حکومەتی هەرێمی کوردستان چەند بڕیارێک لە بارەی هاوردەکردنی ئاژەڵەوە دەردەکات
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- دوای كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، له ڕێكه‌وتی ٢٢ی حوزه‌یرانی ٢٠٢٢، چه‌ند بڕیارێك ده‌رچوو سه‌باره‌ت به ڕێكار و میكانیزمه‌كانی هاورده‌كردنی ئاژه‌ڵ به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه:
یه‌كه‌م: هه‌ڵپه‌ساردنی كاركردن به مه‌رجی (مۆڵه‌تی هاورده‌كردن) بۆ هاورده‌كردنی ئاژه‌ڵ تاكو ڕێكه‌وتی ١٧ی تشرینی یه‌كه‌می ٢٠٢٢، به ڕه‌چاوكردنی ئه‌م مه‌رجانه‌ی خواره‌وه:
١. جێبه‌جێكردنی سه‌رجه‌م مه‌رج و ڕێنماییه‌كانی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاو له هاورده‌كردنی ئاژه‌ڵ، تایبه‌ت به ڕێكاره ڤێته‌رنه‌رییه‌كان و مه‌رجی پشكنین و كه‌ره‌نتینه‌كردن له ده‌روازه سنوورییه‌كان و كه‌ره‌نتینه‌ی فڕۆكه‌خانه‌كانی هه‌ولێر و سلێمانی.
٢. وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاو میكانیزم و پلانی هاورده‌كردن ڕێك دەخات، به له‌به‌رچاوگرتنی به‌رهه‌می ناوخۆی خاوه‌ن ئاژه‌ڵ و پێداویستی بازاڕ و پاراستنی سامانی ئاژه‌ڵ له بڵاوبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشی و نه‌بوونی كاریگه‌ری نه‌رێنی له‌سه‌ر سامانی ئاژه‌ڵی ناوخۆیی.
٣. ڕه‌چاوكردنی دۆخی كه‌می له‌وه‌ڕگه‌كان و كه‌می ئالیك و مادده عهلهفییهكان و نرخه‌كانیان كه بارگرانی دروست ده‌كات بۆ سه‌ر خاوه‌ن ئاژه‌ڵی ناوخۆ.
٤. هاورده‌كردنی ئاژه‌ڵی زیندوو به پێی ئه‌م بڕیاره بۆ دابینكردنی گۆشتی سوور له بازاڕه‌كانی هه‌رێمدا.
دووه‌م: وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاو پێداچوونه‌وه‌ی پێویست ده‌كات به ده‌ره‌نجامه‌كانی جێبه‌جێكردنی ئه‌م بڕیاره له دوای ڕێكه‌وتی ١٧ی تشرینی یه‌كه‌می ٢٠٢٢، واتا دوای ته‌واوكردنی ماوه‌ی جێبه‌جێكردنی بڕیاری ١٤٥ی تایبه‌ت به هاورده‌كردنی ئاژه‌ڵ له ڕێگه‌ی هه‌ڵسه‌نگاندنی ده‌ره‌نجامه‌كانی له‌و ماوه‌یه‌دا و به‌رزكردنه‌وه‌ی ڕاپۆرت و پێشنیاری پێویست بۆ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران له لایه‌ن وه‌زاره‌ته‌وه.
فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری
٥ی ته‌ممووزی ٢٠٢٢