Skip to the content

لە هەفتەیەکدا ٤٩ هەزار مامەڵە لە بەڕێوەبەرایەتییەکانی پاسەپۆرت، رەگەزنامە و کاروباری شارستانی راییکراوە

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- لەماوەی یەک هەفتەدا واتە لە ٢٢ی تەمموزی ٢٠٢٢ تاوەکو ٢٨ تەمموزی ٢٠٢٢، لە سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییەکانی تایبەت بە رەگەزنامە و کاروباری شارستانی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتییەکانی پاسەپۆرت لەسەرجەم شار و شارۆچکەکانی کوردستان مامەڵەی هەزاران هاووڵاتیی رایی کراوە.

لەو هەفتەیەدا لە هەرسێ پارێزگای هەولێر، سلێمانی و دهۆك ئیدارەی گەرمیان، ١٩ هەزار و ٩٦٦ کارتی نیشتمانی بۆ یەکەمجار دراوەتە هاووڵاتییان و مامەڵەکانیان تەواوکراوە، هەر لە ماوەیەدا لە چوارچێوەی کارەکانی بەڕێوەبەرایەتی رەگەزنامە و کاروباری شارستانی ٣٢ هەزار و ١٨٠ مامەڵەی هاووڵاتییان رایی کراوە.

لەلایەکی دیکەوە لە بەڕێوەبەرایەتییەکانی پاسەپۆرت لە شار و شارۆچکەکانی هەرێمی کوردستان ١٦ هەزار و ٥٨٦ مامەڵەی هاووڵاتییانی راییکراوە و تەنیا لەو هەفتەیەدا ٥ هەزار و ٨٨١  پاسەپۆرتی نوێ دراوە بە هاووڵاتییان و ١٠ هەزار و ٢٤٣ مامەڵەی نوێکردنەوەی پاسەپۆرتی هاووڵاتییانیش رایکراوە.

 

 

 

فەرمانگەی میدیا و زانیاری

٣١ـی تەمموزی ٢٠٢٢