وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان: ناوی سەرجەم کوڕ و کچی شەهیدان و ئەنفالکراوان دەکەینە داتابەیس بۆ دابینکردنی خزمەتگوزاری
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD) – بە بۆنەی تێپەڕینی سێ ساڵ بەسەر کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان، عەبدوڵا مەحموود، وەزیری کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان لە وتەیەکدا گرنگترین کار و چالاکیی وەزارەتەکەی دەخاتە روو کە ئەمەش دەقەکەیەتی:
ئێمە وەکو وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان یەکێکین لەو وەزارەتانەی کە لە یاسای چاکسازیدا ئاماژەی پێ کراوە و ڕۆڵێکی بەرچاومان هەبووە بۆ چاکسازی بە پێی یاسای چاکسازی کە لە پەرلەمانی کوردستان دەرچووە و و پاشان لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە پەیڕەوی بۆ دەرچووە.
ئەم کارانەشمان ئەنجام داوە:
- خەرجکردنی زیاتر لە ١٩ملیار و ٥٠٠ هەزار دینار کرێی خوێندنی کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان و زیندانیانی سیاسی.
- دەرکردنی فەرمان سەبارەت بە پێدانی ١١هەزار و ١٤١ پارچە زەوی، بۆ کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان و زیندانیکراو و گیراوی سیاسی لە هەرێمی کوردستان.
- تاپۆکردنی ٢٠٠ شوقە و ٣٧٥ خانووی سەروەران و ٥٥٠٠ پارچە زەوی لە شاری هەولێر، بۆ کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان کە لە ساڵی ٢٠١١ پێیان درا بوو.
- گواستنەوەی دۆسیەی ١٠٨٥ شەهیدی شەڕی داعش لە سەر وەزارەتی پێشمەرگە بۆ وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان، بەبێ ئەوەی بارگرانی دارایی دروست بکات.
- دابەزاندنى سەرجەم دەسەڵاتەکان تەنیا ئەوانە نەبێ کە بە یاسا ڕێک خراوە.
- بەکارخستنی یاسای ژمارە (٩)ى ساڵی ٢٠١٥، تایبەت بە تاقانەی جینۆساید و ناساندنی ٣٦١ کەس وەک تاقانەی جینۆساید کە بە یاسا هاتبوو لە کابینەکانی پێشوو رێک نەخرا بوو.
- گواستنەوەی ١٧١دۆسیەی شەهیدانی هێزەکانی ئاسایش ـ ناوخۆ و هەڵدانەوەی گۆڕێکی بە کۆمەڵ لە بیابانی سەماوە کە ١٧١ڕووفاتی تێدا بوو.
- پێداچوونەوە و وردبینی بە ١٧هەزار و ٨٨٩ دۆسیەی شەهیدانی (سەنگەر، جینۆساید، هاووڵاتی).
- داتابەیسکردنی١٠هەزار دۆسیەی زیندانیکراو و گیراوی سیاسی.
- داتابەیسکردنی ناوی سەرجەم کوڕ و کچی شەهیدان و ئەنفالکراوان بۆ دابینکردنی خزمەتگوزاری بۆیان.
- دەرچواندنی (٥) ڕێنمایی تایبەت بە (زیندانیانی سیاسی، شەهیدان و ئەنفالکراوان، بەرکەوتووانی چەکی کیمیاوی، تاقانەی جینۆساید، گواستنەوەی دۆسیەکان).
- وەڵامدانەوەی زیاتر لە ٢٠٠٠ سکاڵا، کە لە لایەن کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان تۆمار کراوە کە لە کابینەکانی پێشوو کاریان لەسەر نەکرابوو.
- دەستپێکردن بە پێداچوونەوەى وەجبەى نوێى زیندانیانى سیاسى وەک چاکسازى لە لایەن لیژنەکانی چاکسازی.
- داتابەیسکردنى دۆسیەى شەهیدان کە لەم کابینەیە یەکێکە لە ئەرکە گرنگەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان.
- دروستکردنى ناسنامەى یەگکرتوو، دواى دەرچوونى دۆسیەکان و پشتڕاستکردنەوەیان بەپێی یاسای چاکسازى.
- بەردەوامبوون لە کارى لیژنەکانى چاکسازى لەسەر دۆسیەى شەهیدان لە هەرسێ صنفى سەنگەر، جینۆساید، هاووڵاتى.
- کارکردن بۆ گواستنەوەى دۆسیەکانى ناوخۆ و ئاسایش و زێرەڤانى بە پێى ڕێنمایى ژمارە(٥)ى ساڵی ٢٠٢٠.
- گواستنەوەى ئەوانەى یاساى شەهیدان نایانگرێتەوە بۆ ئەو یاسا بەرکارانەى شیاون بۆ نموونە خانەنشینى پێشمەرگە و مەدەنى.
بۆ بینینى ڤیدیۆى وتارەکە، کلیک لەسەر ئەم لینکەى خوارەوە بکە:
(7) گوتاری عەبدوڵڵا مەحموود بەبۆنەی تێپەڕینی سێ ساڵ بەسەر دەستبەکاربوونی کابینەی نۆیەم - YouTube
فەرمانگەى میدیاو زانیارى