی خۆی، له هه‌مان كاتدا كه كارێكی زۆر پێویستیشه به شێوه‌یه‌ك له هه‌ندێك سێكته‌ر پێویستمان به هه‌ندێك فه‌رمانبه‌رە، بۆنموونه ئه‌گه‌ر تەماشا بكه‌ین، هه‌ندێك فه‌رمانگه هه‌یه باریان قورسه، بۆنموونه وه‌زاره‌تی ناوخۆ له هه‌ندێك له فه‌رمانگه‌كانی بۆ نموونه نشینگه، پاسپیۆرت و هاتووچۆ، به هه‌مان شێوه له په‌روه‌رده و ته‌ندرووستیش هه‌مان بارقورسی هه‌یه، خه‌ڵكیش هه‌یه ده‌رچووی زانكۆیه و پێویسته شوێنیان بۆ بكرێته‌وه، ئینجا گرنگیی ئه‌م كاره لێره ده‌رده‌كه‌وێت، ئێمه ناتوانین به هیچ شێوه‌یه‌ك هیچ دامهزراندێكی نوێ بكه‌ین، تا ئه‌و كاته‌ی میلاكاتی حكومه‌ت ڕێكنهخرێتهوه.''
گواستنەوەی فەرمانبەران بەپێی پێویستی یەکێکی دیکەیە کە هەنگاوەکان کە لەبارەیەوە سیراج بارزانی دەڵێت "هه‌ندێك شوێنی به‌تاڵ هه‌یه هه‌ر به خودی میلاكاتی خۆمان چاره‌سه‌رمان ده‌بێت، بۆیە یه‌كێك له‌و ئه‌ركانه‌ی جێبه‌جێی ده‌كه‌ین گواستنه‌وه‌ی فه‌رمانبه‌رە چ له ناوخۆی وه‌زاره‌ت یان له وه‌زاره‌تێكه‌وه بۆ وه‌زاره‌تێكی تر، به شێوه‌یه‌ك ئه‌گه‌ر فه‌رمانبه‌ر له وه‌زاره‌تێك بێكاره، ده‌گوازرێته‌وه بۆ وه‌زاره‌تێكی تر و له ئه‌ركدا ده‌بێت به پێی ئه‌و سیڤییه‌ی كه ده‌گونجێت له‌گه‌ڵ ئه‌و ئه‌ركه نوێیه‌ی، هه‌روه‌ها له‌سه‌ر حكومه‌تیش هیچ ناوه‌ستێت، چونكه هه‌ر خۆی پێشتر دامه‌زراوه."
لەبارەی ئاسانکاریی ئەلیکترۆنییەوە کە خواست و خستنەڕووی ئەو هێزەی کاری حکومەت ڕوونبکاتەوە و دۆسییەی هەر فەرمانبەرێک دیاربێت، سەرۆكی ئەنجومەنی گشتیی راژەی حكومەتی هەرێم ڕایگەیاند "بابه‌تێكی زۆر بنه‌ڕه‌تی هه‌یه كه ده‌مه‌وێت ئاماژه‌ی پێ بده‌م، ئه‌ویش میكانیزمی كاركردنی ئێمه‌یه، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین سه‌ركه‌وتوو بین به ته‌نیا سه‌رپێخستنی ئه‌نجومه‌نی ڕاژه به‌س نییه، شێوازه‌كه له كاتی ئێستا نزیكه‌ی شێوازێكی ناچارییه، كه پێویسته به شێوازی ئه‌لیكترۆنی بێت، به شێوازی دیجیتاڵی بێت. ئێمه خه‌ریكی دانان و درووستكردنی ژوورێكی نوێین، كه ژوورێكی مۆدرێن و هاوچه‌رخ و پێشكه‌وتووه و پێی ده‌ڵێین ''ژووری كارگێڕیی دیجیتاڵی''، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ستێت به چاره‌سه‌ركردنی دۆسیه‌ی فه‌رمانبه‌ران. كاتێك ئه‌م دۆسیه‌یه به ئه‌لیكترۆنی كرا، له‌سه‌ر سیستەمی وێب ئهپڵیكهیشن، كه‌واته فۆڕمی ئه‌لیكترۆنی ڕێكده‌خرێت، وه هه‌ر فه‌رمانبه‌رێك زانیارییه‌ك و پاسوۆردێكی ده‌بێت، وه هه‌ر گۆڕانكارییه‌ك له دۆسیه‌ی كه‌سی بكرێت به شێوه‌یه ئه‌لیكترۆنی. هەر گۆڕانکارییەک لە دۆسییەی کەسی بکرێت، بە شێوەیەکی ئەلیکترۆنی دەمودەست لە ئەنجومەنی ڕاژە بەردەست دەبێت، ئەمە ئامرازێکی کارکردنی زۆر گرنگ دەبێت بۆ ئەوەی بە چەند کلیکێک بزانین بۆنموونە لە سنووری پارێزگای هەڵەبجە لە کەرتی تەندرووستی چەند وەزیفە پێویستی بە پڕکردنەوە هەیە، لە هەمان کاتدا لە سلێمانی چەند کەس هەیە دەتوانن ئەم وەزیفەیە پڕ بکەنەوە کە لە شوێنی خۆی لە وەزارەتەکە لە سلێمانی کارێکی وای نییە، کەواتە ئه‌مانه گواستنەوەی ڕاژه‌یان بۆ ده‌كه‌ین به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ تێچویەک له‌سه‌ر حكومه‌ت هه‌بێت."
لەبارەی کارکردن بە یاسا و یاسای بودجە سیراج بارزانی گوتی "هیوادارین بگه‌ینه ئاستێك كه یاسای ساڵانه‌ی بودجه كه ئه‌مه‌ش به‌ڵگه‌یه‌كی زۆر گرنگتره كه ئه‌نجومه‌نی ڕاژه‌ی گشتی به‌كاری ده‌هێنێت كه بۆ یه‌كه‌مجار دوای ماوه‌یه‌كی دوور و درێژ هه‌رێمی كوردستان به بێ یاسای بودجه كاری كردووه. وه‌ك ده‌زانن دوایین یاسای بودجه یاسای ژماره ١ی ساڵی ٢٠١٣ یه. له دوای ئه‌مه هه‌رێمی كوردستان و هه‌موو وه‌زاره‌ته‌كان به‌بێ یاسای بودجه كاریان كردووه. تایبه‌تمه‌ندیی یاسای بودجه ئه‌وه‌یه كه فه‌سڵی دوایینی تایبه‌ته به میلاكات، هه‌ر وهزارهتهێك پێداویستییه‌كانی خۆی له ڕووی میلاكاته‌وه دیاریده‌كات و ده‌چێته ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران و په‌رله‌مانی كوردستانیش ڕاستاندنی له‌سه‌ر ده‌كات. ئێستا كه له‌گه‌ڵ دامه‌زراندنی ئه‌نجومه‌نی ڕاژه‌ی گشتی، ئاراسته‌ی ئه‌و ئه‌نجومه‌نه ده‌كرێت و میلاكاتهكهی له‌لایه‌ن ئه‌م ئه‌نجومه‌نه‌وه سه‌رپه‌رشتی ده‌كرێت و ئه‌و میلاكاتانه‌ی كه پێویسته بۆ وه‌زاره‌ته‌كان دابه‌ش ده‌كرێت، هه‌وڵه‌كانی ئێمه بنه‌ماكانی ڕێكخستنه‌وه‌ی ڕاژه‌ی گشتییه له هه‌رێمی كوردستان، وه كاری ژێرخانی كارگێڕیی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه."
بابه‌تی دامه‌زراندن و پلەبهرزكردنهوه جێگه‌ی پرسیارن بۆ هه‌موو فه‌رمانبه‌رێكی كه‌رتی گشتی لەوبارەیەوە سیراج بارزانی گوتی "هه‌ردوو بابه‌ته‌كه په‌یوه‌ستن به باری ئابووری و ته‌نانه‌ت كارگێڕیش، واتا ئه‌گه‌ر ئێمه تێكڕای میلاكاتی هه‌رێمی كوردستانیش دووباره ڕێكبخه‌ینه‌وه و میلاكات به پێی پسپۆری دووباره دابه‌ش بكرێت، وه میلاكاتی زیاده‌ش دابه‌ش بكرێت، ئینجا ئێمه سه‌یری بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان و ئه‌و بودجه‌یه‌ی ته‌رخان ده‌كرێت بۆ خه‌رجی به‌كاربردن و مووچه ده‌كه‌ین، ئه‌م ڕێژه‌یه له ئاستی نێوده‌وڵه‌تی ستانداردێكی هه‌یه كه ستاندارده تهندروستهكه ئه‌وه‌یه بودجه ده‌كرێته سێ به‌ش، به‌شێكی بۆ بودجه‌ی ته‌شغیلی ده‌چێت و دوو به‌شی بۆ پڕۆژه‌كان ده‌چێت، له هه‌ندێک وڵاتی پێشكه‌وتووی ئه‌ورووپیش بودجه كراوه‌ته دوو به‌ش، نیوه‌ی بۆ ته‌شغیلی و نیوه‌ی بۆ پڕۆژه‌كان. ئه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان ئه‌گه‌ر ببێته ٥٠% زۆر باشه، به‌ڵام ئه‌و واقیعه‌ی ئێمه پێیدا تێده‌په‌ڕین سه‌رووی ئه‌و ڕێژه‌یه كه گونجاو نییه له ئاستی نێوده‌وڵه‌تی بۆ بارقورسكردنی حكومه‌ت، بۆیه ئه‌و پێنوێنەی كه پێویسته چاودێری بكه‌ین، ڕێژه‌ی بودجه‌ی گشتیی هه‌رێمی كوردستانه كه بۆ خه‌رجیی ته‌شغیلی ده‌چێت. ئه‌مه‌ش به ته‌نیا به ئه‌نجوومه‌نی ڕاژه‌ی گشتی ده‌سته‌به‌ر ناكرێـت و یاساكانی چاكسازی كه ئه‌نجام درا هه‌مووی بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌یه، زیادكردنی داهاتی حكومه‌ت له ڕووی باج و گومرك، وه له‌به‌ر ئه‌وه گرنگه هاووڵاتیانی ئێمه بزانن كه كابینه‌ی نۆیه‌م گرنگییه‌كی زۆری به كه‌مكردنه‌وه‌ی خه‌رجییه‌كان و زیادكردنی داهات داوه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر به‌شێوه‌یه‌كی ڕه‌مزیش بێت ساڵانه ده‌رگه‌ی دامه‌زراندن بكه‌ینه‌وه و ئه‌وانه‌ی ئاره‌زووی كاركردنیان هه‌یه له كه‌رتی گشتی دابمه‌زرێن و بارقورسی له‌سه‌ر حكومه‌ت درووست نه‌كات، كه‌واته ئه‌وه بابه‌تێكی زۆرتر ئابوورییه تا كارگێڕی ."
سیراج بارزانی ئاماژەشی بەوەدا کە له كوردستان زۆر زۆر ئه‌سته‌مه پلانی درێژخایه‌ن دابنێی، ئه‌م كاره له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی پلاندانان داده‌نرێت و پلانی چوار ساڵه‌ش داده‌نرێت، له پلانی چوار ساڵاكه به شتێك ده‌ست پێ ده‌كه‌یت وه پێشبینی هه‌یه بۆ ئاستی داهات و خه‌رجییه‌كانی هه‌رێم، وه ده‌توانرێت ڕێژه‌یه‌ك دابنرێت بۆ دامه‌زراندن، به‌ڵام ئه‌مه ده‌سه‌ڵاتی ته‌واوی ئه‌نجومه‌نی ڕاژه نییه.
سەرۆكی ئەنجومەنی راژەی حكومەتی هەرێمی کوردستان راشیگەیاند"هەنگاوەکانی زیادکردنی داهات و کەمکردنەوەی خەرجییەکان لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستان، جگە لەوەی بۆ دەستەبەرکردنی ئابوورییەکی سەربەخۆ و فرەچەشنکردنی داهاتەکانە، هاوکات یەکێک لە ئامانجەکانی دیکەی رەخساندنی هەلی کارە لە کەرتی گشتی بۆ دەرچووانی زانکۆکان. لە هەرێمی کوردستان زیاتر لە ٧٠٠ هەزار فەرمانبەری شارستانی و سەربازی هەن و دامەزراندنی ئەنجومەنی گشتیی ڕاژەش بەشێکە لە هەنگاوەکانی چاکسازیی کابینەی نۆیەم، بەمەبەستی دووبارە دابەشکردنەوەی توانا مرۆییەکان و پسپۆڕییەکانی فەرمانبەرانە بەسەر دامەزراوەکاندا. لەبارەی ڕەزامەندیی فەرمانبەران بۆ گواستنەوەیان گوتی "به‌بێ ئه‌وه‌ی به‌رهه‌می هه‌بێت ئه‌وه پرسێكی ته‌كنیكییه، به‌ڵام دڵنیاتان ده‌كه‌ینه‌وه كه گواستنه‌وه‌ی فه‌رمانبه‌ر به ڕاوێژ له‌گه‌ڵ فه‌رمانبه‌ر ده‌بێت، وه ئه‌گه‌ر بڕیارێكی كۆتایی ده‌ربچێت بواری سكاڵای تێدانییه، واتا حكومه‌ت له‌سه‌ر حه‌قه، لایه‌نی به‌رامبه‌ر خۆی هه‌ست ده‌كات كه به‌رده‌وام بوون له‌سه‌ر بندیواریی خۆی، زیانه بۆ كه‌رتی گشتی".
پرسی کارپێکردن و دامەزراندنی دەرچووانی زانکۆ و کادیری نوێی حکوومی یەکێکە لە پرسە گرنگەکان، کە توانای حکومەت زۆر بەرەوپێشەوە دەبات. لەوبارەیەوە سیراج بارزانی گوتی "یه‌كێك له ئامانجه دوورمه‌وداكانی ئه‌نجومه‌نی ڕاژه ئه‌وه‌یه كه دامه‌زراندن و پله به‌رزكردنه‌وه بێ ئه‌وه‌ی گرفت له‌سه‌ر كه‌رتی گشتی درووست بكات، ئێمه هۆکارێکی گرنگین له‌سه‌ر ئه‌وه، به‌ڵام پێویسته خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان هه‌ندێك كاتمان بداتێ و كابینه‌كانی داهاتووش له‌سه‌ر ئه‌وه به‌رده‌وام ده‌بن. ئه‌وه ئاره‌زووی ئێمه‌یه و به‌رژه‌وه‌ندیی حكومه‌ته، حكومه‌ت زۆر زه‌ره‌رمه‌ند بووه له‌وه‌ی باشترینه‌كانی زانكۆكانی هەرێمی كوردستان له جیاتی ئه‌وه‌ی زیره‌كی خۆیان بخه‌نه خزمه‌تی كه‌رتی گشتی، ناتوانن ئه‌م شوێنه بدۆزنه‌وه و خه‌ڵكێكیش كه له ته‌مه‌نی خانه‌نشینی نزیك ده‌بن ئیتر ماندوو بوون، پێویسته له دامه‌زراوه‌كان توانای تازه وه‌ربگرن، كه ئه‌مه‌مان پێ نه‌كراوه حكومه‌تیش زه‌ره‌ری كردووه. ئه‌وه ده‌زانین به‌ڵام له ڕووی خه‌رجیی به‌كاربردن زۆر به‌رزه هه‌موومان هه‌وڵ بده‌ین. ئیدی با هەستیاریمان به‌وه نه‌بیت كه ده‌ڵێین بۆنموونه كابینه‌ی نۆیه‌م باجی زیادكردووه، به پێچه‌وانه‌وه ئه‌گه‌ر فه‌رمانبه‌ر بزانێت كه ئه‌وه فاكته‌رێكه بۆ ئه‌وه‌ی دامه‌زراندن بكاته‌وه، ئه‌وه‌نده دژایه‌تی ناكات، چونكه ته‌نیا به كه‌مكردنه‌وه‌ی خه‌رجییه‌كان ئه‌مه هاوسه‌نگ نابێت، چونكه له‌وسه‌ریش ده‌بێت داهاته‌كه زیاد بكرێت، هه‌ردووكی به‌یه‌كه‌وه بكرێت له ماوه‌كی گونجاو ده‌گه‌ینه هه‌لومه‌رجێكی باشتر و ئه‌گه‌ر یاسای بودجه جێگیر بكرێت، كۆمه‌ڵێك میلاكاتی تێدا دیاریبكرێت، وه دووباره خه‌ڵك دابمه‌زرێنینه‌وه وه‌كو ساڵانی پێشوو، به‌ڵام به سیسته‌مێكی زۆر جیاوازتر و هاوسه‌نگ و دادپه‌روه‌ر."
بۆ بینینى ڤیدیۆى چاوپێکەوتنەکە، کلیک لەسەر ئەم لینکەى خوارەوە بکە:
(12) سەرۆکی ئەنجومەنی گشتیی ڕاژە زانیاریی لەبارەی ئەنجومەنەکە دەخاتەڕوو - YouTube
فەرمانگەى میدیا‌و زانیارى
٢٨ی تەمموزی ٢٠٢٢