Skip to the content

حکومەتی هەرێم مانگانە زیاتر لە ٢٣ ملیار دینار بۆ کەرتی تەندروستی خەرج دەکات

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان گرنگییەکی تایبەتی بە بواری تەندروستی هاووڵاتییان و کەرتی تەندروستی هەرێمی کوردستان داوە، لەو چوارچێوەیەشدا مانگانە ٢٣ ملیار و ٤٥٠ ملیۆن و ٢٣٦ هەزار و ٢٩٠ دیناری بۆ ئەو بوارە خەرج کردووە.
لە بواری پێداویستی دەرمان و پێداویستی پزیشکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان مانگانە بڕی ١٣ ملیار و ٧٥٠ ملیۆن دیناری خەرج کردوە و لە بواری دابین کردنی خۆراک بۆ نەخۆشخانەکانیش، بڕی ٤ ملیار و ٨٩٢ ملیۆن و ٧٣٩ هەزار و ٤٥٠ دیناری تەرخان کردووە.
هەروەها بۆ پاکردنەوە و خاوێن راگرتنی نەخۆشخانە و ناوەندە تەندروستییەکان مانگانە یەک ملیار و ٤٤٨ ملیۆن و ٨٤٠ هەزار و ١٩٠ دینار و یەک ملیار و ٧١٢ ملیۆن و ٢٥٨ هەزار و ٦٥٠ دیناری بۆ سازدانەوە و ٥٨٠ ملیۆن بۆ سوتەمەنی و یەک ملیار و ٦٦ ملیۆن و ٣٩٨ هەزار دیناری بۆ بەدەل عیادە خەرج کردووە.

فەرمانگەی میدیا و زانیاری
١٠ی تەممووزی ٢٠٢٢