Skip to the content

د.ئومێد صباح: داهاتمان زیادکرد، لە سەرەتای کابینەکە 140 ملیۆن دۆلار داهاتی ناوخۆ بووە، ئێمە توانیومانە بیگەیەنینە سەرووی 200 ملیۆن دۆلار

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- بەبۆنەی تێپەڕبوونی سێ ساڵ بەسەر کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان، د. ئومێد صباح، سەرۆکى دیوانى ئەنجومەنى وەزیران، لە گوتارێکدا باسی لە گرنگترین کاروچالاکییەکانی کرد و ئەمەی خوارەوەش دەقی گوتەکەیەتی:

دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران بە پێی یاسای ئەنجوومەنی وەزیران و پەیڕەوی ناوخۆی ئەنجوومەنی وەزیران بەرپرسە لە سەرجەم کاروباری کارگێڕی، دارایی، یاسایی، ئەندازیاری ئەنجوومەنی وەزیران. لەو  چوارچێوەیە قسەکانم دابەش دەکەم بۆ ئەو خاڵانە، خاڵی یەکەم کە تایبەتمەندی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیرانە خاڵی کارگێڕییە، لە خاڵی کارگێڕیی، ئەنجوومەنی وەزیران کاری لەسەر ئەم بابەتانە کردووە، لە دوای دەستپێکردنی ئەو کابینەیە کارمان لەسەر ئەوە کردووە کە ڕۆتین لە کاروبارە کارگێڕییەکان و وەڵامدانەوەی نووسراوەکان نەهێڵین، لە ماوەی سێ ساڵی ڕابردوو زیاتر لە 40 هەزار نووسراو بۆ دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران هاتووە لەو ماوەیەدا توانیومانە ٪96 ی ئەو نووسراوانە جێبەجێ بکرێت و وەڵامیان هەبێت. وە ئەمەش وامان کردووە کە ڕۆتین لە کاروبارە کارگێڕییەکان و وەڵامدانەوەی نووسراوەکان نەمێنێت.

لە لایەکی تر وامان کردووە کە دەسەڵاتەکان دابەزێت بۆ وەزارەتەکان و بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکان و پارێزگاکانیش، لەو چوارچێوەیەدا کارم کردووە بۆ ئەوەی  لامەرکەزیەتێکی کارگێڕی لە چوارچێوەی فەرمانەکانی سەرۆکی حکومەت جێبەجێ بکەین بۆ ئەوەی دەسەڵاتەکان بە شێوەیەکی ئاسایی و یاسایی مومارەسە بکرێت.

لە لایەکی ترەوە ئێمە کارمان لەسەر ئەوە کردووە کە چاکسازی کارگێڕی ئەنجام بدەین لە دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران، کە بۆخۆی دەبێتە چاکسازی کارگێڕی لە سەرجەم حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ ئەوەی پێداچوونەوە بە هەیکەلیەتی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بکەین وە وەسفی وەزیفی بۆ هەموو فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دیاری بکرێت و دواتر لەسەر ئەساسێکی زانستی فەرمانبەرانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دابەش بکرێنەوە. هەروەها کارمان کردووە بۆ ئەوەی ئەنجوومەنی ڕاژە دروست بکرێت بۆ ئەوەی چاکسازی کارگێڕی ئیدامەی هەبێت وە لەوێشەوە بتوانین کاروباری وەزیفەی گشتی ڕێکبخرێتەوە. هەروەها کارمان کرد بە یەکەوە لەگەڵ سکرتاریەتی ئەنجوومەنی وەزیران و لایەنە پەیوەندیدارەکانی تر بۆ دەرکردنی یاسای چاکسازی لە مووچەو دەرماڵەو بابەتەکانی تر ، هەروەها لە لایەکی ترەوە کارمان کردووە لەگەڵ وەزارەتی دارایی و ئەنجوومەنی ئابووری بۆ ئەوەی داهاتەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان زیاد بکات، بۆ نموونە لە سەرەتای کابینەکە 140 ملیۆن دۆلار داهاتی ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بووە ئێمە توانیومانە لەو ماوەیە بیگەیەنینە سەرووی 200 ملیۆن دۆلار، لە لایەکی تریشەوە کارمان بۆ ئەوەکردووە کە ڕووبەڕووی گەندەڵیی کارگێڕی و دارایی ببینەوە لە ڕێگای دەرکردنی ستراتیجییەتی  ڕووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی کە بە دەستکەوتێکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دادەندرێت.

لە ڕووە یاساییەکەی کە تایبەتمەندیی و دەساڵاتەکەی ئەنجوومەنی وەزیرانە توانیومانە لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان 24 یاسا و 15 پەیڕەو دەربکەین بۆ ئەوەی کاروبارەکان لە چوارچێوەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان زیاتر ڕێک بخرێتەوە.

لە بوواری ئەندازیاری و پڕۆژەکان دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران لەو ماوەیە توانیویەتی بۆ 884 پڕۆژە ڕەزامەندیی دەربخات وە هەروەها 840 ملیار دیناریان بۆ تەرخان بکات لە دوای ڕەزامەندیی جەنابی سەرۆکی حکوومەت، ئەم بابەتانە تایبەتمەندییەکانی دیوان بوونە لەپاڵ ئەوەشدا لەسەر فەرمانی جەنابی سەرۆکی حکوومەت ڕاسپێردراوین بە ئەرکی تر وەکو بەشداریکردن لە دانوستانەکانی  حکوومەتی هەرێمی کوردستان و حکوومەتی ئیتیحادی لەسەر بابەتەکانی بودجە و کاروبارەکانی ڕۆژانەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، هەروەها لە چوارچێوەی کارەکانی تر کە لە لایەن سەرۆکی حکوومەتەوە ڕاسپێردراوین کاروباری بابەتەکانی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان یەکێک بووە لەو کارانەی کە ئێمە بە ئەرکی خۆمان زانیوە و هەڵساوین و لە خزمەتیان دابووینە.

هەروەها یەکێک لەو کارانەی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران کاری لەسەر کردووە لەسەر فەرمانی سەرۆکی حکوومەت سێکتەری نەوت و غاز بووە کە بە هاوکاریی هەموو لایەنە تایبەتمەندەکان بە تایبەتی وەزارەتی سامانە سروشتییەکان کارمان لەسەر ئەوە کردووە کە گرێبەستەکانی نه‌وت و غاز پێداچوونه‌وه‌ی پێدا بكرێت له‌ ڕووی هونه‌ری و یاسایی و دارایی كه‌ له‌ كۆتایی ئه‌م پێداچوونه‌وانه‌ قازانجی گشتی زیاد ببێته‌وه‌، له‌ لایه‌كی دیكه‌شه‌وه‌ هاوكار و هه‌ماهه‌نگ بووینه‌ لەگه‌ڵ وه‌زاره‌تی سامانه‌ سروشتییه‌كان بۆ ئه‌وه‌ی خه‌رجییه‌كانی تری سێكته‌ری نه‌وت و غاز كه‌م بكرێنه‌وه‌ و داهاته‌كانی نه‌وت و غاز به‌ شێوه‌یه‌كی باش ئیداره‌ بدرێت و ڕێكبخرێته‌وه‌ و له‌ چوارچێوه‌ی سوودی گشتیی به‌كار بهێندرێته‌وه‌، توانیومانه‌ له‌سه‌ر فه‌رمانی جه‌نابی سه‌رۆكی حكومه‌ت كاره‌كانی دیوانی ئه‌نجوومه‌ن ڕابپه‌ڕێنین وه‌ دواتر پلانی خۆشمان بۆ ڕای گشتیی ده‌خه‌ینه‌ڕوو.

 

بۆ بینینى ڤیدیۆى وتارەکە، کلیک لەسەر ئەم لینکەى خوارەوە بکە:

(5) گوتاری سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران بەبۆنەی تێپەڕینی سێ ساڵ بەسەر دەستبەکاربوونی کابینەی نۆیەم - YouTube

فەرمانگەى میدیاو زانیارى