ساڵانه زیاتر له 19 ملیار و 500 ملیۆن دینار، بۆ هه‌ڵگرتنه‌وه‌ی خۆڵ و خاشاكی سه‌نته‌ری شاری هه‌ولێر و ده‌وروبه‌ری خه‌رج ده‌كرێت
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- یەکێک لەو بابه‌تانه‌ی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەگرنگییەوە کاری لەسەر کردووە، کۆکردنەوە و چارەسەر کردنی خۆڵ و خاشاکە لە هەرێمی کوردستان، کە توانیویەتی لە وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزارەوە و ڕۆژانە سەدان تۆن خۆڵ و خاشاک کۆبکەنەوە و چارەسەر بکەن.
بەڕێوەبەرایەتی خزمەتگوزاری و ژینگەپارێزی هەولێر، یەکێکە لەو بەڕێوەبەرایەتییانەی سەر سەرۆکایەتی شارەوای هەولێرە کە ڕۆژانە هەڵمەتی پاککردنەوەی سەنتەری پارێزگای هەولێر بەڕێوە دەبات و لە ڕێگەی ستافەکانیەوە ئەرکەکانی جێبەجێ دەکات.
کۆکردنەوە و چارەسەرکردنی خۆڵ و خاشاک
سه‌باره‌ت به چۆنیه‌تی به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵمه‌تی پاككردنه‌وه له سه‌نته‌ری شاری هه‌ولێر و ده‌وروبه‌ری، ( ژیار جه‌لال حوسێن) به‌ڕێوه‌به‌ری خزمه‌تگوزاری و ژینگه‌پارێزی، به فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری راگەیاند، ئه‌ركی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی خزمه‌تگوزاری و ژینگه‌پارێزی، پاککردنەوە و شۆردنی بازاڕ و شەقامە سەرەکییەکان و هەڵگرتنەوەی خۆڵ و خاشاکی ماڵان و دواتر پرۆسەی چارەسەرکردنییه‌تی لە کانی قڕژاڵە لە نزیک شاری هەولێر. بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش شاری هه‌ولێرمان دابه‌ش كردۆته بەسه‌ر ٦ زۆن و ئه‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه سه‌رپه‌رشتی ده‌كات و له ڕێگه‌ی ٦ كۆمپانیاوه كه هه‌ر یه‌كێكیان سه‌رپه‌رشتی زۆنێك ده‌كات.
بەگوتەی ژیار جەلال، ڕۆژانه له ڕێگه‌ی تیمەکانیانەوە له سه‌نته‌ری شار و قه‌زا و ناحیه‌كانی (داره‌توو، بنه‌سڵاوه، سێبیران، شه‌مامك، كه‌سنه‌زان، به‌حركه، شاوێس ، پیرزین)، ٢ هەزار تۆن خۆڵ و خاشاك كۆده‌كرێته‌وه و دواتریش به مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردنی ده‌گوازرێته‌وه بۆ كانی قڕژاڵه.
به‌ڕێوه‌به‌ری خزمه‌تگوزاری و ژینگه‌پارێزی ئاماژەش بەوەدەکات کە ڕۆژانه ٦٠٠ ئامێری تایبه‌ت بۆ كاری پاككردنه‌وه به‌كار ده‌هێنرێن و ٢ هه‌زار ستاف كه پێكهاتوون له شۆفێر و كارگێڕی و لیژنه‌كانی به‌دواداچوون و چاو‌دێر و كرێكاره‌كان، به‌شداریی له هه‌ڵگرتنه‌وه و پاككردنه‌وه‌ی خۆڵ و خاشاك ده‌كه‌ن و ژماره‌ی ئه‌و كرێكارانه‌ش كه له‌سه‌ر شه‌قام كاری پاككردنه‌وه ده‌كه‌ن هەزارو ٢٩٠ كرێكاره.
تێچووی پاککردنەوەی شاری هەولێر
سه‌باره‌ت به تێچووی پاككردنه‌وه‌ی سه‌نته‌ری شاری هه‌ولێر، ژیار جه‌لال، به‌ڕێوه‌به‌ری خزمه‌تگوزاری و ژینگه‌پارێزی رایگەیاند، مانگانه بڕی یەک ملیار و ٦٥٠ ملیۆن دینار تێچووی پاككردنه‌وه‌ی سه‌نته‌ری شاری هه‌ولێره، كه ساڵانه ده‌كاته زیاتر له ١٩ ملیار و ٥٠٠ ملیۆن دینار. ئەم گوژمەیەش بۆ مەبەستی پاککردنەوە و شۆردنی بازاڕ و شەقامە سەرەکییەکان و هەڵگرتنەوەی خۆڵ و خاشاکی ماڵان و دواتر پرۆسەی چارەسەرکردنی لە کانی قڕژاڵە خەرج دەکرێت.
چارەسەرکردنی خۆڵ و خاشاک
دوای کۆکردنەوەی خۆڵ و خاشاک، پڕۆسەیەکی گرنگتر دێتە پێشەوە ئەویش چارەسەر کردنەکەیەتی، بۆ ئەو مەبەستەش گرێبەستێک بە بڕی ٢ ملیار و ٣٥٥ ملیۆن دینار واژۆ کراوە بە مەبەستی چارەسەرکردنی خۆڵ و خاشاکی سەنتەری شاری هەولێر لە ماوەی دوو ساڵی ئاییندەدا. جگە لەمەش بڕیارە پرۆسەی ڕیسایکلین لە داهاتوودا ئەنجام بدرێت و لە ئێستادا تەندەرینی بۆ کراوە.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی خزمه‌تگوزاری و ژینگه‌پارێزی سەنتەری شاری هەولێر، جگە لە پاككردنه‌وه‌ی شار و هه‌ڵگرتنه‌وه‌ی زبڵ و خۆڵ و خاشاكی ماڵان و بازاڕ و شه‌قامه سه‌ره‌كییه‌كانی شاری هه‌ولێر، تیمی فریاکەوتنیشی هه‌یه كه ئه‌ركیان ئه‌وه‌یه له كاتی ڕوودانی كاره‌سات و لافاو، ده‌رچوونیان ده‌بێت و یارمه‌تی هاووڵاتیان ده‌ده‌ن هه‌روه‌ك چۆن له كاتی ڕووداوی لافاوه‌كه‌ی شاری هه‌ولێر به هه‌ماهه‌نگیی له‌گه‌ڵ به‌رگری شارستانی به هانای هاووڵاتیانه‌وه چوون.
فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری
٢٤ی تەمموزی ٢٠٢٢