وەزیرى ڕۆشنبیرى و لاوان: لە سێ ساڵی رابردوودا ۹۲ کتێبخانەی گشتیمان نۆژەن کردووەتەوە
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- وەزیرى ڕۆشنبیرى و لاوان حەمەی حەمە سەعید ، بەبۆنەی تێپەربوونی سێ ساڵ بەسەر کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان، باس لە گرنگترین کارو چالاکیەکانی وەزارەتەکەی دەکات، ئەمەش دەقەمی گوتارەکەیەتی :
ئەم وەزارەتە پەیوەندی بە هەموو چین و توێژەکانی ئەدەبی و رۆشنبیری لە نووسەران و ئەدیبانەوە لە هەرێمی کوردستان دا هەیە
ئێمە لە ماوەى سێ ساڵی ڕابردوودا لە ڕووى کارگێڕییەوە توانیومانە ڕۆتین کەم بکەینەوە
توانیمانە لە ڕووى چاکسازییەوە پێداچوونەوە بە دۆسیەی فەرمانبەراندا بکەین و لە کۆی ٨٥٨ دۆسیە، ٦ هەزار ١٦٨ دۆسیە تەواو بوونە و پێداچوونەوە بە بڕی جیاوازى مووچەکەیان کراوە.
لە ڕووى کار و چالاکییەوە فێستیڤاڵە کوردستانییەکانمان ڕێک خستووەتەوە کە بەمەش نزیک پێنج ملیار دینار گەڕاوەتەوە بۆ خەزێنەی حکومەت.
جۆرێک لەو پشێوییەى کە لە چاپى کتێبدا هەبووە، ژمارەی سپاردنمان ڕێک خستووەتەوە بۆ ڕزگاربوون لە بێسەروبەری و چاپکردنی کتێب و لەو سێ ساڵەشدا ٨٠٠٠ ژمارەى سپاردن بەخشراوە بە نووسەران بۆ چاپکردنی کتێبى جۆراوجۆر بۆ ئەوەى چاپ بکرێن لەسەرتاسەری هەرێمی کوردستان.
ـ بەکرێدانى یاریگاکانمان ڕێک خستووەتەوە و بەمەش ٤٠٠ ملیۆن دینار گەڕاوەتەوە بۆ خەزێنەى حکومەت.
ـ لە پێداچوونەوەی سەرفی پایتەختی ڕۆشنبیری بە فایلی سەرفەکاندا چووینتەوە هەندێک کەیس دراونتە دادگا و یەکلایی نەکراونەتەوە تا ئێستا وە ئەو پارەیەی وەریان گرتووە بۆ ئیشەکان جێبەجێ یان نەکردووە گەڕێنراوەتەوە کە ١٣٨ ملیۆن دینار بووە بۆ خەزێنەى حکومەت و هەر لەم چوارچێوەیەشدا چەندین کەیس دراونەتە دادگا و چاوەرێی یەکلاکردنەوەیان دەکەین.
ـ لە ڕووى کارى ڕێکلامى بازگرانییەوە، ڕێگریمان کردووە لە بەکارهێنانى خراپ و نایاسایی بەرهەم و ئاوازی هونەرمەندان کە ئەمەشمان لە پێناو پاراستنى مافى هونەرمەندان و پارستنى هونەرى کوردى کردووە کە سەرمایەیەکى گەورەى نیشتمانی ئێمەیە.
ـ ڕێبەری کاری میدیاییمان ئامادە کردووە لە چوارچێوەى کارى میدیایی لەسەر پڕەنسیپە پیشەیی و ماف و ئازادییەکان کارى تێدا کراوە و بەمەش دەکرێت بڵێین جۆرێک لە هەرجومەرجى میدیایی و ڕێکلامى بازرگانى چارەسەر کراوە..
ـ لە کتێبخانە گشتیەکانی سەر بە وەزارەتى ڕۆشنبیرى و لاوان کە ۹۲ کتێبخانەی گشتی، هەوڵمان داوە نۆژەن بکرێنەوەو رێک بخرێنەوە و هەوڵ دراوە هەل بۆ هاوڵاتیان برەخسێنرێ بۆ وەرگرتنی زانیاری لە سەرچاوە و لە کتێبەکاندا، بەمەش ژمارەی ١١٤ هەزار و ١٦٦ کەس لە ماوەی ئەو سێ ساڵەدا لە خوێندنەوە و سەرچاوەکان سودمەندبوون..
ـ پێداچوونەوەمان بە دۆسیەی ئەو هونەرمەندانە کردووە کە پێشتر پارەیان وەرگرتوە و کارەکانیان ئەنجام نەداوە و یا بەرهەمەکانیان دیار نییە و بەمەش بڕی یەک ملیار و ٦٨١ ملیۆن دینار گەڕاوەتەوە بۆ خەزێنەی گشتی.
ـ ئێمە وەک وەزارەتیش بەردەوام کار و چالاکیمان هەبووە لە بواری ڕۆشنبیری گشتیدا، لە ماوەی ئەو سێ ساڵەدا توانیومانە نزیکەى ٤هەزار چالاکیمان لە سەرتاسەرى هەرێمى کوردستان لە هەموو بوارە جیاوازەکان رۆشنبیریدا ئەنجام بدەین لەوانە موزیک، شانۆ، شێوەکاری، پێشانگەی فۆتۆگرافی، سینەما، کۆنفڕاس و سیمینار، دیدار و پەیوەندی، یاد و پەیام.
ـ سەبارەت بەگرنگیدان بە زمانی کوردی هەنگاوی باش نراوە، یەکێک لەو هەنگاوانە بۆ نموونە لەساڵی ٢٠١٦ بۆ ٢٠١٧ وەزارەتی خوێندنی باڵا لە حکومەتی هەرێم بڕیاری دابوو بۆ خوێندکارانی پۆلی شەش بۆ دکتۆرا و هەندەسە نمرەی کوردی حیساب نەکرێت یان زمانی کوردی تەرک بێت لە تاقیکردنەوەکاندا، وەزارەتی ڕۆشنبیری ئەمەی بە جۆرێک لە سوکایەتی بە زمانی کوردی داناوە و لەیاسای وەزارەتیشدا وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوان بەرگریکارە لە زمان و پاراستنی زمانی کوردی بۆیە پێشنیارمان کرد بۆ ئەنجوومەنی وەزیران بۆ هەڵوەشاندنەوەی ئەو بڕیارە بەخۆشحاڵیەوە سەرۆک وەزیران و ئەنجوومەنی وەزیران پێیان باش بوو کە بڕیارەکە هەڵبوەشێتەوە.
بۆ بینینى ڤیدیۆى وتارەکە، کلیک لەسەر ئەم لینکەى خوارەوە بکە:
فەرمانگەى میدیاو زانیارى